وتووێژ:تێخستە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Aza: تێخستن نابێتە insert؟--چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٣، ٢٩ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەی بە ڕای تۆ چی باشە؟--Aza (لێدوان) ‏٠٨:٢٧، ٣٠ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: لە ئینگلیزیدا input ھەم کارە (verb) ھەم ناو. بۆ مانای کار ئاوا مانا لێدراوەتەوە: put (data) into a computer. پێم وایە نزیکترین شت بەمە لە کوردیدا «پێدان» بێ. بۆ ناوەکەشی دەکرێ بڵێین «پێدراوە» (لە فارسیشدا کە دەڵێن درون‌داد مانای نزیکە). بۆ outputیش کە دژمانای ئەمەیە ئاسانە؛ کارەکەی دەبێتە «دەردان» و ناوەکەشی «دەردراوە» (لە فارسیدا برون‌داد). ئەمە بۆچوونی من بوو جا نازانم ڕای تۆ چی بێت.
«تێخستن»یش ڕەنگە بۆ enter باش بێ یان دەنا ھەر بۆ insert.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٥٩، ١٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
عەیبێکی ھەیە ئەویش ئەوەیە پێدراوە ھەر ئەو "دراوە"یەیە و دراوەش گل دراوەتەوە بۆ داتا.--Aza (لێدوان) ‏١٥:٠٠، ٢ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ئەگەر وا بێ دەتوانین بۆ کارەکەی بڵێین «تێدان» و ناوەکەشی «تێدراوە». لە کوردیدا کاری تێدانمان ھەیە بەڵام نەک بە مانای input. بەم پێیە ئەمە دەبێتە مانایەکی نوێ بۆ ئەم وشەیە. بە ھەر حاڵ inputیش وشەیەکی نوێیە و ئاساییە بەرامبەری کوردی نەبێ.--چالاک وتووێژ ‏١١:١٥، ٣ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: کاک چالاک put بە مانای دانانە، کەوایە input وەکوو فیعل ئەبێ بە تێنان. وەکوو ناویش من تێنیا پێشنیار ئەکەم. پاشگری -نیا لە چاوگی نیانەوە دێ و لە چەند وشەیەکدا وەک ئاوەنیا، سەرنیا و دڵنیا ھاتووە و مانای -نراو ی ھەیە. واتە تێنیا یانی تێنراو. بۆ output یش دەرنان و دەرنیا. پێت چۆنە؟ Aza (لێدوان) ‏١٧:٢٣، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمانە فەرقێکیان ھەیە. ئاوەنیا، سەرنیا و دڵنیا لە ناو + نیا پێکھاتوون. ئەگەر بڵێین لە دەرنیاشدا وەک سەرنیا، دەر پێشگر نییە و ناوە ئەوە دەبێ بەڵام خۆ تێنیا وا نییە؛ تێ preverbە. ڕەنگە بۆ نموونە بڵێین ناو(ە)نیا دروست بێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٣٣، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ڕاس ئەکەی. سپاس. Aza (لێدوان) ‏١٠:١٨، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بە بڕوای من پێشنیارەکانت زۆر جوان و ژیرانە بووە.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٤، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]