وتووێژ:تیمی دادپەروەری (ڕوونکردنەوە)

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Calak: دەستەی دادپەروەری دروستە یان تیمی دادپەروەری؟ بڕوانە وتارەکانی ناو پەڕە ڕوونکردنەوەکە. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٢٢، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە ئینگلیزیدا نووسراوە League وا بزانم بە کوردی دەبێتە خول وا نییە؟! پاشان خودی وشەی «داد» یانی Justice بۆ چی بڵێین دادپەروەری؟--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٥٢، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: من فەرهەنگی ڕێبین بەکاردەبەم و لەوێش بۆ Justice: داد - یاسا - دادپەروەری، دانراوە هەرچەنە ئەو وشەیە nounـە و نابێت مانای دادپەروەری بدات کە ھاوەڵناوە. و بەرامبەر League: یەكێتی یانەی وەرزشی - فرسەخ - دەستە - یەكگرتن - یەكدەگرێت، دانراوە و لە inkurdish: بۆ هەمووی کۆمەڵەی دادوەری داناوە. لە گووگڵ ترانزلەیت بەرامبەر عەرەبییەکە: العدالة الدوري دانراوە (کە لێرەدا لەگەڵ تۆم و لیگی بە الدوري داناوە کە هەر دەبێتە خول) کەچی لە ویکیپیدیاکەیان فرقة العدالة دانراوە! بەڵام فارسییەکە بێکێشەیە و لە گووگڵ ترانزلەیت و ویکیپیدیاکەشیاندا لیگ عدالت بەرامبەرییەتی. ئیدی نازانم! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠٦، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە ڕای من بە League ھەر بڵێین لیگ. --Aza (لێدوان) ‏١١:٤٦، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ League لە وەزرشدا لە ڕووی زمانی عەرەبی الدوري وشەی خول-یان داناوە. دیارە ھەر نەیان زانیو League چییە. لووتکەی عەرەبیمان ھەیە بەرامبەر بە Arab League؛ لووتکە چون بووەتە League؟ یانی چی لێرەدا لووتکە؟ نازانم ھیچ شک نابم. تیم دەبێتە team. دەستە-ش وا بزانم squad.
بۆ Justice کاکم دادوەری داناوە. دادوەر Judgeە دیارە دادەوری دەبێتە Judgment. من وشەی داد بەتەنیا بەرامبەر بە Justice دەزانم. ئەگەر وا نییە پێم بڵێن داد یانی چی؟--چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٩، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ. داد بەرامبەر بە justice ە. ئەڵبەت من عەداڵەت بە وشەیەکی باشتر ئەزانم. عەداڵەت لە عەدڵەوە دێ بە مانای ڕێکوپێککردن، justiceیش لە justەوە دێ بە مانای ڕێک و دروست. داد لەوانەیە لە چاوگی «دادەن»ی فارسیەوە ھاتبێ چونکە ئەڵێن «داد و دھش». بە کورتی من «لیگی عەداڵەت» بە ناوێکی دروست ئەزانم بۆ ئەم پەڕەیە.--Aza (لێدوان) ‏١٢:٤٨، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ (Justice) وشەکانی (داد، عەدالەت، ھەقانیەت، و ڕاستی) ھەن، و بۆ (League) وشەکانی (کۆمەڵە، دەستە، گرۆ، تیپ، تاقم). دەکرێ لەو دوو کۆمەڵەیە دوو وشە ھەڵبژێرین. لەگەڵ بەکارھێنانی وشەی «لیگ» نیم. سەرچیا‏١٣:٢٤، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: چەند فیعلمان بووە وەک دان-ی کوردی و دادن-ی فارسی ڕواڵەتیان وەکوو یەک بووە بەڵام مانایان نا. ئەم داد-ە بە مانای Justice لە فیعلێک وەرگیراوە بە مانای to place, put. ئەمە لە کوردی و فارسیدا نەماوە بەڵام بە پێشگری ن- ھێشتا بەکاردێ لە کوردیدا نان/نیان و لە فارسیدا نھادن. بەم پێیە داد یانی لە جێگای خۆی دانراو.
ئەگەر داد-مان بووژاندووەتەوە دەشێ بە کاریشی بھێنین. فایدەی چییە ھەر عەرەبییەکەی بڵێین. من داد بێکێشە دەزانم.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٢٥، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕوونە کە لە کوردی تاقم بەرامبەر crew بەکاردێت بۆیە نەشیاوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٠١، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەبێ مانای گشت وشەکان بەجوانی دیاری بکرێ. ناکرێ وشەیەک دە مانای ھەبێ خۆ. ئەم تاقم-ە کە لە باشوور بەکاردێ تورکییە. ناکرێ ھەروا بیست سی وشە ریز بکەین. چەندە ئەم کوردییە بێ ساحبە ھەر خوا دەزانێ.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٠، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:سپاس کاک چالاک بۆ ڕوونکردنەوەت. کەوایە ھەر داد باشترە.--Aza (لێدوان) ‏١٥:٠٨، ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]