وتووێژ:تۆرنتۆ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لە کوردیدا تۆرنتۆ و تۆرۆنتۆ وتراوە. تۆرانتۆ باو نییە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٩، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هەرچەند کورد زۆر ساڵ نیە کە ئەم شارە دەناسێ، بەڵام وایە. بە ڕای جەنابت بیکەین بە تۆرۆنتۆ و تۆرنتۆ باشترە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٣، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵڵا من خۆم تۆرنتۆم پێ باشترە چون ھەم لە باشوور باوە ھەم لە ڕۆژاوا.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٢١، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باش، هەرچی خۆت پێت باشترە بیگوێزەرەوە بۆ ئەوە و ڕەوانکەر بۆ باقییەکەی دادەنێین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٤٨، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕێژە[دەستکاری]

سڵاو تکایە داڕێژە بۆ پارێزگاکانی کەنەدا و داڕێژە بۆ شارەکانی پارێزگای ئۆنتاریۆ ساز بکە با تازە زەحمەتەکەت کۆڕ بێت . سپاس D: بزاڤ (لێدوان) ‏١١:٠١، ٢١ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو. داڕێژە:پارێزگاکان و مەڵبەندەکانی کەنەدام دروست کرد. بەڵام بۆ شارەکان ھیچم نەدۆزییەوە. en:Template:Toronto ھەبوو کە ئەویش شار نییە و en:Template:Greater Toronto Area کە ئەویش پەیوەندی بە وتاری en:Greater Toronto Area ھەیە کە ھێشتا نەنووسراوە.--چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٠، ٢١ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]


مامە چالاک ئەمە وابزانم خراپ نەبێ: en:Template:Subdivisions of Ontario. بزاڤ (لێدوان) ‏١٦:٠٢، ٢١ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ ئەمە دابەشکاریی پارێزگای ئۆنتاریۆیە کە ناوەندەکەی تۆرنتۆیە (وەک پارێزگای کوردستان و سنە). بۆ وەرگێڕانی ئەمانەش گرفتمان ھەیە. بۆ نموونە County دەبێتە چی یان دەنا District. جارێک بۆ County ھەڤالێکمان «کەرت»ی پێشنیار کرد و منیش دامنا بەڵام دوایی زانیم کەرت بۆ Strip باشە وەک دەڵێن کەرتی غەرزە. بە ھەر حاڵ کەموکووڕی زۆرە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:١٨، ٢١ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]