وتووێژ:توندیەتی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێویستە ناوێکی گونجاو بۆ ھەڵبژێردرێ من پێشنیار ئەمە ئەکەم وەک؛ تۆکمەیی، ، پتەویی.--ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٣:٠٩، ١٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەکرێ زۆر ناوی دیکەش بۆی بگونجێن، گرنگ ئەوەیە یەکێک پەسەند بکرێت و خەڵک بەکاری بھێنن. لەبەرەوەی لە زانکۆکانی باشوور خوێندنی ئەم بابەتانە ھەر بە ئینگلیزییە، زۆر گرنگی بەوە نەدراوە کتێبی کوردییان لەسەر بنووسرێت. لە فەرھەنگەکانیش زۆر وشە ھاتوون، پێموایە بکرێتە «توندی» کێشەی نییە. سەرچیا‏١٧:٥٤، ١٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم بەرامبەرانە ھیچیان ڕاست نین. توندی-یش فارسیی توندیەتی-یە. وەک ئەوەیە لە جیاتی دوستایەتی بڵێی دۆستی. تۆکمە-یش کە لای ئێمە باو نییە و ڕواڵەتی لە تورکی دەچێ. دیارە کوردی نییە ئەگەر کوردی بوایە لای ئێمەیش باو دەبوو. بەو بەرامبەرە ناشیرینانەی لەو دیو بۆ ئەم وشانە دانراوە زانست نەکرێتە کوردی قازانجی زۆر زیاترە. سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٣، ١٦ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یەکەم شت، ڕەتکردنەوەی وشەیەک لەبەرەوەی فارسی بێت یان زمانێکی دیکە دروست نییە و زۆر کەس بەم شێوەیە زۆر وشەیان دابڕی کە خەڵک دەیان ساڵە بەکاری دێنن. ئەو قسەیەش زۆر بێمانایە کە بڵێن گەر وشەیەک لە ناوچەی ئێمەش نەبێت کەواتە کوردی نییە (لە کاتێک وشەکە لە ھانبانەبۆرینە و کوردستانیکاش ھەیە). پێویستیش نییە لە ھەر وتووێژێک باسی ئەم دیو و ئەو دیو بکەن، و نەھێڵن بەخۆشی وتووێژە تەواو بکەین. ئەوە داماننا لە باشوور پەروەردە سەقەتە و نازانن وشە دابنێن، پێشنیاری ئێوە چییە؟! ئەو وشەیەش (Stiff) تەنیا لە زانست نییە، کە بەرانبەرێکی بۆ نەبێت کێشەی ھەموو کوردە نەک پارچەیەک. سەرچیا‏١٤:١٨، ١٧ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەداخەوە بۆچوونی جنابت لەسەر زمان زانستی نییە. پێشتریش باسم کردبوو ئەگەر وشەیەک لای ئێوە باو بێ و لای ئێمە باو نەبێ ئەغڵەب ئەو وشەیە کوردی نییە و ئێوە لە عەرەبی یا تورکیتان خواستووەتەوە (لێرەدا لای ئێوە یانی ئەودیو. وشەی ئەودیویش ھیچ کێشەیەکی نییە). ڕەنگە تەق و لۆق وا بێ کوردی بێ بەڵام وەک دەبینی نووسیومە ئەغڵەب. تۆکمە-یش لەو وشانەیە لای ئێمە باو نییە و شکم نییە تورکییە (ئەو وشانەی بە -مە کۆتاییان دێ لە تورکیدا زۆرن وەک دۆڵمە، قازمە، چەکمە، باسترمە و...)
پاشان کێ دەڵێ ھەر چی لە ھانبانەبۆرینە و کوردستانیکادا ھاتبێ کوردییە؟ یان کێ دەڵێ چون لەمانەدا ھاتووتە دەبێتە بەڵگە بۆ وەلانانی وشەی ڕەسەن و بەکارھێنانی وشەی ناڕەسەن؟ ئەویش وشەیەک کە تایبەت بە ناوچەیەکە. پێشنیارێکیشم بۆ وشەدانان لەودیو نییە. خۆ وەزیری پەروردە یا سەرۆکی کۆڕی زانیاری نیم.-- چالاک وتووێژ ‏١٠:٤٥، ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سفتی زۆر باشترە لە توندیەتی. نازانم لە باشوور باوە یان نا، بەڵام لێرە زۆری ئەڵێن. سفت و شل. -Aza (لێدوان) ‏٠٤:٥٠، ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نا کاکە ئازا باو نییە، ئەونەی من بزانم بزانین کاکە چالاک و سەرچیا چی ئەڵێن؟ ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏٠٥:٢٢، ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە فەرھەنگی مەھاباددا بۆ سفت نووسراوە محکم النسیج، کە ڕێک ھەر ئەم stiffەیە. --Aza (لێدوان) ‏٠٦:٠٣، ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
فارس کە پەنجا ساڵە خوێندنیان تا ئاستی دوکتۆرا ھەیە بە زمانی خۆیان لەسەر ئەم وشەیە کۆک نین: بڕێک دەڵێن سفتی، بڕێک سەختی (لەم ساڵە دواییانەدا سەختی کەمتر بووەتەوە و ئەوەیان داناوە بۆ hardness). ئەگەر لە زانکۆکانی باشوور توندێتی بوترایە کێشەم نەبوو، بەڵام وەک سەرچیا وتی لەوێش ھێشتا خوێندنی باڵا بە کوردی بنچی نەکردووە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٧:١٩، ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
توند لە ھەندێک شوێندا بەرامبەرێکی باشە بۆ stiff بەڵام بە گشتی و بەتایبەت بۆ ئەم وتارە توند نەگونجاوە. بۆ نموونە کوا دەتوانین بە a stiff rod بڵێین میلەی توند.
تاقە یەک وشەم پێ شک دێ؛ وشەی گرس. لە فەرھەنگی خاڵدا ڕێک بە مانای سفت ھاتووە [١]. لە فەرھەنگی مەردۆخیشدا لاپەڕەی ٤١٨ ڕێک بە مانای سفت ھاتووە. وشەیەکی نامۆیش نییە. دەزانین گرس لە گرسان/گرسانەوە/گرسیان کەوتووەتەوە بە مانای توندبوونەوە، سفتبوونەوە. ھەر لە فەرھەنگی مەردۆخیشدا لاپەڕەی ٤١٨ گرسیان ھاتووە بە مانای سفتەبوون، خۆگرتن، ھەسەوبوون (وەک گرسانی شیر). stiff لە ئینگلیزیدا فعلیشە ھەر بە مانای گرسان/گرسانەوە.
after a while, the cement became stiff: دوای ماوەیەک، چیمەنتۆکە گرس بۆوە/گرساوە.
beat egg whites until stiff: سپێنەی ھێلکەکە بشڵەقێنە ھەتا دەگرسێتەوە.
وشەی سخ و سغ-یش لە فەرھەنگەکاندا بە مانای سفت ھاتووە نەم بیستووە و نازانم لە کوێوە ھاتووە.-- چالاک وتووێژ ‏١٠:٠٩، ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک وشەی گرسانەوە ڕاستە ھاتووە! بەڵام کوا ئەو باوەیە کە بەکاربێت. Stiff چەند مانایەکی هەیە وەک؛ ڕەق، سەخت، وشک، توند، پتەو، تۆکمە ئەم ئاوەڵناوانە. وتارەکە stiffnessە، چەند وشەی تر ھەن کە ئاوەڵکارن وەک؛ (نرخ و هتد) گران جارێ تا ئێستا ئەو وشانە قسەی لەسەرە. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٠:٥٨، ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەی ھەر چی بێژین ئێژن ئەمە کوا باوە! دەی چ بکەین ئەگەر بۆ شتێک بەرامبەرێکمان نەبوو چاری ناچار دەبێ وشەیەک دابنێین کە کەمتر باوە. ئەوھەموو وشەیەی لە فارسیدا ئەمڕۆکە باوە ھەتا سی چل ساڵ لەوەی پێش ھیچیان باو نەبوون کەچی ئێستا کەس نییە مانایان نەزانێ. دەبێ ئێمەیش لە شوێنکەوە دەست پێ بکەین یا نا؟ ڕەق solid سەخت hard وشک dry پتەو firm. توندیش وتم بۆ ئەم وتارە ناگونجێ. ھەر وشەیەک سنووری مانایی خۆی ھەیە. بەداخەوە ئێوە ھەموو شتیک لەگەڵ یەک تێکەڵ دەکەن. دەمانە دەازانم بۆیە لەسەرەوەیش وتم زانست نەکرێتە کوردی قازانجی زۆر زیاترە.-- چالاک وتووێژ ‏١٣:١٨، ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەگەڵ ئەوەم بکرێت بە گرسانەوە ئەوەی کاک چالاک وتی. ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٣:٢٣، ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەلیلێکی گونجاو نەخراوەتەڕوو بۆ نەگونجاویی توند. لە فەرھەنگی ئۆکسفۆرد یەکێک بە وتاکانی وشەکە (severe or strong)ە کە ڕێک دەبێتە توند. لە فەرھەنگی ھۆژانیش وشەی توندوتۆڵی بۆ دانراوە. من زیاتر لەگەڵ توندم، بەڵام توندوتۆڵیش دابنرێت خراپ نییە. سەرچیا‏١٤:١٢، ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نە خۆت بە جوانی لە شتەکە دەکۆڵییەوە نە جوان گوێ دەدەیە قسەی خەڵک شتێک بزانی. دەنا ئاماژەم دا بۆ چی توند بۆ ئێرە باش نییە. نموونەیەکی تریش دێنمەوە ئەگەرچی ئەویش ھەر گوێ نادەیەی. a book with stiff covers نابێتە کتێبێک بە بەرگی توند. ئەگەر بەرگی توند دروستە ناوی ئەم وتارەش دروستە. زۆر سپاس بۆ تێبینییە بەنرخەکانت.-- چالاک وتووێژ ‏١٥:٥٨، ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: با بە تانە و تەشەرەوە قسە نەکەین و ڕێز لە بیر و ڕای یەکتر بگرین. لە سیاسەتەکانی ویکیپیدیایە. -Aza (لێدوان) ‏١٦:٢٥، ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
شتێکی وات نەگوتووە کە خەڵک گوێت بۆ بگرێت، لە شوێنێک گوتووتە (توندی-یش فارسیی توندیەتی-یە) و لە شوێنێکی دیکەش گوتووتە (بۆ ئەم وتارە توند نەگونجاوە. بۆ نموونە کوا دەتوانین بە a stiff rod بڵێین میلەی توند.) لەو ھەموو قسانەت تەنیا ئەو دوو دێڕەت لەسەر وشەی توندن و کە ئەوەش زۆرتر ڕای خۆتە نەک ڕاستییەک. لە زۆرینەی نووسینی دیکەت گلەیی، قسەی زیادە و ئەوەیە کە وشەیەک ساغ بکەیتەوە کە بەدڵی خۆتە. ئێمە ئەکادیمیای زمان نین کە ھەر خەریکی وشەسازی بین، چی ھەیە کەڵک لەوە وەردەگرین. ڕای ئێوەش لێرە ھەر وەک ڕای بەکارھێنەرێکی دیکەیە، ئاغای دیوەخان نین کە ھەرچی بەدڵتان نەبێت بیگۆڕن. سەرچیا‏١٦:٤٣، ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە چالاک و سەرچیا پێویست ناکات لەبەر وتارێک پەیوەندیتان تێک بچێ. تۆ پێشنیاری بکە، ھەریەکەو بە لەگەڵ و ڕای خۆی ئەڵێت. لەگەڵ سپاسی -- ℋ𝒶𝓇𝓎𝒶𝒹 وتووێژ💬 ‏١٦:٤٦، ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Serchia: من ھەر کارم بەو ناوە نەبوو جنابت فەرمایشت فەرموو کە بیگۆڕین. لە سەرەتاوەیش دەم زانی لێدوان لەگەڵ جنابت ئاسنی سارد کوتانە بۆیە ھیچ پێشنیارێکم نەدا.
پاشان کاک ئازا و کاک پیرەھەڵۆیش ھاتن باسیان کرد ئەوانیش وەک جنابت نین بەڵگە دەھێننەوە و بیر دەکەنەوە بۆیە منیش پێشنیاری خۆم دا.
بە بەڵگە نووسیم توند ناتوانێ لێرەدا گونجاو بێ چون بە a stiff rod ناتوانین بڵێین میلەی توند. دیسان بەڵگەیەکی تریم ھێناوە کە stiff cover نابیتە بەرگی توند. کەس دەڵێ ئەم کتێبە بەرگەکەی توندە؟!
پێشنیاری خۆیشم نووسی ئەویش وشەی گرس-ە. خۆشم دام نەتاشیوە سەرچاوەیشم بۆ ھێناوەتەوە. وەک چۆن دەتوانی بڵێی ئەم زەوییە گرسە بە ھەمان شێوە دەکرێ بڵێین بەرگی ئەم کتێبە گرسە یا ئەم میلەیە گرسە. بەڵام لە زمانی ھیچ کوردێک نەھاتووەتە دەرێ بڵێ بەرگی ئەم کتێبە توندە. بەڵێ پشتێند توند دەبسترێ بەڵام گرس (stiff) نابەسترێ. بۆیە دەڵێم توند بۆ ئێرە نابێ و توند شتێکی ترە.
دەی ھەموو ئەمانە دەڵێم جنابت تاقە یەک بەڵگە و ئیستدلال ناھێنییەوە کە بۆ توند دروستە؟! کە بۆ بەرگی توند دەکرێ دروست بێ! ھەر گوێ نادەیە قسەی کەس ھەر دەفەرمووی توند. دوایە تۆمەت لە خەڵکیش دەدەی کە ھەر دەتھەوێ قسەی خۆت بێ. لە خۆت ڕا دەڕوانی کاکە ئەمانە سفەتی خۆتن. بۆیە کە دەڵێم لێی ناکۆڵییەوە و گوێ ناگری ئەمانە لاتاو و تەشەر نین واقعیەتن. من چی تر لەگەڵ کەسێک کە لەگەڵ بیرکردنەوە و ئیستدلالکردن نامۆیە نادوێم.
فرە سپاس. چالاک وتووێژ ‏١٥:٥٥، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]