وتووێژ:تمەن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

«تومەن» ھەر خۆی ئێرانییە. وشەی ئێرانییەکە زیادەیە. گەر دژ نەبێت، ئەیگوازمەوە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٠، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 کرائارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٧، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو. تا ئەو جێگەیەی من دەزانم ئێمە ھەر دەڵێین تمەن و نەم بیستووە بڵێن تومەن.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٠، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو لە تۆیش بێت کاک چالاک، لە باشوور ھەر تومەن دەڵێن، خۆیشم فیلم و دراما فارسییەکانم زۆر بینیوە کە زۆر بەئاشکرا دەڵێن تومەن. ھەڵبەت دۆبلاژی کەناڵی سەحەریشم تێبینی کردووە کە دەڵێن تمەن. بەگشتی پێم باشە تمەنەکەیش بکرێتە ڕەوانەکەر نەک ناوی سەر وتارەکە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٦، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
براکەم گرنگ نییە لە باشوور چی پێ دەڵێن؛ ئەمە دراوێکە لە ڕۆژھەڵات باوە و دەبێ بزانی لە ڕۆژھەڵات چی پێ دەڵێن. وەک ئەوەیە بڵێم ئێمە بە دینار دەڵێین دینەر و دینار بگوازمەوە بۆ دینەر؛ دەبێ شتی وا؟ لە فارسیشدا گرنگ نییە چی پێ دەڵێن.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٤٧، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەھەرحاڵ، من بەڵگەیەکی بەھێزتر شک نابەم، و بەتایبەتی وتووێژم لەسەر وشەی ئێرانییەکە کرد. گەر پێت باشە، بیگوازەوە. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٦، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]