وتووێژ:بەھای کاتیی پارە

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

خەزێنەی ناوەندیی داروە چییە؟ ئەمەمان پێشتر نەبوو. ویستم زمانەکانی تر بەم وتارەوە بەستەر بدەم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:١٤، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

central data repository = خەزێنەی ناوەندیی داروە. گرفتەکە چییە پیرەھەڵۆ گیان؟ من بەستەرم دا.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٢٥، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕای من بایەخ = Importance، بەڵام Value = نرخ، بەها. بۆیە بەهای کاتیی پارە ـم پێ باشترە --برووسک (لێدوان) ‏١٧:٣٥، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نرخ و بەھا ھیچیان کوردی نین، ئەگەرچی ڕەنگە بایەخیش پڕ پێسەی نەبێ. بەس باشە بیگوێزینەوە. ئەی بۆ rate چی پێشنیار دەدەن؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٠٠، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمە دەبێ بە جوانی تاوتوێ بکرێ. من بیرم لێ کردەوە شتەکە ھەندێک ئەستەمە.
یەکەم بەھا کوردی نییە و فارسییە. کوردییەکەی دەبێتە بایی.
دەی ئەگەر بڵێین بەھا؛ ئەمە بۆ Price باشتر نییە؟ وەک دەڵێن گرانبەھا: Priceless.
وەک پیرەھەڵۆ وتی rate دەبێتە چی؟--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٩، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ خەزێنەی ناوەندیی داروەش گرفتەکەم ئەوە بوو، ویکی دەیگوت پێویستە جارێکی دیکە لاگین بکەی. نەک بە Pirehelokanەوە، ئەمەمان نەبوو، پێشتر، بوومان؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٠٢، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تۆ دەبێ لە ویکیدراوەدا بچی ژوورەوە، گرفتەکە ئەمەیە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠٩، ٢ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو هاوڕێیان بۆ rate لە کتێبەکانی باشوور تێکڕام دیتووە، نازانم چەندە دروست بێت. لە فەرهەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدینیش نرخ و تێکڕای نووسیوە. Şûşe وتووێژ ‏٠٧:٤٩، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

فەرهەنگی بیرکاری قۆلزەم (ئینگلیزی بە فارسییە)، بۆ rate ئەمانەی نووسیون، مقدار، آهنگ، نسبت، درجه، میزان، نرخ، اندازە، بها! ئێستە کوردییەکەی دەبێتە چی؟ لە لقی شیکاریدا ، فارس آهنگیان بۆ داناوە، بۆ نموونە آهنگ تغییرات rate of change. لە ئاماریش پێم وایە هەر نرخی پێ دەڵێن. Şûşe وتووێژ ‏٠٩:٤٥، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]