وتووێژ:بەرھەمدەری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Calak: @Min.neel: @Aza:و... پێم وایە ئەم وشەیە وەرگێڕانێکی ڕاستەوخۆیە لە زمانەکانی تر، لە حاڵێکدا ئێمە بۆ خۆمان لە زمانی کوردیدا وشەمان هەیە و پێویست بە داتاشینی وشەی تر ناکا: "داهات" ڕێک "productivity"یە . تکایە لە سەری قسە بکەن.Aminijian (لێدوان) ‏٢١:٢٠، ٥ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داھات وەک بەرامبەرێک بۆ income (درآمد) دانراوە و باو بووە.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٤٨، ٥ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
داھات کە income ە، ئەوە ھیچ. بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە من خۆم وشەی بەرھەمدەریم بە لاوە جوان نییە، دروستە، بەڵام جوان نییە. ھەر کە وشەیەکی جوانترم بۆی پەیا کرد ئەیگۆڕم. شایەد بەرداری باشتر بێ. نازانم!--Aza (لێدوان) ‏١٠:٣٦، ٦ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە ڕای من بەرهەمدەری و داهات واتاکە بە باشی ناگەیێنن. مادیوتووێژ (١٥ی پووشپەڕی ٢٧١٤) ‏١١:٤٥، ٦ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم قسەیە ڕاستە، "داهات" بۆ "درآمد" باو بووە ئەگەرچی واتاکەی پڕ بە پێستی "بهرەوری" ە. ئەگەر وابێ وشەی بەرهەمدەری کە لە "بەرهەم"ەوە وەرگیراوە خراپ نییە، ئەگەرچی دەتوانین لە وشە لێکدراوەکانی "بەر"یش کەڵک وەربگرین وەک: (بەردەری، بەرداری، بەردەیی و...) بەڵام هەرکام لەمانە کێشەیەکیان لەگەڵە کە بە نیسبەت لە "بەرهەمدەری"دا نییە. سپاسAminijian (لێدوان) ‏١١:٤٨، ٦ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لای ئێمە (باشوور) productivity دەبێتە بەرهەمداری > Kushared (لێدوان) ‏٠٨:٢٤، ٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر ئەو دەم ڕەوانەم کرد: بەرھەمداری.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٨، ٨ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]