وتووێژ:بودجە
چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
سڵاو ھاوڕێیان،
من ئێستا دەستکاری 1 بەستەرە دەرەکییەکانم کرد لەسەر بودجە. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستتە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:
- ئەرشیڤێکی نوێ https://web.archive.org/web/20130810055251/http://www.cimaglobal.com/Documents/ImportedDocuments/cig_tg_budgeting_mar08.pdf زیاد کرا بۆ http://www1.cimaglobal.com/Documents/ImportedDocuments/cig_tg_budgeting_mar08.pdf
تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەی بۆتەکە،
کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ٢٠:٣٥، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)
ناو[دەستکاری]
@Aza:، @Aram:، @Serchia:، پێم وایە بووجە دروستتر بێ تەنانەت لە ئینگلیزیشدا "د"ێکە ناخوێنرێتەوە.کاردۆ جاف (وتووێژ) ١١:٤٨، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
- @کاردۆ جاف: ئێمە وا دەزانین ئینگلیزییش وەکوو کوردی چۆن بنووسرێ، ئاواش دەخوێندرێتەوە! مامۆستایەکی ئینگلیزیمان وتی «تەلەبەیەکم وشەی «Eight»ی بە /ئیگھت/ دەخوێندەوە.» ئەو تەنیا تەلەبەییەک بوو، بەڵام ئەوەتا ئێمە بەم ھەموو کەناڵ و میدیایەوە وەکوو ئەو تەلەبەیە ئینگلیزی دەخوێنینەوە! بەنزبەت منەوە ئازاد بە کە چی لێ دەکەی. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١١:٥٥، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
- ئەم وشەیە تازە نییە تا بەپێی شێوەی خوێندنەی بینووسین. بەشێوەی «بودجە» ھاتۆتە نێو کوردی و خەڵک زۆرتر بەو شێوەیە دەینووسن. سەرچیا — ١٢:٣٧، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
@Serchia: بە ڕای من هەڵەیە هەروەها وشەی بووجەیش هێندە غەریب نییە لە گووگڵدا زیاتر لە ٢٦٠٠ ئەنجامی هەیە [[١]] نازانم ئەوە ڕای منە لەسەر هەڵەبوونی بودجە دڵنیام تەنانەت بوودجە لەو باشترە چونکە بە "و" ی کورت هەر ناخوێنرێتەوە لە گووگڵیشدا هەموو ئەنجامەکانی بۆ زمانی فارسییە. بە هەر حاڵ ئێوە دەزانن ئەوە ڕای منە یا بووجە یان بوودجە. کاردۆ جاف (وتووێژ) ١٤:٠٦، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
- یەکەم لە کوردیدا بوودجە دەڵێن نەک بودجە. بەتایبەت لەودیو زۆر دەبینم ئوو ھەر وەک ئو دەنووسن. ئەوەتا خودی حکوومەتی ھەرێم بە شێوەی حکومەت دەنووسن.
- دووەم ھەر لەگەڵ بوودجەم. وشەکە ئینگلیزی نییە و فەڕەنسییە. بە فەڕەنسیش دەڵێن بۊدجە. شتێکی تریش کە دەبێ ئاگاداری بن ئەمەیە: en:Spelling pronunciation. سپاس.--چالاک وتووێژ ١٥:٣٠، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
لەگەڵ بوودجە هەرچەند بووجە ڕاستر ئەزانم. کاردۆ جاف (وتووێژ) ١٩:٢٠، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)