وتووێژ:بزاڤی نەختی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Kardo Muradi: گەڕی نەختینە باشتر نییە؟--Aza (لێدوان) ‏١٤:٢٣، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ بەڵێ ڕێزدار @Aza: وایە، بەڵام وا دەزانم گەڕینی نەختینە باشتر بێت لە گەڕی نەختینە. کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٤:٥٠، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەی بە چی دەڵێن ڕەوت؟--چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٧، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: ئایا مەبەستت ئەمەیە کە لە جیاتی گەڕین و بزاڤ ڕەوت دابنەین؟

ڕەوتیش وشەیەکی شیاوە بەڵام تەنیا لە شێوەزاری کوردیی ناویندا هەیە. وەلێ گەڕین لانی کەم لە ٤-٥ شێوەزاردا باوە.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢٠:٥٧، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کوا گەڕ دەبێتە flow؟ گەڕ یانی دەور. دوو گەڕ ھەڵپەڕیم یانی دوو دەور ھەڵپەڕیم. دروستە سۆرانییە بەڵام لە کرمانجیشدا باوبووە. ڕەوت-یش باش نەبێ بە بڕوای من گەڕ flow نییە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٤٠، ٢١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
هەرگیز گەڕ نابێتە flow بەڵام لە فارسییەوە "گردش" دەبێتە گەڕین کە لە بەرامبەر flowدا دانراوە. هەروەها ئێستا وا دەزانم هەر بزاڤ باشتر بێت چونکە (A cash flow describes a real or virtual movement of money) flow لێرەدا هەر movementـە و دەبێتە بزاڤ، بزووتنەوە، بزاوت، جووڵانەوە؛ لە ویکی فەرهەنگیشدا flow حەڕک، حەڕکین مانا کراوەتەوە کە هەر بزاڤە. ڕەنەگە بزاڤی نەختینە باشتر بێت. ڕای ئێوە چییە؟کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١١:٥٧، ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بزاڤ بەرامبەری movement -ە، ڕەوت باشترە.--Aza (لێدوان) ‏١٨:٢٠، ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وا دەزانم ئەو ڕستە ئینگلیزییە هەموو چتێک بگەیەنێت لە بارەی flow ـەوە، بەڕاشکاوی ئەڵێ کە flow، دەبێتە movementێکی virtual یان real.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢٠:٢٤، ٢٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بزاڤ رێک بەرامبەری حرکة-ی عەرەبییە ئەویش بەرامبەری movement. بزاڤتن و بزاوتن و بزووتنەوە یەک شتن. ئێستاش ھەر دەڵێن بزووتنەوە ئەگەرچی زۆر باش نییە چون چاوگە بەڵام لێرەدا movement ناوە بۆیە بزاڤ-یان دانا کە ناوە. ھەندێکیش جمشت-یان پێشنیار کردووە.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٥٥، ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: لووزەو چۆنە بۆ flow؟ -Aza (لێدوان) ‏١٣:٢٠، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]