وتووێژ:باشووری کوردستان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پێشنیار[دەستکاری]

بە بڕۆای ئێوە باشتر نییە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان تێکەڵ بکرێتەوە؟ ھەر دووک یەک شتن و تەنیا لە ویکی ئێمەدا دوو وتار بۆ ئەم بابەتە ھەیە. دەتوانن سەیری نێوانویکیی کرمانجیی ھەرێمی کوردستانیش بکەن. --چالاکWьтуwеж (٣ی خاکەلێوەی ٢٧١٣) ١٢:٤٣, ٢٣ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

دەبێ تێکەڵ بکرێن kushared (لێدوان) ١٤:٣١, ٢٣ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
بە بڕوای ئێوە ناوە سەرەکییەکە دەبێ باشووری کوردستان بێ یان ھەرێمی کوردستان؟ ئەگەر بڵێین ھەرێمی کوردستان ئەوە پارچەکانی تری کوردستان چی؟--چالاکWьтуwеж (٣ی خاکەلێوەی ٢٧١٣) ١٤:٣٦, ٢٣ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
کاک چالاک لە ئێستادا ئەوە نابێتە کێشە چوونکە تەنیا باشوور خاوەن ئەتۆنۆمی یان خوود موختارییە (خۆبەڕێوەبردن) ، گەر هەر پارچەیەکەی دیکە ئەو مافە یان زۆرتری وەرگرت ئینجا دەبێتە کێشە بەڵام بۆ ئەوەی لەداهاتوو هەمان باس (هاوکێشە) کە نەیەتەوە با بکرێتە باشووری کوردستان > kushared (لێدوان) ١٧:٣٤, ٢٣ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
نازانم بەڕاستی چۆن باشە بەڵام ئەو ناوە بەڕاستی مەبەست ناگەیێنی یانی کەسێک کە کوردی باشوور نەبێ ناڵێ مەبەست لە ھەرێمی کوردستان کوێیە؟ ئەگەر وتیان مەبەست لە ھەرێم باشوورە بەڵێ ئەوە دەبێ بەڵام کێشەکە ئەوەیە کەسێک ئەمە نەزانێ لە مەبەستەکە ناگات.--چالاکWьтуwеж (٣ی خاکەلێوەی ٢٧١٣) ١٧:٤٣, ٢٣ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
خۆم باشووری کوردستانم لاباشترین و بێکێشەترینە بۆ ئێستا و داهاتووش گەر سەد ساڵی تر بکرێتە دەوڵەت دەتوانرێت ئەو ووتارانە نەسڕێنەوە وەک شوێنێکی جوگرافیایی و باسی مێژووییەکەی بکرێت وە کورمانجیشی هەر وایە! ،وە ئەگەر ئێستا ئەمە بکرێتە هەرێمی کوردستان و دوایی هەرێمێک لە ڕۆژئاوا دروست بوو کەماوەیەک باسوخوازی میدیاکانی باشوور بوو یان پارچەکانی دیکەش ئەوا دەبێ دووبارە دانیشین و بیر لەناوێکی دیکە بکەینەوە دوایی ، ئەوانە هەمووی ناوی نا فەرمین ناوی فەرمی هەرێمی کوردستانی عێراق (وەک عەرەبییەکەی لێدێت!:اقلیم کردستان عراق) یان کوردستانی عێراق (وەک ئینگلیزییەکە ، iraqi kurdistan) ناوی فەرمین بەڵام کوردستانی باشوور گەرچی فەرمی نییە بەڵام لەناو هەموو کوردان وا باوە یانی جوتیارێک تۆزێک لە حاڵی کوردان و مێژوو شارەزا بێت ئەوا دەیناسێتەوە کە هی پارچەکەی عێراقە kushared (لێدوان) ١٨:٥٦, ٢٣ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
وتووێژەکەش کۆن بوو بەس لە کورمانجی وتارێکی ئاوا هەیە ku:Herêma Kurdistana Iraqê بەمەش دەبێت وتارەکە بمێنێتەوە بەڵام نێوانویکی ڕەشکرێتەوە بۆ تەنیا ئەو وتارەی ویکی کورمانجی > kushared (لێدوان) ١٩:١٨, ١١ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

پێشنیار بۆ گۆڕینی ناو[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان، پێم وایە کوردستانی باشوور ناوێکی شیاوترە لەجیاتی باشووری کوردستان چونکە باشووری کورستان ناوچەکانی کرماشان، ئیلام و ھتد دەگرێتەوە کە لە کوردستانی ڕۆژھەڵاتدان. لە ڕاستیدا زاراوەی باشووری کوردستان بۆ ئەوە بەکار ھاتووە کە یەکبوونی کوردستان وەکوو وڵاتێک نیشان بدا بەڵام لە زمانزانیدا وشەیەکی نادروستە و تەنیا زاراوەیەکی سیاسییە. کوردستانی باشوور تەنانەت وەرگێڕانێکی باشترە بۆ Southern Kurdistanـی ئینگلیزی و "کردستان جنوبی" لە فارسیدا و بەگشتی لە دیدگای زمانزانییەوە زاراوەیەکی تەواوترە. ھەروەھا ئێمە دەڵێین کۆریای باکوور و کۆریای باشوور لە جیاتی باکوور یان باشووری کۆریا. داوا دەکەم کە کوردستانی ڕۆژاوا، کوردستانی باکوور و کوردستانی ڕۆژھەڵاتیش لە جیاتی وشە ھاووێنەکاندا بە کار بێنین. بە سپاسەوە کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٨:٢٦، ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: و @Calak: تکایە ھاوکار بن. من وتەیەکم نییە، بەڵام بیرم بۆ دروستیی وتەکانی بەڕێز کاردۆ دەچێت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٩، ٢٧ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بێلایەن: ھێندەی من ئاگادار بم خەڵکی ھەر دەڵێن باشووری کوردستان نەک کوردستانی باشوور. ئەگەر لەناو خەڵکشا بەوە باو بێت، من کێشەیەکی تێدا بەدی ناکەم. --‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٥٥، ٢٧ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قسەکانی ئەم ھەڤالەمان راستە بەڵام ئەم زاراوەیە لە زمانی خوێندەوان و نەخوێندەوانەوە ھەر بە «باشووری کوردستان» باو بووە و ناتوانین دەستی لێ بدەین. ئەگەر زاراوەی زانستی بوایە چون لە زانستدا دەبێ زاراوە دەقیق دابنرێ دەم وت با دروستەکەی دابنێین بەڵام لێرەدا ئەمەش لە ئارادا نییە. خۆم ئەم باشوور و ڕۆژاوایە دژی یەکپارچەیی کوردستان دەزانم و ھەمیشە بە باشوور دەڵێم ئەودیو و زۆر کەسیش وا دەڵێ بەڵام ئیتر گۆڕینی ئەمە لە دەست ئێمەدا نییە. سپاس. --چالاک وتووێژ ‏١٧:٠٠، ٢٧ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەکرا. سپاس بۆ ھەموو لایەک. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠٤، ٢٧ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارام بکر:، @Calak:، @Épine: بەڵام من ھێشتا لەسەر ڕای خۆمم، ئەگەر لە میدیاکاندا بگۆڕێت بێگومان لە کۆمەڵگاشدا دەکرێت؛ من بە سێ ھۆکار پێشنیار دەکەم کە بیان گۆڕین:
  1. بێگومان باشووری کوردستان و ... زاراوەگەلێکی دروستترن و ھەروەھا بەکارھێنانیشیان لەجیاتی زاراوەیەکی نادروست باشترە.
  2. ئەگەر بەکاریان بێنین زەرەر ناکەین؛ ھیچ کەس بە گۆرینی ئەم زراوەگەلە مێشکی تێک ناچێت و ھەموو کەس لێیان تێ دەگەن.
  3. نەک زەرەر ناکەین بەڵکو قازانجیش دەکەین چونکە بێگومان کەسێک کە ئەم زاراوە نوێ دەبینێ ئەم پرسیارە لە مێشکیدا دروست دەبێت کە بۆ چی گۆڕاوە و پاش ماوەیەک لە ھۆکارەکەی تێ دەگا و ڕەنگە لە درێژ خایەندا لە لایەن ھەمووانەوە بە کار بێت.

کەواتە بە سوودی زمانی کوردییە، هەرچەندە کە هەموومان دەمانەوێ کە ئەمانە گشتیان ببن بە زاراوەی مێژوویی.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢١:٢٩، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کە دەڵێن کوردستانی باشوور یان کوردستانی باکوور من وەک کۆریای باشوور یان کۆریای باکوور لە بیر دوو وڵاتی سەربەخۆ دەکەومەوە. بەڵام کاتێک دەڵێن ڕۆژھەڵاتی کوردستان یانی یەک کوردستانە و باس لە بەشیکی دەکرێ. رەنگە زۆر باشوور و باکوورەکە دەقیق نەبێ بەڵام لێرەدا مەبەست دەگەیێنێ و ئەگەریش وا نەبێ گۆڕینی باشووری کوردستان بۆ کوردستانی باشوور دەقیقتری ناکا.--چالاک وتووێژ ‏١١:٣١، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وا دەزانم باش تێ نەگەیشتووی. لەسەرەوەدا ئاماژەم پێ کرد مەبەستی ئەو کەسانەش کە ئەم زاراوەیانە دروست کردووە هەر ئەمەیە: نیشاندانی کوردستان وەک یەک وڵات، بەڵام بەداخەوە یەک وڵات نییە (لە دابەشکاریی سیاسیدا) و چوار پارچەی جیاوازە هەر وەک کۆریاکان، وەک ئەڵمانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا کە دواتر بوو بە ئەڵمان بەم جیاوازییەوە کە ئەم چوار پارچەیەش هەر دەوڵەت نین. دیسان لەسەرەوە ئاماژەم پێ کرد: باشووری کوردستان ناوچەکانی ئیلام، کرماشان، خانەقین و هتد دەگرێتەوە؛ کەواتە دەقیقتریشی دەکا. کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢١:١١، ٢٥ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەو بەشە باشوور نییە لە ڕاستیدا باشووری ڕۆژھەڵاتە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:١٥، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەخێر وا نییە، خۆ خانەقین ناکەوێتە ڕۆژهەڵاتەوە.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٠:٣٩، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەروەھا لە بواری سیاسیدا (لە دەەوەی کوردستان) تەنانەت ئەم زاراوانەش بەکار نایەن و کوردستانی ئێران، کوردستانی عێراق و ھتد باون کە ئەم زاراوانەش لە دیدی ڕێزمانییەوە لەگەڵ کوردستانی ڕۆژھەڵات و کوردستانی باشوور دەگونجێن.کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١١:١١، ٣٠ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی باشووری کوردستانم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٦:٥٦، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی باشووری کوردستانم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏١٧:٥٧، ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

باشووری کوردستان بۆ ناوەندی کوردستان[دەستکاری]

سڵاو، من پێموایە ناوەندی کوردستان باشترە لە ڕووی زمانەوانیەوە، چونکە گەڕ لەسەر نەخشەی کوردستان مەزن داننرێت کە پارچەکانی تریش بەپێی ئەو نەخشەیە ناویان بۆ داندراوە ئەوا ئەم باشووری کوردستانە دەبێتە ناوەندی کوردستان چونکە باشووری کوردستان لەسەر نەخشە شارەکانی کرماشان و هەمەدان و ئەهوازە کە ئێستا پێیدەوترێت ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆیە دەبێت لەم ڕێگە بچووکەی ئێمەوە کە ویکیپیدیایە ئەو ڕێچکەیە بگۆڕین کە ئەوانەی پێش خۆمان لەسەری ڕۆیشتوون. Zamand Karim (لێدوان) ‏١٥:٤١، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]