وتووێژ:ئەلنیلەم

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

یەکبوون؟ یانی چی؟ لە کوردیا بەم ھەسارەیە ئەڵێن یەکبوون؟ -Aza (لێدوان) ‏١١:١٥، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

منیش ئەو ناوەم نەبیستووە بۆ ئەستێرە بەکارھاتبێت. باشترە دروستکەری پەڕە وەڵام بداتەوە. سەرچیا‏١٦:٥٧، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێزانبەکارھێنەر: Aza بەکارھێنەر: Serchia زۆر سپاس بۆ بەدەمەوە هاتنتان. ڕاستیەکەی ئەو ناوە فەرمی نیە وە لەناوەندە زانستیەکانیش بەکارنایێت،بەڵام لە چیرۆک و باسی شەوانی پایزان لە کوردەواری چیرۆکی زۆریان درووست کردووە کەم تا زۆر باون،هەندێک دەڵێن دوو بران روحی دایکیان هەڵگرتووە ،هەندێک دەڵێن دوو لاون لە جەنگن لەسەر ئەوەی ناوەڕاست کە شۆخێکی جوانە،بەڵام باوترینیان دەڵێت ئەم ئەستێرەیە ئامراز و هۆکاری پتەوی پەیوەندی دووبرایە واتا ئیشەکەی یەکبوونە،منیش بۆیە یەکسەرە بەکارم هێنا چونکە دەمزانی دەبێتە جێگای ئاخاوتن و بریاردانی کۆتایی،تکایە لای خۆتان بیرێکی لێ بکەنەوە ناوە شایستەکەی بۆ دابنێنەوە یان ناوە زانستیەکەی،سپاس.فەرهاد (لێدوان) ‏١٧:٢٤، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@فەرهاد: گواستمەوە بۆ ئەلنیلەم. کە وشەمان نەبێت، چاکتر وایە ناوەکان وەک خۆیان دابنرێنەوە. تێبینییەکیش؛ لە وتارەکە ناوە ئینگلیزییەکەت نەنووسیوە. تکایە لەگەڵ دانانی ({{بە ئینگلیزی|}}) ناوە ڕەسەنەکانیش بنووسە. سەرچیا‏١٧:٣١، ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]