وتووێژ:ئیسلامەتی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بە بڕوای من ئەمەش بە کوردی دەبێتە ئیسلامیەتی یان ئیسلامێتی.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٠٧، ٧ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە کوردی چ پاشگرێک بەرانبەری (ism)ە؟ گەر (-خوازی) بێت، دەکرێ ئەم ناوە بکەینە ئیسلامخوازی. ھەرچەند پاشگری (-گەرایی)یش بەکاردێ، بەڵام ئەوە کە دیارە لە فارسی وەرگیراوە. سەرچیا‏١٨:٠٧، ٧ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئیسلامەتی باوترە لە ئیسلامیەتی .--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٤٣، ٨ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وایە ئیسلامەتی باوترە. کاک سەرچیا -ism پاشگرێک نییە بتوانی رێک یەک بەرامبەری بۆ دابنێی لە کوردیدا. ھەڵگری چەندین مانایە. لەم بابەتەوە وتارێک بە فارسی نووسراوە بەجوانی ماناکانی -ismی ڕوون کردووەتەوە (و بەرامبەرەکانی لە فارسیدا). ئێمەش ھەر دەبێ وا بکەین.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٧، ٨ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
برایان بیر لە پاشگری ـگەری‌ش بکەنەوە گەرایی بەتەواو فارسییە بەڵام ئەمەیان کوردییە و کەموکورت باویشە وەک سۆفیگەری، سەلەفیگەری، شیعەگەری ئەمەش دەتوانێ "ئیسلامگەری" بێت؛ ئەمەم تەنیا بۆ بەرامبەری پاشگری -ism گوت ئەگینا "ئیسلامەتی" باوتر و کۆنترە. کاردۆ جاف (لێدوان) ‏١٩:٢٨، ٩ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵڵا ئەمەش بە فارسی دەزانم. -گەر و -گەری لە کوردیدا تەنیا بۆ ناوی پێشە بەکارھاتووە (وەک ئاسنگەر(ی)، کیمیاگەر(ی)، مسگەر(ی)، نەشتەرگەر(ی) و ...) نەک بەرامبەری -ismی ئینگلیزی. بە مانای -ism فارسییە و کوردی نییە وەک لە فارسیدا دەڵێن صوفیگری، قاضیگری، وحشیگری، یاغیگری و ... .
ئەوەی یەکەمیان کە کوردییە لە گەر+ی دروست بووە چون ھەم دەتوانی بڵێی ئاسنگەری ھەم ئاسنگەر. بەڵام ئەوەی دووەم کە فارسییە و ھەر ڕوالەتی وەکوو ئەوەی کوردی دەچێ پاشگرێکی سەربەخۆیە چونکە وتت قاضیگری ناتوانی بڵێی *قاضیگر. --چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٨، ١٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دروستە، ڕاست ئەفەرمووی. بەڵام تکایە ئەگەر بەکار هێنانی بە نادروست دەزانن، مەبەستم ئەوەیە کە ئەگەرچی فارسییە بەڵام ئەگەر بەکارهێنانی لە کوردیدا دروستە با هەر بمێنێ ئەگەر هەڵەیە با ئیسڵاحی بکەین (ئەو نموونانەی کە هێنامان بیانکەین بە کوردییەکە). -- کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٢٠:٠٧، ١٣ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵڵا مەسەڵە دروست و ھەڵە نییە مەسەڵە ئەمەیە ئەم پاشگرە فارسی ڕووتە و ھیچ پێویست نییە ئەم پاشگرە قەرز بکەین و برەوی پێ بدەین لە کاتێکدا لە کوردیدا پاشگری ترمان بۆ ئەمە ھەیە. نەمان بوایە دەم وت با ھەبێ لە ھیچەکە باشترە.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:١٧، ١٤ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کەواتە با ئەم وشەگەلە ئیسڵاح بکرێن لە ویکیپیدیای کوردیدا..
یەک چتی تریش کاک چالاک ئێستا ئیسلامیزممان کرد بە ئیسلامەتی، ئیسلامیست بکەین بە چی؟ -- کاردۆ جاف (لێدوان) ‏٠٨:٥٢، ١٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەر دەبێتەوە ئیسلامی. ھەڵبەت ئەم ئیسلامی-یە ناوە وەک بڵێی من ئیسلامیم یانی ئیسلامیستم. ئەوی تر ئاوەڵناوە و دوای ناو دێ بەرامبەری Islamic وەک دەولەتی ئیسلامی.--چالاک وتووێژ ‏١٣:١٧، ١٥ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]