وتووێژ:ئۆقیانووس

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئوقیانووس دروستترە یان ئۆقیانووس؟ وشەکە یۆنانییە و لە یۆنانیشدا دەڵێن Ωκεανός و بە پیتی لاتینی Okeanos.--چالاکWьтуwеж (٨ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠٩:٣١, ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

من لەگەڵ "ئوقیانووس"م، لە وتووێژی کوردیدا کە گوێم لێ بووە، ھەندێک وشەی فارسی و عەرەبی ھەن کە لە ئەو زمانانەدا بە "ئۆ" دەستپێدەکەن، بەڵام کە ھاتوونەتە نێو کوردیەوە بە "ئو" دەخوێنرێنەوە. ھەر ئەگەر سەرنجیش بدەین دەبینین ئەو شتەی کە لە ئێران پی دەڵێن لەھجەی کوردی (واتە کاتێک کە کوردێ فارسی قسە دەکات لە ڕووی شێوازی وتنی ھەندێک لە پیتەکانەوە دەکرێت بزانین کە خەڵکی کام پارێزگای ئێرانە) لەم ڕێوە دەبینین کە کوردەکان لە کاتی وتنەوەی پیتی "ئۆ"ی فارسیدا دەڵێن "ئو". مادیوتووێژ (٨ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٠:٤١, ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
تا ئاستێک قسەکەت ڕاستە و تا ئاستێکیش نا. ئەم وشانەی کە لە زمانەکانماندا کۆنن و لە کۆنەوەش ھەر بە ئو بووە، فارس بە ئۆ دەیڵێ. نموونەکەش خودی وشەی کورد کە ھەر لە کۆنەوە کورد بووە و تەواوی دنیا دەڵێ کورد کە چی فارسی دەڵێ کۆرد و ھەڵەیە. بەڵام ئەم وشانەی کە نوێن و بە فارسی بە ئۆ دەیڵێن ئێمە بۆ ئو دەیڵێین و ئەمەش دروست نییە وەک ئوقیانووس لە جیات ئۆقیانووس یان ھولەند لە جیات ھۆلەند. --چالاکWьтуwеж (٨ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١١:٠٨, ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

قسەکەت تێ ئەگەم بەڵام جیا لە باسی درووست و ھەڵەیی ئێمە دەبێ بزانین تەنھا بە ھۆی ئەوە کە لە زمانی فارسیدا بە "ئوقیانووس" دەڵێن "ئۆقیانووس" یان "ھۆلەند و ھولەند" ئێمە ناتوانین بە تەواوی کوردەکان حاڵی بکەین کە "ھۆلەند" درووستە نەک "ھولەند"، چون کوردەکان ئەگەر بیانتوانیایێت ھەر لە سەرەتاوە دەیانکوت "ھۆلەند"، جا ئێستا لەبەر ئەوەی کە وتووێژ و نووسینی زمانی کوردی لە یەک دوور نەکەوێتۆ دەبێ زمانی خەڵکی قەبووڵ بکەین و بڵێین "ئوقیانووس" و "ھولەند". مادیوتووێژ (٨ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١١:٢١, ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

دەی باشە تۆش ڕاست دەڵێی بەڵام ئێستا لە باشوور دەڵێن ئۆقیانووس تەکلیف چییە؟--چالاکWьтуwеж (٨ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١١:٣٩, ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
لە عێراق ناڵێن "ئۆقیانووس" بەڵکوو تەنھا دەنووسن "ئۆقیانووس" و لە کاتی خوێندنەوەدا دەڵێن "ئوقیانووس". مادیوتووێژ (٨ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٢:١٠, ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
نازانم من لە کاک فێرخواز خەڵکی باشوور پرسیم وتی ئۆقیانووس باوە. جا نازانم چۆناوچۆن بێ بەڕاستی.--چالاکWьтуwеж (٨ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٢:١٥, ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

زۆرجار ferxwaz تەنھا زاراوەی خۆی کە ھەولێریە لە بەرچاو دەگرێت لەبەر ئەمەش جێی متمانە نیە، من لە خەڵکی سلێمانیم بیستووە کە ھەر وتوویانە "ئوقیانووس". مادیوتووێژ (٨ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٢:٤١, ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

ڕاست دەکەیت من جێی متمانە نیم خەتای خۆمە کە خۆم ماندوو دەکەم بە ڕاست کردنەوەی ھەڵەی کەسانی تر، بۆ زانیاریشت لای ئێمە نە ئۆقیانوس نە ئوقیانوس ھیچیان نییە "زەریا" ھەیە، بۆیە چ ئۆقیانووس بێت چ ئوقیانووس ھیچ جیاوازیان نیە لام ھەر چۆنت ویست وای لێبکە، بۆ ئەوەش کە ماندووم کردی بە خوێندنەوەی نووسینە جێ متمانە نەبووەکانم زۆر داوای لیبوردن دەکەم.--Ferxwaz (لێدوان) ١٣:٠٠, ٢٨ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بە بڕوای من ئۆقیانووسەکە باشترە و منیش ڕاستیەکەی بۆ وشەی بیانی زۆرم تەعەسوب نییە چۆناوچۆن بێ بەڵام چون لە کوردیی کرمانجی و زازاکیدا ھەر ئۆکیانووسە بۆیە منیش پێم باشترە بۆ یەکدەستی ئۆقیانووس بێت، سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٢) ٢٠:٤١, ٨ شوبات ٢٠١٣ (UTC)