وتووێژ:ئۆراکڵ

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کاکە بەباشی گوێ لەمە بگرە [١] ئەگەر ھەر باوەڕت نەھات ئێ کاکە خۆ دەبێ ئەوە بزانی ئەگەر بڕگەکانی پێشەوەی وشە قورس بوون بڕگەی دواوەش قورس دەبێت بە پێچەوانەشەوە ئەگەر سوک بوون ئەوا بڕگەی دوای خۆشی سوک دەکات. ئۆڕاکڵ سێ بڕگەیە /ئۆ/ڕا/کڵ/ ئەگەر بڵێی (ڕا) نیە (را) یە ئەوا دەبێت بڕگەی (کڵ) بکەیتە (کل) چونکە ناکرێ و زۆر بە گرانی دێتە سەر زار ئەگەر دوو بڕگەی دوای یەک لە وشەدا دژی یەک بن یەکیان قورس و یەکیان سوک بێ، ئیتر سوپاس--Ferxwaz (لێدوان) ٠٩:٤٨, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

قسەکەت جوان بوو. بۆ نموونەی قسەکەشت لە زاری ئێمەدا دەڵێن کەماڵ و جەماڵ بەڵام ناڵێین جەلاڵ. نەچوومە سەر بەستەرەکەش چون یووتیووب لای ئێمە فیلتەر کراوە. بەڵام دڵنیام کە لە زمانی ئینگلیزیدا ڕ و ڵ بوونی نییە و پێویست نییە ئێمە ئەم وشانە بە ڕ و ڵ بڵێین. ئێمە لە ڕۆژھەڵات دەڵێین ئۆراکل وەکوو ئینگلیزی نە «ڕ»ی تێدایە نە «ڵ»، سووک و ھاسان، بەبێ ھیچ گرفتێک. بۆیە پێم باشترە بیگوازینەوە بۆ ئۆراکل.--چالاکWьтуwеж (٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ٠٩:٥٦, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
باشە کاکە بیگوێزەوە بۆ (ئۆراکل) چونکە یان دەبێ (ئۆراکل) بێ یان دەبێ (ئۆڕاکڵ) بێت.

شتێکی تریشم ھەیە ڕاستی بۆ بەور و پڵنگەکە لە براکەم پرسی ھەرچەندە لەخۆم بچووکترە بەڵام زۆر ئاژەڵی خۆشدەوێت و دەیانناسێت وتی ڕاستە خەت خەتەکان و پەڵەپەڵەکان دوو جۆر ئاژەڵی جیان و یەک شت نین بەڵام ھەردووکیان لە ڕەگەزی پشیلەکانن زۆر لەیەک دەچن بۆیە لای ئێمە ھەردووکی پڵنگ یان پڵینگە بۆیە بۆ بەور و پڵنگەکە بەڕاستی دڵخۆش بووم بە زانینی وشەیەکی تری کوردی ڕەسەن، ھەر لەبەر ئەمەش ھیوادارم پێم بڵێیت مانای ھەردوو وشەی (Clan و Tribe) لای ئێوە چۆن پێناسەی کراوە شێوازی پۆلێن کردنی چۆنە کامیان لە کامیان گەورەترە و ئەوەی تر بەشێکە لەو ھەروەھا جیاوازیەکانیان چین ئەگەر بکرێ وەڵامم بدەیتەوە، لای ئێمە ھەردووکی یەک مەعنای ھەیە کە ئەمانەن (ھۆز، خێڵ، عێل، عەشیرەت) ھی تریش ھەن بەس ئێستا ھەمووی بیرناکەوێتەوە وشەی (تیرە)ش ھەیە بەڵام تیرە بەشێکی بچووکە لە عەشیرەت کە لەوانەیە چەند بەرەبابێک ببێ و بەس. ئیتر سوپاس--Ferxwaz (لێدوان) ١١:٢٤, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)

کاکە زمانی کوردی بە لەبەر چاو گرتنی ھەموو شێوەزارەکانی زۆر گەورە و ڕەسەنە و دەتوانێ وەڵامدەرەوەی ھەموو بابەتێک بێ. سەبارەت بەم دوو وشەیە (Clan و Tribe): کاکە ئەمە شتێکی پسپۆرانەی کۆمەڵایەتییە. ئەم زاراوانە لە ئینگلیزیشدا ئێستا بە جوانی ڕوون نەکراونەتەوە و لەسەریان دووبەرەکی ھەیە چ بگا بە زمانی کوردی کە کاری ئەسڵەن لەسەر نەکراوە. ئەوەندی من دەزانم «ئێل (عێل) و خێڵ» یەک شتن و بە کۆمەڵێک لە خەڵکی کۆچەر و ھەوارچی دەوترێ. تیرە بەشێکە لە ھۆز. «ھوز و عەشیرەت»یش ھەر یەک شتن و بەرامبەرەکەی بە ئینگلیزی ھەر Tribeم بیستووە. بەڵام لە Clan دڵنیا نیم. لە ویکی ئینگلیزیدا نووسراوە Clan لە Tribe بچووکترە (clan is a smaller part of a larger society such as a tribe). گەلۆ تیرە Clan بێت؟ بە جوانی نازانم بەڵام ئەگەر لێم ڕوون بۆوە پێت دەڵێمەوە.--چالاکWьтуwеж (٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١٢:٥٤, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
دەست خۆش کاک چالاک بەڵام ئێستا بۆ نمونە زۆرجار دەڵێن ھۆزی جاف و زۆرجاریش دەڵێن عەشیرەتی جاف یان خێڵی جاف یاخود عێلی جاف دواتریش دەڵێن بەسەر سێ تیرە دابەش دەبێت کە جافی موڕادی و جافی گۆرانی و جافی ھەورامی (جافی جوانڕۆ)یە، کە ئەگەر بەم پێیە بێت مادامیش کلان بچوکترە لە تریب دەبێ تریب بکاتە (ھۆز و عەشیرەت و خێڵ و عێل) لە بەرامبەریشدا کلان بکاتە تیرە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٤:٤٠, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
کاکە بەڕواڵەت دەبێ وا بێ مەگەر لە نێوان ترایب و کلەنیش وشەیەکمان ھەبێ ئەو دەم ئیتر نازانم چۆنە. بزانم دەتوانم زیاتر لێی بکۆلمەوە بزانم دەقاودەق چۆنە.--چالاکWьтуwеж (٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٢) ١٤:٥٩, ٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)