وتووێژ:ئۆتۆکاد
ڕواڵەت
نووسینی کوردی لە ئۆتۆکاددا
[دەستکاری]تا ئەو ڕادەیە من بزانم ناکرێ بە کوردی لە ئۆتۆکاددا بنووسین. بۆ فارسی چەند بەرنامەیەک ھەیە کە بە فۆنتی تایبەتی نایوونیکۆد کاردەکەن. ئاخۆ بۆ کوردی شتێکی ھاوشێوە دروستکراوە تا ئێستا؟ ئەگەر ھەیە تکایە لە وتارەکەدا باسی بکەن. سپاس--ئاسۆ (لێدوان) ١٦:٥٧، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)
ناو
[دەستکاری]هاوڕێیان لای ئێمە ئوتوکەد باوە، ئۆتۆکاد ناخۆش ناگوترێ؟ :| Şûşe وتووێژ ٠٨:١٣، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- @Amine yousefi: ئەوەنەی من ئاگام لێبێت لەمدیو ھەر ئۆتۆکاد دەڵێن. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ٠٩:٤٠، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- سپاس ئارام@ئارام بکر:، ئەگەر لەمدیو ئۆتۆکاد باو بێت، ئەوە هیچ، کەوایە با ئوتوکەدیش ڕەوانە کەین بۆ ئۆتۆکاد. Şûşe وتووێژ ٠٩:٥٢، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- بەڕێزان، بابەتەکە لەسەر ئەودیو و ئەمدیو نییە. دەبێت لە ویکیپیدیا یەکگرتووییی نووسین و ڕێنووسمان ھەبێت. کە دەڵێین «ئۆتۆمۆبیل» کەواتە لە ھەر ناوێکی تریش کە (Auto)ی تێدابێت، باشترە بنووسین «ئۆتۆ»، ئەوە بۆ بەشی یەکەم. بۆ (CAD)ەکەش، گەر گوێ لە خوێندنەوەکەی بگرین بە زمانی ئینگلیزی، زیاتر لە کاد نزیکە تا کەد. سەرچیا — ١٠:٤٠، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- سپاس سەرچیا @Serchia:،، بەڵام من بەڕاستی ماومەتەوە، لە ویکیپیدیا ناوەکان ئەو جۆرەی باون دادەنێن یان دەگەڕێنەوە سەر چۆن بێژەکردنیان لە ئینگلیزی، بە دڵنیاییەوە خەڵک بەدوای ناوە باوەکەدا دەگەڕێن. ئێستا من بۆ ئەوە گەڕابام هەر لە ئوتوکەد دەگەڕام. Şûşe وتووێژ ١٠:٤٦، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- ئۆتۆکاد ھەم باوە و ھەم نزیکە لە خوێندنەوە ئینگلیزییەکەش. لە گەڕانچیی گووگڵ، نزیک ٣ ھەزار ئەنجامی ھەیە. بۆ ناوەکانیش، ڕاستە تێکەڵییەک ھەیە، بەپێی کەیسەکە دەگۆڕێ، دەبێت ھەردوو؛ ناوی باوی نێو خەڵک و شێوەی خوێندنەوەکەی لە زمانی بنەڕەتی لەبەرچاوبگرین، بەڵام زیاتر دەبێت پشت بە ناوە باوەکان ببەستین، چونکە کاری ئێمە لێرە دروستکردن و داتاشینی وشە نییە، مەگەر زۆر ناچاربین. سەرچیا — ١١:٠١، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- سپاس @Serchia: واتە ئەمەش دەبی بکەینە مەتکاد، یان ماتکاد ؟!Şûşe وتووێژ ١١:٢٢، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- بەڵێ، من لەگەڵ ئەوەم. بەڵام بڕیارەکە تەنیا لەدەست من نییە، باشترە وتووێژی تایبەتی بۆ بکرێت. سەرچیا — ١١:٣٧، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- @Amine yousefi: پێم وابێت ئۆتۆکادەکە گەیشتە ئەنجام. و بۆ بابەتی دواتریش لەگەڵ ماتکادم. سەرچاوەیەکی خوێندنەوەم دەست نەکەوت و ناچار گووگڵ ترانزلەیتم بەکارهێنا و بە /ماثکاد/ گۆی دەکرد کە دەبێتە ماتکاد. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٢:١٦، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- سپاس ئارام@ئارام بکر:، وا دیارە ئەگەریش سەرچاوەیەکی خوێندن بدۆزینەوە، هەر بەپێی ئۆتۆکاد و ماتلاب و ماتماتیک دەڕوات و دەبێتە باو، کەوایە ئەویش دەکەینە ماتکاد. Şûşe وتووێژ ١٢:٣٠، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- سپاس بۆ تۆش @Amine yousefi: زۆر بەجوانی ڕوونت کردەوە و وتەیەکم نییە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٢:٣٤، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)
- سپاس ئارام@ئارام بکر:، ئەگەر لەمدیو ئۆتۆکاد باو بێت، ئەوە هیچ، کەوایە با ئوتوکەدیش ڕەوانە کەین بۆ ئۆتۆکاد. Şûşe وتووێژ ٠٩:٥٢، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)