وتووێژ:ئاسایشی ھەور

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Tessla کڵاد کۆمپیوتینگ نابێتە کۆمپیوتەریی ھەور! بە پێی ھەندێ لە فەرھەنگەکان ڕەنگە «ھەژمارکاریی ھەوری» گونجاو بێت. وشەی «ئاسایش»یش کوردی نییە و فارسییە لە ڕێی تورکییەوە ھاتۆتە ناو کوردی، چەن ساڵ پێش ھەر لێرە باسی کرا و، لە بیرمە وتمان وشەی «ھێمنایەتی» باشترە (ئەگەرچی خودی وشەی ھێمنیش لە بنەڕەتا عەرەبییە، بەڵام تەواو سواوە و کوردێندراوە). تکایە بۆ ئەم ناوانە لەبەردا لە پەڕەی داخوازی بەرامبەری کوردیدا بەشێ بکەرەوە با ھەموان باسی کەین. چەن ڕۆژ پێشیش vpnت کردبووە تۆڕی تایبەتیی خەیاڵی کە دروست نییە. پێشنیارەکەشت بۆ کاتەگۆریش (بیردۆزی وتەکان) ھەر زۆر نەگونجاوە. سپاست دەکەم کە کاتی زۆرت تەرخان کردووە بۆ بەرەو پێش خستنی ویکیپیدیا بەڵام لە وەرگێڕان و دانانی ناوەکانا تۆزێ لەنگیت ھەیە. باشتر وایە سەرەتا لە پەڕەی داخوازی بەرامبەری کوردیا پرسیار بکەی با ئێمەش ئەگەر توانیمان یارمەتیت بەین. سپاس. Aza (لێدوان) ‏١٢:٤٣، ٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: سەرەتا کڵاد نییە (کڵاود)ە، بۆ وشەی ھەژمارکاریی ھەوری دواتر خۆم دەیگۆڕم، لەو باوەڕەدام وابێت. سەبارەت بە وشەی ئاسایش، من ناتوانم بڕوا بە یەک سەرچاوە و دوو سەرچاوە بکەم کە وشەی ئاسایش فارسی یان تورکی یان زمانێکی بیانی بێت، وا بیر ئەکەمەوە فارس و تورک لە کوردی وەریان گرتبێت، بۆیە ئاسایش بە گونجاو دەزانم نەک وشەیەک خۆمان دروستی بکەین و بڵێین سواوە و کوردێنراوە (مەبەستم وشەی هێمنایەتییە کە لەکۆمەڵگا هەر نەشم بیستووە). سەبارەت بە VPN ئەوە بزانە کە لە عەرەبی و فارسیەکە سەیر دەکەم تا بزانم چی دەنووسن، گەر دەزانیت هەڵەیە دەتوانیت لە وتووێژەکەی وتارەکە قسەی لەسەر بکەیت. گەر وشەی بیردۆزی وتەکانت بەلاوە گرینگ نییە و نەگونجاوە (چونکە ڕای تۆی لەسەر نییە)، ئەوا منیش وشەی هێمنایەتی و هەر وشەیەکی تریش خۆت دروستی بکەیت نەگونجاوە پێم، دژایەتیت ناکەم، بەڵام تۆ یەک-دەنگ نیت و لەگەڵ سیاسەت ناڕۆیت. هەروەها تێبینییەک بۆخۆت/ لە وتارەکانتدا وشەی عەرەبی زۆری باڵ بەسەرتدا کێشاوە و وات لێھاتووە زمانی کوردی بە زمانێکی هێندە هەژار و بچووک ببینیت، هەر باس ناکرێت. وە سوپاسی سپاسەکەت دەکەم بۆ تەرخانکردنی کاتەکەم لە ویکیپیدیا، وادیارە بە ئەرکی سەرشانم دامناوە ئەوەنەی دەتوانم خزمەتی زمانم بکەم. (تێبینییەکی تر/ دووەم زمان کە شارەزابم لێی ئینگلیزییە، وە زۆر باشیش دەیزانم، بۆیە لەچاوی خۆتەوە بە وەرگێڕانی من مەڵێ لەنگیت هەیە، تکایە). سوپاس بۆ کارەکانی تۆش. Tessla (وتووێژ) ‏١٣:٠٥، ٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ئاسایش فارسیی ڕووتە، لە چاوگی آسودن -ەوە دروست دەبێت. آسودن ھەمان حەسانەوە -ی کوردییە و دەچنەوە سەر یەک ڕەگ و ڕیشە. وشەی ھێمنایەتی -ش دروستکراوی من نییە و ھەروا کە لینکەکەشا دەبینی لە فەرھەنگە کۆنەکانیشدا ھەیە و لە میدیا و ڕۆژنامەی ئێمەشدا بەزۆری بە کار دێت. Aza (لێدوان) ‏١٣:٤١، ٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: هەڵە نەبم لەسەرەوە نووسیومە کە باوەڕم بە یەک سەرچاوە و دوو سەرچاوە نییە بڵێت ئاسایش وشەیەکی فارسییە یان بیانییە. هەروەها لەسەرەوەش هەڵە نەبم وتوومە وشەی هێمنایەتی لەناو کۆمەڵگا بەکارنایات و نەمبیستووە، کە دەڵێیت لەلای ئێمە بەکاردێت ئەوا نازانم سەبارەت بە ڕۆژھەڵات، بەڵام لە باشوور نەمبیستووە، میدیای باشوور بەس ئاسایشی پەسەند کردووە. Tessla (وتووێژ) ‏١٤:٢٨، ٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla ئاسایشی ھەوریش باش نییە. من لەگەڵ ھێمنایەتیی ھەژمارکاریی ھەوری -م. Aza (لێدوان) ‏١٥:٠٧، ٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ویکی ئینگلیزی سەلماندوویەتی کە پێویست بە وشەی هەژمارکاریی ناکات و دەیکات. سەبارەت بە وشەی هێمنایەتی لەگەڵت نیم، گەر دەتەوێت دەیکەین بە ئاسایشی ھەوری. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٠٩، ٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla سەرەتا دەبێ ھاوسەنگی کوردی بۆ computing دیاری بکرێ. وا ئەزانم ھەژمارکاری تەواو نییە بۆ کۆمپیوتینگ. ھەژمارکاری بۆ computation باشە کە ئێستا ژمارەکردن ی بۆ دانراوە. دوایی دەبێ وتاری کڵاود کۆمپیوتینگ بنووسرێ. دوای ئەوە بۆ ئاسایشیش قسەی خۆمان ئەکەین. Aza (لێدوان) ‏١٥:٣٦، ٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: لە ویکی ئینگلیزی نووسراوە: Cloud Security، واتا ئاسایشی ھەور یان هەوری. وشەی هەژمارکاری پێویست ناکات دابنرێت، وە بۆ بەرامبەر وشەی Computing چی دادەنێن بەدڵ خۆتان بکەن. Tessla (وتووێژ) ‏١٦:٠٣، ٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]