وتووێژی پۆل:فەیلەسووفەکان بەپێی ڕەگەز
کاک چالاک نەتەوە ناگونجێ لەگەڵ ئەمە/ لێرە مەبەستی ڕەگەزنامەیە نەک نەتەوە، یەعنی بۆ نمونە فەیلەسووفە سعودیەکان و فەیلەسووفە عێراقیەکان ھەردووکیان نەتەوەیان عەرەبییە بەڵام ڕەگەزنامەکانیان جیاوازە--Ferxwaz (لێدوان) ٠١:٥٢, ١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
- ئەوە بۆ وتووێژ دەبێ و قسەکەشت جێی ڕوانینە. دەی یانی ئێستا من و تۆ ھاوڕەگەز نین؟--چالاکWьтуwеж (٢٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠١:٥٥, ١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
- ھاونەتەوەیەن و ھاوڕەگەزیشین، بەڵام لە ڕووی یاساییەوە (نەک لە ڕووی خوێن و ڕەچەڵەکەوە) ھاوڕەگەز نین، ئەم ڕەگەزە ھەر ئەو ڕەگەزە نییە کە پشتاوپشت دەگوێزرێتەوە، ئەمە ڕەگەزنامەیە نازانم لای ئێوە چی پێ دەوترێت یەعنی پێناسەت دەکات کە لە چ وڵاتێکدا دەژیت. ئێستا ئەگەر سەیری ویکی ئینگلیزیش بکەیت ھەر وایە فەیلەسووفە جەزائیرییەکان و عێراقییەکان جیاوازن. کە وترا عێراقی لێرەدا نەتەوە نامێنێت ڕەگەزنامەی عێراقی دەست پێدەکات ئینجا ناوترێت عەرەبە یانیش کوردە دەوترێت ڕەگەزنامەی عێراقییە.
- ئەوەی بەپێی نەتەوەکان ئەو جیاوازە ئەھا en:Category:Medieval Arab philosophers واتە تەنیا فەیلەسووفە عەرەبەکان جا لە ھەر وڵاتێک بن.--Ferxwaz (لێدوان) ٠٢:١٦, ١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)