وتووێژی پۆل:فەرھەنگەکان بەپێی زمان
ڕواڵەت
بەپێی بەسەریەکەوە ئەبێ بنووسرێ. --Aza (لێدوان) ٠٧:٥٧، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (UTC)
- ئەمەش وەک ئەبێ و دەبێ وایە؛ بەڵام ئاکامی گەڕانی «بە پێ» زیاترە. --چالاک وتووێژ ١٠:٠٤، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (UTC)
- بە پێ = بە پا، بە لاق - بەپێ = بەگوێرە. --Aza (لێدوان) ١٨:٣٠، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (UTC)
- من سەیری ویکیپیدیا:ڕێنووسی زمانی کوردیم کرد؛ لە بارەی «بە»دا ھیچ نەنووسرابوو. بە ھەر حاڵ ئەگەر بە پێ و بەپێ مانایان جیاواز بێ بەگوێرە و بە گوێرە وا نییە کە چی نووسینی بە گوێرە زۆر باوترە. بۆیە ئەمانە زیاتر سەلیقەیین. ئەگەر ئاواش نەبێ تازە باشترە ھەر وا بنووسرێ، سەیری ئەمە بکەن. --چالاک وتووێژ ١٩:٤٧، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (UTC)
- بیرم نایێ لە کوێ خوێندوومە لەسەر کێشەی نووسینی "بە پێ"، ئەگەر بکەوێتە بیرم و بیدۆزمەوە بۆتی ئەنێرم. ئەوەندەم لە بیرە کە نووسینی بەو شێوەیە کیشەی زۆری ساز ئەکرد. بەڵام بۆ نموونە ئەگەر سەیری فەرھەنگی زاراوە بکەی و بە شوێن وشەی "حسب" -دا بگەڕێی ئەبینی کە ھەمووی "بەپێ" نووسراوە. گوێرە -ش لە تورکییەوە ھاتووە و کوردی نییە.--Aza (لێدوان) ٠٦:٢٢، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (UTC)
- بزانە نایدۆزییەوە. بۆ گوێرەش وایە پێشتر خۆم باسم کردبوو تورکییە: göre. سپاس.--چالاک وتووێژ ٠٩:٥١، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ (UTC)