وتووێژی پۆل:خانمەکتەرانی فیلم لە چین

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Sakura emad: من پێشتر وشەی «خانمەکتەر»م پێشنیار کرد. ئەم ماوەیە پۆستێکی دیاکۆ ھاشمیم دیت، بەپێی ڕێساکەی ئەو بێت «خانمەئەکتەر» دروستترە. پێم وایە وای لێ بکەین باشترە. با کاک ئارامیش @Aram: ئاگاداربێت، بزانین دەکرێت بە جارێک ھەمووی بگۆڕین. سەرچیا‏١٨:٠٤، ٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گۆڕینەکە دەکرێت، بەڵام منیش بە سەدان جار ئەم وشەیە (خانمەکتەر)م بەکارهێناوە و تا ڕاددەیەکی زۆریش شوێنی خۆی لە ویکیپیدیا قایم کردووە. ئەمەش ھەروەکوو ڕۆژئاوا ← ڕۆژاوا و ماڵئاوا ← ماڵاوا'یە. گەر لەوان ئەم ھەمزەیە قرێندراوە، با لەمەش ھەر بقرتێت. جیاوازییان چییە؟ ئێستا کێشەکە من نیم. زۆرینەی بەکاربەرانیش لەسەر فیلم و ئەنیمەیشن و ئەم بابەتانە دەنووسن و بەکاری دێنن. ئەوان چۆن لەم گۆڕانکارییە ئاگادار ببنەوە؟ خۆی دوو وشەمان ھەن. actor بۆ پیاو و actress بۆ ژن؛ ئەسڵەن من دەڵێم با ھەردووکیان بکەینەوە بە ئەکتەر و بۆ پۆلەکانیش وشەیەکی ژن زیاد دەکەین و تەواو. دوای ھەموو شتێکیش من دەڵێم ھەتا کۆمەڵگە یەکدەنگیی لەسەر نەدا، پێم باشە دەستکارییان نەکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٤، ٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Serchia:-سان: من کێشەم نییە ھەرچۆنێک بێت بەپێی ستانداردەکانمان ئەم باسە ببنە دیوەخان. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٥١، ٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram:: ئاگاداری نیاز-پاکی ئێوەم بەڵام من بیرورایەکی ترم ھەیە پێمان خۆش بێت یان نا، وشەی ئەکتەر تازە بۆ ڕەگەزی (نێر) بەکاردێت، ئەوە بەشێوەیی زمانەوانی ئیتر بیرورای تاکەکەسی یان تێگەیشتنی تاکەکەسی نازانم بەڵام من لەگەل یەکخستنەوەی نیم، بەکورتی یەکخستنەوەی واتا وەلا نانی ڕەگەزی مێینە، کە ئەمەش نایەکسانیە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٥٥، ٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: وا دیارە بە ھەڵە لەوە تێگەیشتووین. ئەو قرتاندنە لەو کاتانە دەبێت کە دوا پیتی وشەی سەرەتا نەبزوێن بێت. ڕۆژ+ئاوا (ژ نەبزوێنە). بۆ ئەمەیان خانمە+ئەکتەر (دوا پیت «ە»ە). ھەروەھا لە وشەی «کۆئەندام» پیتی «ئـ» ماوەتەوە. بەڕای من باشترە زوو چارەی بکەین و ئەو ڕێسایەش بۆ ئایندە لەبەرچاو بگرین. سەرچیا‏٢٠:١١، ٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia: سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکە. من وەک خۆم کێشەم نییە، بەڵام ھەر دەبێت کۆمەڵگە ئاگاداری وتووێژەکە بن و قسەی خۆیانی تێدا بکەن چونکە گەر دوو ڕۆژی تر ھەم دیسان بیگۆڕین، دەبێتە بەزمێکی تر. خۆشت باشتر دەزانیت ئەم چەندبارە گۆڕینە کاتێکی زۆرمان لێ دەکوژێت. لەوانەیە کۆمەڵگە پشتگیریی بکەن و لەوانەشە نەیکەن. لە ھەردوو حاڵەت دەبێت ئاگادار بن. سپاس ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٩، ٨ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]