وتووێژی پۆل:دروستکەرانی خواردنەوە کحوولییەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

@Tessla بەرھەمھێنان production -ە، نازانم بۆ manufacturing چی باشە. ڕەنگە دروستکردن. spirit dirnks -یش یانی خواردنەوەگەلی ئەلکولی. Aza (لێدوان) ‏١٥:٥٠، ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aza: واتا بنووسین: دروستکەرانی خواردنەوەگەلی ئەلکولی؟. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٣٠، ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla شتێکی وا. ئینجا ئەلکولی یا کحولی؟ کامی باوە؟ ئێمە ئەڵێین ئەلکولی. خواردنەوە ئەلکولییەکانیش ئەبێ لە جیاتی خورادنەوەگەلی ئەلکولی. Aza (لێدوان) ‏٠٥:٢٩، ٣ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: لە باشوور هەر بە کحول باوە. کەوایە ئێستا بنووسین: دروستکەرانی خواردنەوەگەلی کحولی باشە؟. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٣٨، ٣ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کحول نییە کحوول-ە. چالاک وتووێژ ‏١١:٤١، ٣ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla جارێ با دروستکەرانی خواردنەوە کحوولییەکان بێ. دا بزانین دوایی manufacture چی لێ ئەکەین. Aza (لێدوان) ‏٠٥:٥١، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: لە کرمانجیدا ھلبرین و [١] ھلبەراندن ھاتووە. لە فەرھەنگیی زانستگای کوردستانیشدا. چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٥، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak پێم وایە لەکاردەرھێنان باشتر بێ. چونکە manufacture یانی کار کردن لەسەر شتێک و بەدیھێنانی. بۆ وێنە، سێو بەرھەم ئەھێنرێ، بەڵام دووچەرخە لە کارخانە کاری لەسەر ئەکرێ و لە کۆتاییدا دەرچووی کارەکەیە. یانی دووچەرخە لە کار دەردێ. manufacture بە ڕیشە یانی شتێ بە دەست دروستکردن، کارکردن لەسەر شتێ بە دەست، دەستکار سازکردن. ئەگەر وشەی کار -ی تیا بێ باشترە. وەک manufactory کە بە مانای کارخانە و کارگایە. Aza (لێدوان) ‏١٨:٥٩، ٤ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: قسەکانت ڕاستن بەڵام پێم وایە لەکاردەرھێنان بەرامبەرێکی جوان نییە. لەسەر قسەکانت پێشنیاری من وشەی کارسازی-یە. لە فەرھەنگی مەھابادی مامۆستا گێودا یەکێک لە ماناکانی کارساز «صانع»ە. لە فەرھەنگی شێخانیشدا کارساز «سەنعاتکار» مانا کراوەتەوە. بەم پێیە کارسازی دەبێتە تصنيع کە بە عەرەبی بە مانای manufacturingە. سپاس. چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٨، ٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak کارساز بە مانای manufacturer نییە. کە ئەڵێن خوا کارسازە یانی کار ڕێک ئەخا و جۆری دێنێ. لای ئێمە ھەیە دۆعای خێر ئەکەن ئەڵێن خوا کارەکەت بۆ بسازێنێ. Aza (لێدوان) ‏٠٧:٣١، ٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ئەگەر وایە تەنیا شتێک پێم شک دێ وشەی کۆسازی-یە چون manufacturing ھەر ھەمان سازکردنە بەڵام لە پێوەری گەورەدا یانی بەکۆمەڵ (action or process of making goods systematically or on a large scale). چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢١، ٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak ئەڵێ or in large scale، حەتمەن وا نییە. لە ئەندازەی گەورەدا بێ پێی ئەڵێن mass manufacturing. Aza (لێدوان) ‏٠٨:٣٤، ٦ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]