وتووێژی داڕێژە:User ckb-5

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆ تۆزێ مۆرکی کوردەواری پێوەنەنێین؟ لەبری ئەوەی بنووسین بەشێوەیەکی پسپۆڕانە بە کوردیی ناوەندیی قسەدەکات، ئەتوانین شتێک بنووسین کە لەکوردەواریدا بەکاردێت بۆ ئەو جۆرە دەربڕینە. وتتان چی؟ --برووسک (لێدوان) ٢٣:٥٩, ٢٣ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
قسەکەت جوانە مام برووسک بەڵام چی؟ ھیچ بە مێشکم ناگا ڕەنگە مام فێرخواز باشتر بزانێ.--چالاکWьтуwеж (٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠٠:١٠, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
لای خۆمان زۆر جار ئەڵێن وەک بولبول بە فڵان زمان قسە دەکات. شتێکی خراپ نییە گەر لەو جۆرە دەربڕینانە لەخوارەوە بخەینە یەک لیست و دواتر دەنگی لەسەر بدەین، چاوەڕێی مامە فێرخوازیشین بزانین ئەویش دەڵێ چی؟ هەر بژی --برووسک (لێدوان) ٠٢:٣١, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بەڕێزان پسپۆڕ بە کوردی واتە شارەزا، دەتوانین بڵێین (شارەزاییەکی تەواوی لە زمانی کوردیدا ھەیە)، ئەگەریش حەزتان لە وشەی کوردەواری بوو منیش (بولبول)م پێ باشە و زۆریش بەکاردێت. شتێکی تریش ھەیە ئەویش زۆر جار دەڵێن کابرا وا بە ئینگلیزی قسە دەکات دەڵێی ئینگلیز زمانە، دەتوانین بنوسین (ئەم بەکارھێنەرە وەکو کورد زمانێک دەتوانێ بە کوردی قسە بکات)، لە ویکی میسریش (لەبلەب)یان بەکارھێناوە کە بە کوردی واتە (لبلبان) مەبەست لێی کەسێکە کە زۆر زیرەک بێت لە قسە و بە خێراییش قسە بکات بەڵام ئەم وشەیەش لە وشە مردووەکانە و خەڵک بەکارینایەنن، ھەروەھا دەتوانین ڕوونکردنەوەی داڕێژە:User ckb-4 بگوازینەوە بۆ پێنجەکە چونکە داڕێژە:User ckb-4 زۆر ھەڵەیە نووسراوە وەکو زمانی زگماک کوردی دەزانێت ئەگەر وەک زمانی زگماکی بوایە ئەبوو داڕێژە:User ckb-5بێت نەک چوارەکەی؛ ژمارە چوارەکە بەشێوەیەکی نایاب کوردی دەزانێت نەک بەشێوەیەک وەک زمانی زگماکی بێت. وە ئەگەر ھیچ کامێکیانتان بە دڵ نەبوو بنووسن بەشێوەیەکی پیشەگەر یان پێشەگەرانە کوردی دەزانێت. ھەر کامێکیان ھەڵبژێرن و من لام گرینگ نییە تەنیا ئەو وشە ئینگلیزیە نەمێنێت. ئیتر سوپاس--Ferxwaz (لێدوان) ٠٣:١٥, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
مام فێرخواز مەبەست ئەمە نییە پسپۆر بکەینە شارەزا، مەبەست ئەمەیە بزانین کورد ئەگەر یەکێک زمانەکەی باش زانی دەڵێ چی. ڕاستە ئەو ڕستەیە ھەیە کە «فڵان کەس وەکوو بولبول کوردی قسە دەکا» ئەمە ڕەنگە جوان بێ. بەڵام ڕەستەکەی ترت (ئەم بەکارھێنەرە وەکو کورد زمانێک دەتوانێ بە کوردی قسە بکات) دروست نییە ئێمە ئەم ڕستەیە ھەر وەکی لە سەرەوە ئاماژەت پێکیرد تەنیا بۆ زمانی بیانی بە کار دەھێنن نەک بۆ زمان خۆمان، خۆ مانا نەدا بڵێین کوردێک کوردی وەکوو کوردان قسە دەکا! بەڵێ لای ئێمە دەڵێن شکاکان وا تورکی قسە دەکەن دەڵێی تورکن نەک شکاکان کوردی وا قسە دەکەن دەڵێی کوردی زمانن دەی کورد زمانن ئیتر! بۆ User ckb-4یش ئەوە ڕاستە. من کە زمانی زگماکیم کوردییە دەبم بە User ckb بەڵام فارسیش وەکوو زمانی زگماکی خۆم دەزانم کە وا بوو دەبم بە User fa-4. بزانین ھاوڕێیانی تریش ڕایان چییە. لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠٩:٤٩, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
من خۆ ناڵێم شکاکەکان وەکو کوردزمان قسە دەکەن، بۆ نمونە ئەگەر عەرەبێک یان کلدێک یان تورکومانێک وا قسە بکات کە ھیچ جیاوازی نەبێت لەگەڵ کوردەکە و زۆر بە ڕەوانی و بێ وەستان بە کوردی قسە بکات ئەوا پێی دەبێژن کابرا وەکو کوردزمانێک بە کوردی قسە دەکات.
سی کە بی چواریش من ئەڵێم ڕاست نییە بنوسرێت وەکو زمانی زگماک چونکە ئەگەر تۆ زمانی فارسی وەک زمانی زگماکی خۆت بزانیت ئەوا دەبێت بەرزترین ئاست دابنێیت واتە ئێف ئەی پێنج نەک چوار، چوارەکە مەبەست لێی کەسێکە کە زۆرباش فارسی بزانێت نەک بەتەواوی وەکو زمانی دایکی فارسی بزانێ ئەوەی وەکو زمانی دایکی فارسی بزانێت ئەبێ پێنجەکە دانێت. لە لێدوانی سی کە بی چواریش بۆت دەنووسم چونکە بۆ ئەوەی باش لە مەبەستەکەم بگەیت، لەگەڵ ڕێزدا.--Ferxwaz (لێدوان) ١١:٠٥, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
ئەو ڕستەیەی جنابت (ئەم بەکارھێنەرە وەکو کورد زمانێک دەتوانێ بە کوردی قسە بکات) تەنیا کاتێک ڕاستە کە کەسێکی بیانی کەڵکی لێ وەربگرە دەنا ئەم ڕستەیە ھیچ مانایەک بۆ کەسێک کە کورد بێ نادا، کە بڵێ وەکو کورد زمانێک دەتوانێ بە کوردی قسە بکات، خۆی کوردە ئیتر.
«ئەگەر تۆ زمانی فارسی وەک زمانی زگماکی خۆت بزانیت ئەوا دەبێت بەرزترین ئاست دابنێیت واتە ئێف ئەی پێنج نەک چوار» نەخێر دەبێتە چوار. کاتێک من فارسی لە زمانی زگماکی خۆشم باشتر بزانم ئەوە دەبێتە پێنج. ئەگەر ھەر وەکوو زمانی زگماکیم بێ ئەوە چوارە.--چالاکWьтуwеж (٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٤:٢٦, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
یەعنی ئێستا من سۆرانی بەتەواوی و بە بەرزترین ئاستی دەزانم و زمانی زگماکیشمە لە لاپەڕەی خۆم دەبێت (سی کەی بی پێنج) دانبنێم یان (سی کەی بی ئێن)؟ ئەگەر بەم قسەیە بێ دەبێت من سی کەی بی پێنج دانێم چونکە ئەو بەرزترە لە سی کەی بی ئێن، دواتر دەڵێی (ئەم بەکارھێنەرە وەکو کورد زمانێک دەتوانێ بە کوردی قسە بکات) ئەم ڕستەیە تەنیا کاتێک ڕاستە کە کابرا بیانی بێت. ئێ ئەگەر کەسەکە کورد بێت بۆ سی کەی بی چوار دادەنێت؟؟ دەبێت سی کەی بی پێنج یان سی کەی بی ئێن دانێت.--Ferxwaz (لێدوان) ١٥:١٢, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
مام فیرخواز گیان با شتەکەت بە جوانی بۆ ڕوون بکەمەوە. لە سەرەتادا لە ناو زمانەکاندا تەنیا سفر و یەک و دوو و سێ و چوار و ئێن ھەبوو و شتێک بە ناوی پێنج ھەر نەبوو. دوور لە ڕووی ھەمووتان ھەندێک بێکار ھاتن بۆ ھەندێک لە زمانەکان پێنجیان دانا و دواتر ئەمە باو بوو و زۆربەی زمانەکان بە لاسای ویکی ئینگلیزی پێنجیان زیاد کردە سەر داڕێژەکان.
پێش ئەو کەسانێک وەک من و تو کە کوردین و کورد ھاتووینەتە دنیاوە دەیان‌نووسی User ckb (کە سییەکەی ئێنە). تۆ ئەگەر پێت وایە لە زمانی کوردیدا زۆر پسپۆری یانی لە خەڵکی کوردی ئاسایی زیاتر کوردی دەزانی و شارەزای ھەموو کەلێن و قوژبنی زمانەکەمانی، دەتوانی User ckb-5 دابنێی.
لەگەڵ ڕێزم.--چالاکWьтуwеж (٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٩:٣٩, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
وەڵا کاکە ڕاست دەکەیت ئەم پلەی پێنجە زیادەیە، بەڵام تازە مادام ھەر وایە و مەبەستی ئەوەیە کە کابرا لە خەڵکی ئاسایی دەتوانێ باشتر و ڕەوانتر بنوسێ و قسەبکات و شارەزایی تەواوی لە ڕێزمانی زمانەکە ھەیە ئەوا بەڕای من تەنیا پسپۆڕەکە بکرێتە (شارەزایی تەواو) یان (پیشەگەر) چونکە بولبولەکە مەبەست لێی نیە کە شارەزای ڕێزمان و ڕەوانبێژی بێت تەنیا کابرا بە جوانی و خێرایی و بێ پسانەوە بە زمانەکە قسە دەکات نەک شارەزایی ھەموو قوژبنەکانی بێت. سوپاس--Ferxwaz (لێدوان) ٢١:٠٦, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
مامە بزانە لە جیات ئەو تەواوە کە عەرەبییە شتێکی باشتر بە مێشکت ناگات؟ سپاس.--چالاکWьтуwеж (٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢١:٣٠, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
کاکە ناشێ بڵێی لە (تەمام)ی عەرەبییەوە ھاتووە؟ ئەگەر (شارەزایی تەواو) باش نیە، (شارەزایی نایاب)یش دەبێت، ھەروەھا (تایبەتەمەند)یش واتە پسپۆڕ. --Ferxwaz (لێدوان) ٢١:٥٢, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
ئەی چۆن مامە تەواو عەرەبییە. ئێمە لە سۆرانیدا زۆر جار م دەکەین بە و، لە کرمانجیشدا بە ڤ. بۆ نموونە سلامی عەرەبی بۆتە سڵاو/سلاڤ یان کرمانجەکان بە جماعت دەڵێن جڤات. وشەی نایابیش فارسییە؛ فارس دەڵێ یافتن یانی دۆزینەوە، فرمانەکای دەبێتە بیاب یانی بدۆزەوە، نایابیش یانی شتێک کە نادۆزرێتەوە کەوابوو یانی وێنەی کەمە. بزانم مامە شتێک بە مێشکم ناگا، ئەگەر گەییشت دەینووسم.--چالاکWьтуwеж (٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٢:٠٤, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
من تا ئێستا وشەی نایابم بە بەرامبەری مومتاز بینیووە نەک بەمانای شتێکی کەموێنە، کە مانای (باشتر لە زۆرباش) ئەمە ڕیزبەندیەکەیەتی (مامناوەند-باش-زۆرباش-نایاب)، وە بۆ شتێک کە دەگمەن بێت ئێمە دەڵێین کەموێنە، وە شتێک کە تاک و ھاوشێوەی نەبێ دەڵێین بێوێنە. قەد نایاب وەکو کەموێنە بەکارنەھاتووە.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٢:٤٥, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
ئاخر شتێک کە مومتازە کەموێنەیە بۆیە!--چالاکWьтуwеж (٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٢:٥١, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
وەڵا ڕاستت ووت فەرھەنگێکی کوردی ئینگلیزم ھەیە بۆ نایاب و بۆ کەموێنە ھەر نووسرا بوو ئێگزڵنت. بەڵام من بەڕاستی تا ئێستا نایاب و کەموێنەم بە دوو شتی جیاواز دەزانی و خەتاکەش لە ملی خۆم نییە چونکە قەد نەمبینیووە وەکو ھاوتای یەکتری بەکاربێن.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٣:١٠, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
مامە ئێگزڵنت وا دیارە بەرامبەرێکی جوانی کوردی نییە. بەڵام شتێکم زانی: داڕێژە:User ckb-3 ھەڵەیە بە بڕوای من ئەم داڕێژەیە ئێستا زیاتر شیاوی داڕێژە:User ckb-5ە و لە جیات بەرز دەبێ بنووسرێ باش. ڕەنگە بەرز زیاتر شیاوی مانای ئێگزڵنت بێ.--چالاکWьтуwеж (٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٣:٢٢, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بۆ عەرەبیش ئێگزڵنت ھەر نووسراوە مومتاز، بەڵام دەڵێم ئەم سەر ئێشەیەی بۆ چییە؟ بۆ نەنووسین (پیشەگەر) وەکو ئینگلیزی لەوێ نووسراوە پرۆفیشناڵ.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٣:٣٤, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
وەڵڵا ئەم وشەیەم بە دڵ نییە چون تازە داتاشراوە، خۆت باشتر دەزانی وشەی پسپۆر و شارەزا زۆر زۆر کوردیتر و ڕەسەنتر لەمەن.--چالاکWьтуwеж (٤ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٣:٣٨, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
وایە (پیشەگەر) نوێیە، کەواتە (شارەزاییەکی کەموێنە) مادام وتمان بێوێنە ھەر نایابە و وشەیەکی تر و مانایەکی تر نابەخشێت.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٣:٥٢, ٢٤ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بوا دوور و درێژ و وەکی عەرەب دەڵێ مقعد؟ کوڕە دەڵێین لە زمانی کوردیدا زۆر شارەزایە، تەواو.--چالاکWьтуwеж (٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠٠:٠٠, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
ئێوڵا (زۆر شارەزایە)ش ھەر پڕبەپێستی خۆیەتی.--Ferxwaz (لێدوان) ٠٠:٠٤, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
بزانە باشە؟--چالاکWьтуwеж (٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠٠:١٨, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
من زۆر پێم باشە ئینجا نازانم کاک بروسکیش ئاخۆ دەبێ ڕای لێ بێت یان نا، دەست خۆش--Ferxwaz (لێدوان) ٠٠:٣١, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
دەستی تۆش خۆش بێ. بێگومان ئەمە لەوەی تر زۆر ڕەوانترە.--چالاکWьтуwеж (٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠٠:٣٤, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
سڵاوتان لێبێت ھاوڕێیان. دەستتان خۆش بێت زۆر بێ کەموکوڕی و کوردانەیە. من تەنھا یەک ڕام ھەیە لەسەر قسەکانتان. پلەی ٤ ی کوردیی ناوەندی، پێم باش بوو وەک خۆی بمێنێتەوە و "وەکوو زگماک بە کوردی ناوەندی قسەدەکات" خراپ نییە، ئەویش لەبەر ھۆکارێک. لە ئینگلیزدا بۆ نموونە، پلەی ٤ Near-native ـە کە مەبەست لێی ئەوەیە وەکوو زمانی دایک قسە بە ئینگلیزی دەکات، بەڵام گەر ھەڵە نەبم ئینگلیزی پلە پێنج دەنووسرێت Professional یان Expert. مەبەست لەمە ئەوەیە کە بەکارھێنەری en-٥ نەک ھەر وەک زمانی دایک ئینگلیزی دەزانێت، بەڵکو زۆر شارەزاتریشە لە زمان زگماکێکی ئینگلیز لە ئینگلیزییدا. ھەربژین و دەستتان خۆش بێت. --٠١:٥٣, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
سڵاو لە تۆش کاک برووسک. بەڕێز قسەکانت ڕاستە و بە بڕوای من ئێستا داڕێژەکان باشن. بۆ چوارەکەش ھەروەتر و ئەگەر تەماشای فارسی و عەرەبیش بکەی ھەر ئاوا نووسراوە. زۆر سپاس.--چالاکWьтуwеж (٥ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٠٨:٥٨, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)
دەستەکانتان خۆش بێت، زۆر تەواوە. هەر بمێنن --برووسک (لێدوان) ١١:٢٦, ٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠١٢ (UTC)