بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژی داڕێژە:بیرخستنەوەی میدیای دەنگوڕەنگی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە وتووێژی داڕێژە:Cite AV mediaەوە ڕەوانە کراوە)

سڵاو @Aza، Zemen، Pirehelokan، و Gejeluk: ئەم داڕێژە بکەینە کوردی دەبێتە چی؟ درێژکراوەکەی دەبێتە Cite audiovisual media. «بیرخستنەوەی میدیای بینراو و بیستراو» باشە؟ دەزانم ڕێزمانی نییە، بەڵام لە تەلەڤیزیۆن گوێم لێی بووە. ئەگەر بکرێت شتێکی لەوە کورتتر باشترە چونکە ھەر پیتێک دوو بایتە و قەبارەی وتارەکانیش زیاد دەکات. درێژەکە ٣١ پیتە دەبێتە ٦٦ بایت کە ئەمە ئەگەر چەند جارێک بەکاربێت، زۆر دەکات. ئەگەر بەو ناوە ڕازین و پێتان باشە کورتی بکەینەوە، ئەوا پێشنیاری «بیرخستنەوەی مبوب» دەکەم. داڕێژەکە لەسەر ٩٨ وتار دانراوە. ئەگەر ناوی تریشتان پێ شک دێ، فەرموون. ⇐ئارام وتووێژ ١٩:٣٣، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ ئاودیۆڤیژواڵ زۆر دەبیستم دەنگوڕەنگ دەوترێ. بۆ نموونە دەنگوڕەنگی کوردسات یان دەنگوڕەنگی سۆران و... کە وشەیەکی داتاشراوی جوانە. بۆیە دەکرێ بڵێین میدیای دەنگوڕەنگی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٠:٠٤، ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەست خۆش @Pirehelokan «بیرخستنەوەی میدیای دەنگوڕەنگی» کورتترە و ١٠ بایتی کەم کردەوە. بزانین ئەوانی تر چی دەڵێن. ئەگەر ڕای تر نەبوو، ئەمەی تۆ وتت دای دەنێم. ⇐ئارام وتووێژ ١٠:٣٢، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram نازانم دەبێ بە چی، بەڵام دەنگوڕەنگی جوانە ئەگە ڕاست بێ. ‎Gêjełûk ١٦:٠١، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 لە داڕێژە:Cite AV media بۆ داڕێژە:بیرخستنەوەی میدیای دەنگوڕەنگی گوێزرایەوە. زۆر سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ١٤:٢٥، ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]