بۆ ناوەڕۆک بازبدە

وتووێژی داڕێژە:کەمبەستەر

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
بابەت دابنێ
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دوایین لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Lost Whispers لە بابەتی ناو

ناو

[دەستکاری]

تکایە گەر ناوێکی باش ھەیە بۆ ئەمانە، زوو بیڵێن. لە فابریکەیتر داوامان کردووە کە لەمەودوا بۆتەکە بە کوردی داڕێژەکان دانێت. ڕێز‏—‎ژیـار وتووێژ٠٩:٣٢، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

کاکە ئەم داڕێژەیە کوا نێوانویکییەکەی؟ بە ئینگلیزی چی بۆ دانراوە؟!--چالاک وتووێژ١٠:٠٥، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
برا گیان ئەمە underlinkedـی بۆ داندراوە لە ویکی ئینگلیزی و لە عەرەبیش بە ھەمان شێوەی ئەوەی ئێمە.—ژیـار وتووێژ١٠:٠٧، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
تکایە بۆ دارێژەکانیش نێوانویکی زیاد بکەن ھەتا دوایی بە ناوێکی ترەوە یەکی تر دروستی نەکاتەوە. پێشنیاری من ئەوەیە بیکەنە یەک وشە وەکوو ویکی ئینگلیزی «کەمبەستەر».--چالاک وتووێژ١٠:٤٧، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: من ئەم داڕێژەیەم دروست نەکردبوو، و تێبینیشیم نەکرد کە نێوانویکی نەکراوە تا ئاماژەت پێدا، ھەرچۆنێک بێت، ئێستا کراوە. کاک چالاک مادام باسەکە کراوەتەوە، ئەمە داواکارییەکەیە لە فابریکەیتر، ھەر ئەمە نییە کۆمەڵە داڕێژەیەکی تریشن. ئەی بۆ {{بێ پۆل}} و {{بێ بەستەر}} پێشنیارتان ھەیە؟ ھەروەھا بۆ وشەی maintenance لای ئێمە دەبێت بەچی؟ ھیچ وشەیەکمان بۆی ھەیە؟ من چاکسازیم بۆ داناوە. دەزانم لە maintainـەوە ھاتووە بەڵام نازانم بەرامبەری کوردیمان بۆ ئەمە چییە بەڕاستی.—ژیـار وتووێژ١١:١٩، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ Maintenance پێشتر لێدوان کرابوو و ئاخریەکەی بەمە گەیشتین وشەی «ڕاگرتن» لە ھەموویان باشترە (بڕوانە وپ:داخوازی_بەرامبەری_کوردی/ئەرشیڤی_١#Maintenance)
بۆ {{بێ بەستەر}} لە ئینگلیزیدا نووسراوە Dead end و ئەمەش لە کوردیدا دەبێتە بنبەست و لێدوانیشی لەسەر کرابوو (بڕوانە وتووێژ:بنبەست).
با دەست لە {{بێ پۆل}} نەدەین و ناوەکەی ھەر ئەمە بێ. بەڵام دەبێ بەسەریەکەوە بێ.--چالاک وتووێژ١٤:١٢، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
باشە بۆ "بێپۆل" پۆلێننەکراوتان پێ چۆنە؟ ئەگەر دەگونجێت من ئەوەم پێ باشترە.—ژیـار وتووێژ١٥:٣٢، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
چاو ئەم باسە زۆر قووڵە. پرسیاری من ئەوەیە لە «پوڵێننەکراو»دا و لە وشەی «پۆلێن»دا ئەم پاشگری -ێن-ە چییە زیاد کراوە؟! من لەمە حاڵی نیم و بە ھەڵەی دەزانم. دەڵێن پۆل بە مانای category باشە. بتەوێ شتێک پۆل پۆل کەی دەبێتە «پۆل کردن» بەڵام لێرەدا فیعلەکە «پۆلێن کردن»ە! ئەم پاشگری -ێن-ە چییە؟! تۆ شتێک بەش کەی دەڵێی بەش کردن خۆ ناڵێی بەشێن کردن! دەڵێن بەشنەکراو خۆ ناڵێن بەشێننەکراو! نازانم لە مەبەستم گەیشتی یان نا.
من خۆ دەمزانی پۆلێننەکراو ھەیە چون پێم ھەڵەیە وتم با دەستی لێ نەدەین و ناوەکەی ھەر ئەمە بێ.--چالاک وتووێژ١٨:٢٠، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستخۆش، من ھەر ویستم دڵنیا بکەمەوە پێشئەوەی پەڕەکە نوێبکەوە لە فابریکەیتر. سوپاس بۆ یارمەتییەکانت. —ژیـار وتووێژ١٨:٢٢، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە