باشترە پەیوەندیی بە سۆڵەوە بکەیت (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باشترە پەیوەندیی بە سۆڵەوە بکەیت
ھەروەھا ناسراوە بەBetter Call Saul
چەشندراما
تاوانکاری
کۆمێدیای تاریک
دانەرڤینس گیلیگان
پیتەر گۆڵد
ئەکتەرانبۆب ئۆدێنکیرک
جۆناسان بانکس
ڕیا سیھۆڕن
مایکڵ مکین
گیانکارلۆ ئێسپۆزیتۆ
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٥
ژمارەی ئەڵقەکان٥٠
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەرڤینس گیلیگان
پیتەر گۆڵد
ماڕک جۆنسن
شوێنەکانی تۆمارکردنئەلبەکێرکی، نیومەکسیکۆ
وێنەگرئارثەر ئەلبێرت
ماوەی پەخش٤٣ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرسۆنی
دابەشکەرAMC
پەخش
تۆڕAMC
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٨ی شوباتی ٢٠١٥
ڕیزبەندی کاتی
بەرنامە پەیوەندیدارەکانگۆڕان بۆ خراپ

باشترە پەیوەندیی بە سۆڵەوە بکەیت (بە ئینگلیزی: Better Call Saul) زنجیرە تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکییە. لە دروستکردنی ڤینس گیلیگان و پیتەر گۆڵدە. زنجیرەکە بەشێکە لە زنجیرەی گۆڕانی خراپ. ڕووداوەکانی چیڕۆکی زنجیرەکە دەست پێدەکات لە ساڵی ٢٠٠٢ و باسی ڕووداوەکانی پارێزەرێکی ئاسایی جیمی مگیڵ (ساوڵ گودمان) دەکات، چیرۆکەکە دەست پێ دەکات لە شەش ساڵ بەر لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ واڵتەر وایت، واتە پێش ڕووداوەکانی زنجیرەی گۆڕانی خراپ. وە ھەروەھا ڕووداوەکانی دوای زنجیرە درامای (گۆڕانی خراپ - برێکینگ باد) بە بچووکی نیشان دەدات کە پارێزەر سۆڵ دوای ھەڵاتنی چی بەسەرھاتووە.[١][٢]

یەکەم وەرزی لەسەر کەناڵی ئەی ئێم سیدا پەخش کرا لە ڕێکەوتی ٨ی شوباتی ٢٠١٥، پێکھاتبوو لە ١٠ ئەڵقە، و وەرزی دووەمیش پێکدێت لە ١٣ ئەڵقە لەسەرەتاکانی ٢٠١٦ پەخش کرا. وەرزی سێیەمی زنجیرەکەش ١٠ی نیسانی ٢٠١٧ پەخش کرا و دووبارە بۆ کۆمەڵێک خەڵاتی ئێمی پاڵێوراو کرایەوە لەنێویان باشترین ئەکتەر و ئەکتەری پشتگیریکار و زنجیرە. وەرزی چوارەمی زنجیرەکەش لە ٦ی ئابی ٢٠١٨دا گەڕایەوە و ٨ی تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵدا کۆتایی پێھات. وا بڕیارە وەرزی پێننجەمیشی لە کۆتاییەکانی ٢٠٢٠ نمایش بکرێت.[٣]

وەرزەکان[دەستکاری]

وەرز ژمارەی ئەڵقەکان یەکەم پەخش کۆتا پەخش
١ ١٠ ٨ی شوباتی ٢٠١٥ ٦ی نیسانی ٢٠١٥
٢ ١٠ ١٦ی شوباتی ٢٠١٦ ١٥ی نیسانی ٢٠١٦
٣ ١٠ ١٠ی نیسانی ٢٠١٧ ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧
٤ ١٠ ٦ی ئابی ٢٠١٨ ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨
٥ ١٠ دیار نییە دیار نییە

ئەکتەران و ڕۆڵەکان[دەستکاری]

ئەکتەرە سەرەکیەکان[دەستکاری]

  • بۆب ئۆدێنکیرک لەڕۆڵی جیمی مگیڵ، کەسێکی شەقامییە کە دواتر دەبێتە پارێزەر و تێکەڵی جیھانی تاوانکاری دەبێت
  • جۆناسەن بانکس لەڕۆڵی مایک ئێھرامەنتراوت، پۆلیسی پێشووە، کە وەک پاسەوانی بەردەرگا کاردەکات.
  • ڕیا سیھۆڕن لەڕۆڵی کیم وێکسلەر، پارێزەرێک لە لەکۆمپانیاکانی ھاملین کاردەکات و پەیەوەندی خۆشەوستی لەگەڵ جیمی ھەیە.
  • پاتڕیک فەیبیان لەڕۆڵی ھاوارد ھاملین، دۆزەرەوەی کۆمپانیای یاسایی ھاملین و دوژمنی جیمیە.
  • مایکڵ ماندۆ لەڕۆڵی ناچۆ ڤارگا، تاوانبارێکی مەکسیکیە کە جارێک جیمی ڕزگار دەکات و کاری یاسایی پێ دەبێت.
  • تۆنی داڵتن لە ڕۆڵی لالۆ سەلامانکای پورزای توکۆ سەلامانکا، کەوا بەھۆی نەخۆشکەوتنی دۆن سەلامانکاوە کاروباریە خێزانیەکان دەگرێتە دەست.
  • مایکڵ مکین لەڕۆڵی چارڵز مەگیڵ، برای جیمیە، کە خۆی کار لە کۆمپانیاکەی ھاملین دەکات بەڵام بەھۆی ھەستیاری بۆ شەپۆلی کارۆموگناتیسیەکان پشووی پێدراوە.

کارەکتەرەکانی زنجیرەی برێکینگ باد - گۆڕانی خراپ کە لەم زنجیرەیەشدا بەشدارن[دەستکاری]

  • ڕەیمۆند کروز لەڕۆڵی تۆکو سەلەمانکا، چەتەیەکی مەکسیکیە.
  • ماڕک مارگۆلیس لە رۆڵی ھێکتۆر سەلامانکا، سەرکردەی خێزانی سەلامانکا.
  • سیزار گارسیا و خێسوس پایان لەڕۆڵی نۆزی و گۆنزۆ، دەستەڕاستی توکۆن.
  • گەس فڕینگ، کەوا لە وەرزی سێیەمدا گەڕایەوە و ئاکتەر گیانکارلۆ ئێسپۆسیتۆ ڕۆڵەکەی دەگێڕێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Snierson, Dan (September 3, 2018). "Better Call Saul star Bob Odenkirk breaks down THAT Breaking Bad-era scene". Entertainment Weekly. Retrieved September 3, 2018.
  2. ^ Kenneally, Tim (January 27, 2014). "'Breaking Bad' Prequel 'Better Call Saul' Enlists Jonathan Banks". The Wrap. Retrieved January 27, 2014.
  3. ^ Snierson, Dan (June 29, 2018). "Breaking Bad creator 'desperately' wants Walt and Jesse in Better Call Saul". Entertainment Weekly. Retrieved June 29, 2018.