باشترە پەیوەندیی بە سۆڵەوە بکەیت (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
باشترە پەیوەندیی بە سۆڵەوە بکەیت | |
---|---|
ھەروەھا ناسراوە بە | Better Call Saul |
چەشن | دراما تاوانکاری کۆمێدیای تاریک |
دانەر | ڤینس گیلیگان پیتەر گۆڵد |
ئەکتەران | بۆب ئۆدێنکیرک جۆناسان بانکس ڕیا سیھۆڕن مایکڵ مکین گیانکارلۆ ئێسپۆزیتۆ |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٥ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٥٠ |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | ڤینس گیلیگان پیتەر گۆڵد ماڕک جۆنسن |
شوێنەکانی تۆمارکردن | ئەلبەکێرکی، نیومەکسیکۆ |
وێنەگر | ئارثەر ئەلبێرت |
ماوەی پەخش | ٤٣ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | سۆنی |
دابەشکەر | AMC |
پەخش | |
تۆڕ | AMC |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٨ی شوباتی ٢٠١٥ |
ڕیزبەندی کاتی | |
بەرنامە پەیوەندیدارەکان | گۆڕان بۆ خراپ |
باشترە پەیوەندیی بە سۆڵەوە بکەیت (بە ئینگلیزی: Better Call Saul) زنجیرە تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکییە. لە دروستکردنی ڤینس گیلیگان و پیتەر گۆڵدە. زنجیرەکە بەشێکە لە زنجیرەی گۆڕانی خراپ. ڕووداوەکانی چیڕۆکی زنجیرەکە دەست پێدەکات لە ساڵی ٢٠٠٢ و باسی ڕووداوەکانی پارێزەرێکی ئاسایی جیمی مگیڵ (ساوڵ گودمان) دەکات، چیرۆکەکە دەست پێ دەکات لە شەش ساڵ بەر لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ واڵتەر وایت، واتە پێش ڕووداوەکانی زنجیرەی گۆڕانی خراپ. وە ھەروەھا ڕووداوەکانی دوای زنجیرە درامای (گۆڕانی خراپ - برێکینگ باد) بە بچووکی نیشان دەدات کە پارێزەر سۆڵ دوای ھەڵاتنی چی بەسەرھاتووە.[١][٢]
یەکەم وەرزی لەسەر کەناڵی ئەی ئێم سیدا پەخش کرا لە ڕێکەوتی ٨ی شوباتی ٢٠١٥، پێکھاتبوو لە ١٠ ئەڵقە، و وەرزی دووەمیش پێکدێت لە ١٣ ئەڵقە لەسەرەتاکانی ٢٠١٦ پەخش کرا. وەرزی سێیەمی زنجیرەکەش ١٠ی نیسانی ٢٠١٧ پەخش کرا و دووبارە بۆ کۆمەڵێک خەڵاتی ئێمی پاڵێوراو کرایەوە لەنێویان باشترین ئەکتەر و ئەکتەری پشتگیریکار و زنجیرە. وەرزی چوارەمی زنجیرەکەش لە ٦ی ئابی ٢٠١٨دا گەڕایەوە و ٨ی تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵدا کۆتایی پێھات. وا بڕیارە وەرزی پێننجەمیشی لە کۆتاییەکانی ٢٠٢٠ نمایش بکرێت.[٣]
وەرزەکان
[دەستکاری]وەرز | ژمارەی ئەڵقەکان | یەکەم پەخش | کۆتا پەخش |
---|---|---|---|
١ | ١٠ | ٨ی شوباتی ٢٠١٥ | ٦ی نیسانی ٢٠١٥ |
٢ | ١٠ | ١٦ی شوباتی ٢٠١٦ | ١٥ی نیسانی ٢٠١٦ |
٣ | ١٠ | ١٠ی نیسانی ٢٠١٧ | ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ |
٤ | ١٠ | ٦ی ئابی ٢٠١٨ | ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ |
٥ | ١٠ | دیار نییە | دیار نییە |
ئەکتەران و ڕۆڵەکان
[دەستکاری]-
بۆب ئۆدینکیرک
-
ڕیا سیھۆرن
-
پاتریک فەیبیان
-
مایکڵ ماندۆ
-
مایکڵ مکین
-
گیانکارلۆ ئێسپۆزیتۆ
-
تۆنی داڵتن
-
ڕەیمۆند کروز
ئەکتەرە سەرەکیەکان
[دەستکاری]- بۆب ئۆدێنکیرک لەڕۆڵی جیمی مگیڵ، کەسێکی شەقامییە کە دواتر دەبێتە پارێزەر و تێکەڵی جیھانی تاوانکاری دەبێت
- جۆناسەن بانکس لەڕۆڵی مایک ئێھرامەنتراوت، پۆلیسی پێشووە، کە وەک پاسەوانی بەردەرگا کاردەکات.
- ڕیا سیھۆڕن لەڕۆڵی کیم وێکسلەر، پارێزەرێک لە لەکۆمپانیاکانی ھاملین کاردەکات و پەیەوەندی خۆشەوستی لەگەڵ جیمی ھەیە.
- پاتڕیک فەیبیان لەڕۆڵی ھاوارد ھاملین، دۆزەرەوەی کۆمپانیای یاسایی ھاملین و دوژمنی جیمیە.
- مایکڵ ماندۆ لەڕۆڵی ناچۆ ڤارگا، تاوانبارێکی مەکسیکیە کە جارێک جیمی ڕزگار دەکات و کاری یاسایی پێ دەبێت.
- تۆنی داڵتن لە ڕۆڵی لالۆ سەلامانکای پورزای توکۆ سەلامانکا، کەوا بەھۆی نەخۆشکەوتنی دۆن سەلامانکاوە کاروباریە خێزانیەکان دەگرێتە دەست.
- مایکڵ مکین لەڕۆڵی چارڵز مەگیڵ، برای جیمیە، کە خۆی کار لە کۆمپانیاکەی ھاملین دەکات بەڵام بەھۆی ھەستیاری بۆ شەپۆلی کارۆموگناتیسیەکان پشووی پێدراوە.
کارەکتەرەکانی زنجیرەی برێکینگ باد - گۆڕانی خراپ کە لەم زنجیرەیەشدا بەشدارن
[دەستکاری]- ڕەیمۆند کروز لەڕۆڵی تۆکو سەلەمانکا، چەتەیەکی مەکسیکیە.
- ماڕک مارگۆلیس لە رۆڵی ھێکتۆر سەلامانکا، سەرکردەی خێزانی سەلامانکا.
- سیزار گارسیا و خێسوس پایان لەڕۆڵی نۆزی و گۆنزۆ، دەستەڕاستی توکۆن.
- گەس فڕینگ، کەوا لە وەرزی سێیەمدا گەڕایەوە و ئاکتەر گیانکارلۆ ئێسپۆسیتۆ ڕۆڵەکەی دەگێڕێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Snierson, Dan (September 3, 2018). "Better Call Saul star Bob Odenkirk breaks down THAT Breaking Bad-era scene". Entertainment Weekly. Retrieved September 3, 2018.
- ^ Kenneally, Tim (January 27, 2014). "'Breaking Bad' Prequel 'Better Call Saul' Enlists Jonathan Banks". The Wrap. Retrieved January 27, 2014.
- ^ Snierson, Dan (June 29, 2018). "Breaking Bad creator 'desperately' wants Walt and Jesse in Better Call Saul". Entertainment Weekly. Retrieved June 29, 2018.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە باشترە پەیوەندیی بە سۆڵەوە بکەیت (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) تێدایە. |
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- کار دەربارەی کارتێڵە ھۆشبەرە مەکسیکییەکان
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان بە زمانی ئینگلیزی
- زنجیرە دراما زنجیرەییەکان
- زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی دەربارەی تاوانی ڕێکخراو
- زنجیرەیەکی تەلەفیزیۆنی لەلایەن کۆمپانیای سۆنی پیکچەر تیڤی
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە کۆمیدیا ڕەشەکانی دەیەی ٢٠١٠
- زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە کۆمیدییە ڕەشە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠٢٠
- بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان کە خەڵاتی پیبۆدییان وەرگرتووە
- زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان دەربارەی براکان
- زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی لەلایەن کۆمپانیای سۆنی پیکچەر تیڤی