ھەڵبژاردنی فیدراڵیی ئوسترالیا (٢٠٠٧)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەڵبژاردنی فیدراڵیی ئوسترالیا (٢٠٠٧)
ئوسترالیا
→ ٢٠٠٤
٢٠١٠ ←

ھەموو ١٥٠ کورسیەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوسترالیا
٧٦ کورسی پێویستە بۆ زۆرینە لە ئەنجومەنەکە
٤٠ (لە ٧٦) کورسیسێنای ئوسترالیا
  پارتی یەکەم پارتی دووەم
  کێفین ڕۆد
سەرکردە کێفین ڕۆد جۆن ھۆوارد
پارت پارتی کرێکاری ئوسترالیا پارتی لیبراڵی ئوسترالیا/ھاوپەیمانی
کاتی سەرکردایەتیکردن ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ (2006-12-04) ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ (1995-01-30)
کورسیی سەرکردە ناوچەی گریفیس ناوچەی بێنلۆنگ (کوورسی لەدەستچوو)
دوا ھەڵبژاردن ٦٠ کورسی ٨٧ کورسی
کورسییەکان ٨٣ کورسی ٦٥ کورسی
گۆڕانی کورسی increase٢٣ decrease٢٢
دەنگدانی گشتی ٦، ٥٤٥، ٨١٤ ٥، ٨٧٤، ١٧٨
ڕێژەی سەدی ٥٢، ٧٠٪ ٤٧، ٣٠٪
جووڵە increase٥، ٤٤ decrease٥، ٤٤


سەرۆک وەزیرانی پێش ھەڵبژاردن

جۆن ھۆوارد -
پارتی لیبراڵی ئوسترالیا/ھاوپەیمانی نیشتیمانی

سەرۆکوەزیرانی ھەڵبژێردراو

کێفین ڕۆد
پارتی کرێکاری ئوسترالیا

ھەڵبژاردنی فیدراڵیی ٢٠٠٧ بۆ ھەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمانی فیدراڵی ئوسترالیا و ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیر، لە ڕۆژی ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ لە وڵاتی ئوسترالیا بەڕێوەچوو.[١] ژیاتر لە ١٣، ٦٠٠، ٠٠٠ کەس لە گەلھەی بیست و یەک میلیۆنی ئوسترالیا دەیانتوانی دەنگ بدەن، بە پێی ڕاگەیێندراوی فەرمی سەرۆکوەزیران، پارتی کرێکار براوەی ئەم ھەڵبژاردنە بوو.[٢][٣]

ئەنجامە سەرەتاییەکان نیشاندەری سەرکەوتنی دڵنیایی پارتی کرێکار بوو. بەم شێوەیە کێڤین رۆد لە پارتی کرێکاری ئوسترالیا وەکوو سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ناوبرا.

پارتە بەرانبەرەکان[دەستکاری]

دوو پارتی دیاری ئەم ھەڵبژاردنە کە لە پێشبڕکێکە دابوون بریتی بوون لە پارتی دەسەڵات واتا پارت لیبراڵ بە ڕێبەری جۆن ھۆوارد کە لە ساڵی ١٩٩٦ و بۆ ماوەی ١١ ساڵ پارتی براوەی ھەڵبژاردنەکان بوو. لە لایەکەی تر پارتی چەپگەرای کرێکار بە ڕێبەری کێڤین رۆد و بە وردبوونەوە لەسەر بابەتەکانی ژینگە و باشتر کردنی باروودۆخی کار لەم وڵاتە دا و بە پێی پێش بینیەکان بەختێکی زۆرتری بۆ بردنەوە ھەبوو. پارتی لیبراڵ لەگەڵ پارتی نیشتیمانیی ئوسترالیا ھاوپەیمانیان بەستبوو. پارتی سەوزەکانی ئوسترالیاش بە تەنیا بەڵام ھاوسوێی پارتی کرێکار بەشداری ئەم ھەڵبژاردنانەی کرد.

ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران[دەستکاری]

پێشبڕکێی سەرەکی لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ و بۆ گرتنی کورسیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوسترالیا بوو. ئەم ئەنجومەنە بریتیە لە ١٥٠ کورسی و بە پێی ئەنجامە ڕاگەیێندراوەکان پارتی کرێکار توانی ٨٣ کورسی و نزیک بە ٥٣٪ ھەموو دەنگەکانبکاتە ھی خۆی.[٤] ھاوپەیمانی پارتی لیبراڵ و پارتی نیشتیمانیش کۆ گشتی ٥٨ کورسیان بەدەست ھێنا.

ھەڵبژاردنی ئەندامانی سێنا[دەستکاری]

لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ھەڵبژاردنی سەرتاسەری بۆ دیاری کردنی ئەندامانی سێنای ئوسترالیاش بەڕێوەچوو. ئەم ئەنجومەنە ٧٦ ئەندامی ھەیە کە چاودێری لەسەر بڕیار و پەسەند کردنەکانی کابینەو ئەنجومەنی نوێنەران.

واترە پەیوەندی دارەکان[دەستکاری]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]