نەرمیەتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تاقیکردنەوەی لێککشان بۆ ماددەی AlMnSi. ھەروەک دیاری پێش ئەوەی نمونەکە بشکێت لە ناوەڕاستەوە سەرەتا باریک بۆتەوە و وک مل. پاشان شکانی بەسەر ھاتوە. دروست بوونی مل پێش شکان نیشان دەدات کە ماددەی تاقیکراو نەرمە.

نەرمیەتی (بە ئینگلیزی: Ductility) بریتیە لە پێوانەکردنی توانای ماددەیە کە چەند دەتوانێ بە شێوەی پلاستیکی بچەمێتەوە و نەشکێت. دەشێ پێوانە کردنەکە لە سەر ڕێژەی درێژ بوون یە ڕێژەی بچوک بوونەوەی ڕوبەری بنکەی مادەیەکی شێوە سیلەندر بێت لە تاقیکردنەوەی ڕاکێشان (tensile test). ئەمە بۆ ئەو ماددانەیە کە زیادتر لە شێوە وایەر دروست دەکرێن.[١]

ئەمە تاقیکردنەوەیەکی نمونەیی بۆ دەرخستنی بڕی نەرمی ماددە.

توانای چەمانەوە (Malleability) بڕێکی ھاوشێوەی نەرمیەتیە کە توانای چەمانەوەی ماددە لە تاقیکردنەوەی پەستان (compressive stress) دەردەخات. ئەم تاقی کردنەوەیە بۆ ئەو ماددانەیە کە بە ھۆی ڕۆڵە یا چەکوش شێوەی شیتیان وەرگرتە.

تاقیکردنەوی نەرمی بۆ ماددەی چەودان کە ماددەیەکی ڕەقە. ھەر وەک دەبینرێ بە بێ دروست بونی مل یەکسەر شکاوە.

ھەردووک تایبەتمەندیەکە تەعبیرێکن لە توانای پلاستیکی ماددە و لەگەڵ پلەی گەرمی و فیشاری میکانیکی گۆڕانکاریان بەسەردا دێت.

ئەم دوو تایبەتمەندیە لە ھەموو حاڵەتێکدا لە ماددەیەک دا مەوجود نین. بۆ نمونە زێڕ توانای چەمانەوەشی بەرزە و ماددەیەکی نەرمیشە. بەڵام قوڕقوشم نەرمیەتیەکی کەمی ھەیە بەڵام توانای چەمانەوەی زۆر بەرزە.[٢] یەک ئونس زێڕ دەشێت وایەرێکی ٨٠ مەتری لێ دروست بکەیت. ھەروەھا دەشێت بە ھەمان بڕ شیتێکی ٩ مەتر دووجای بە ئەستوری ٠٬٠٠٠٠١٨ سم بەرھەم بەھێنرێت.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Ductility
  2. ^ Rich, Jack C. (1988). The Materials and Methods of Sculpture. Courier Dover Publications. p. 129. ISBN 978-0-486-25742-6..
  3. ^ "Science Engineering & Sustainability: Why is gold so valuable?". Science Engineering & Sustainability. Retrieved 2019-05-04.