نیمچە دەنگدار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

نیمچە دەنگدار یان نیمچە بزوێن (بە ئینگلیزی: semivowel) یان ژی خلیسکە (بە ئینگلیزی: glide) لە دەنگناسیدا دەنگێک وەکوو/w/ یان /j/ ـە لە ئینگلیزیدا کە بەرانبەری /و/ و /ی/ ـێن لە کوردیدا، کە لە دیدگای ڕێساکانی دەنگناسییەوە وەکوو دەنگدارێکە بەڵام لە جیاتی ئەوەی کە لە ناوکی ھیجادا جێ بگرێ لە لێوارەکەیەوە شوێن دەگرێ.


لە زمانی کوردیدا ھەرکام حەرفەکانی ی و و لەجیاتی دوو پیتدا بەکار تێن کە یەکیان دەنگدارە (بزوێنە) و ئەویتر نیمچە دەنگدارە بەڵام زۆر جار بە ھەڵە حەرفێکی بێدەنگ (نەبزوێن) ھەژمار دەکرێن، کە لە زمانزانیدا ھەڵەیەکی ئاشکرایە. نیمچە بزوێنەکانی زمانی کوردی بریتین لە:

  1. /و/ (بە کوردیی لاتینی: /w/)
  2. /ی/ (بە کوردیی لاتینی: /y/)
  3. /ڎ/ (بە کوردیی لاتینی: بێ بەرامبەر)
  • ھەروەھا کۆمەڵێک لە زمانزانان پیتی ھەمزەیش بە نیمچە بزوێن دەزانن بەڵام زمانزانانی کورد ھەموویان ئەم پیتە بە بێدەنگ (نەبزوێن) دەزانن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]