دەنگناسی (زمانەوانی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە دەنگناسی لە زمانەوانیدا نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە دەنگناسی (ڕوونکردنەوە).

دەنگناسی یان فۆنەتیک (بە ئینگلیزی: Phonetics) لقێک لە زانستی زمانەوانییە کە لە سەر دەنگەکانی زمانی مرۆڤ دەکۆڵێتەوە. «فۆن» واتە دەنگ. فۆنەتیک واتە زانستی ناسینی دەنگ. لە زمانەوانیدا، دەنگناسی بە کۆڵەکەی ناسینی زمان دەناسرێت.

ھۆی گرنگی دەنگناسی لەمەدایە کە زمان لە بنەڕەتدا لە کۆمەڵێک دەنگ پێکھاتووە کە بە شێوازێکی تایبەت، سیستەمێکی پێوەندی، بە ناوی زمان، چێ دەکەن؛ دەنگناسی لە چۆنیەتی پێکھاتنی ئەم دەنگانە دەکۆڵێتەوە.

بۆ وێنە فۆنەتیک لەوە دەکۆڵێتەوە کە لە زمانی کوردیدا چەند دەنگ ھەیە. ئەم دەنگانە لە کوێی ئەوک، دەم، زمان و لووتدا دروست دەبن و چۆن دروست دەبن؟ دەوری ئەندامەکانی لەش (دەم، زمان، ئەوک، لووت، لێو، ددان و ھتد) لە سازبوونی ئەم دەنگانە دا چیە؟ ھەروەھا، کام لەم دەنگانە دەنگی سەرەکین (فۆنیم)، کامانەش دەنگی ناسەرەکین (ئەلەفۆن). ئەمانە و زۆر شتی گرینگی دیکەش بابەتەکانی لێکۆڵینەوەی فۆنەتیک پێک دێنن.

دەنگناسی لە باری فیزیکیەوە کارەندامناسی دەنگ، تایبەتمەندی ئاکۆستیک، باری کارەندامناسی دەمار و لە باری فۆنۆلۆجییەوە دەسنیشانکردنی دەستووری سیستەمەکانی دەنگ، دەگریتە خۆ.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]