نقومبوونی کاشینکی مووسڵ (٢٠١٩)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە نقومبوونی کاشینکی موسڵ (٢٠١٩)ەوە ڕەوانە کراوە)

لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٩دا، کاشینکێکی نەفەرھەڵگر لەسەر ڕووباری دیجلەی نزیک موسڵ قڵپ بووەوە و نوقووم بوو،[١] و بووە ھۆی کوشتنی ١٠٣ کەس،[٢] کە ١٢ لەوان مناڵ بوون.[٣] زۆر قەرەباڵغیی سەر پشتی کەشتییەکە، و بەرزیی ئاستی ئاوی دیجلە ھۆکاری قڵپبوونەوەکە بوو.[٤] زۆرینەیان گەشتیارانی ئاھەنگی ساڵی نوێی کوردی بوون.[١][٥]

نقومبوون[دەستکاری]

نقوومبوونەکە لە ٢١ی ئازاری ٢٠١٩دا لەکاتی ھەڵگرتنی گەشتیارەکان بۆ ناو کاشینکێک لە نزیک ڕووباری دیجلەی موسڵ ڕووی دا. کەشتییەکە گەشتیارەکانی بۆ ئومم ئەلڕەبین ھەڵگرتبوو، کە دوورگەیەکە لەسەرووی ڕووبارەکە لە شارەکەوە، و پڕ بوو لەو کەسانەی کە بۆ ئاھەنگی نەورۆز ھاتبوون. کاشینکەکە—خۆی ٥٠ کەس دەگرێت—نزیکەی ٢٠٠ کەسی لێ بارکرابوو.[٢] لە گەشتەکەدا، کەشتییەکە دەستی بە دامەزراندن کرد، سەرەنجام قڵپبوونەوە و نقومبوون. سەروو ١٠٠ گەشتیار خنکان، لەکاتێکدا ٥٥ کەس لەلایەن خزمەتگوزارییەکانی فریاکەوتن و سەربازە عێراقییەکان ڕزگار کران.[٢] لە ٢٢ی ئازاردا سەروو ٥٠ گەشتیار ونبوو مانەوە.[٢]

دوابەدوای کارەساتەکە، موسڵاوییەکان دەستیان بە خۆپیشاندان دژی خاوەنەکانی کاشینکەکە و دژی حکومەتی خۆجێیی کرد، لەگەڵ ئەوەی زۆرینەی لۆمەکردن بۆ کارەساتەکە ئاڕاستەی پارێزگار نەوفەل ئەلعاکووب کرا. نقومبوونەکە دەستبەجێ ھانی حکومەتی عێراقیشی دا تا بانگەشەکردنی خراپکاری لەناو حکومەتی شارەکە بپشکنێت. لەماوەی مەراسیمی ناشتن لەنزیک شوێنی نقومبوونەکە، قەرەباڵغییەکی تووڕەی خۆپیشاندەران ڕووبەڕووی پارێزگار ئەلعاکووب بوویەوە. سەرەنجام ھەندێ خۆپیشاندەر سووکایەتییان بە پارێزگار کرد و خشتیان تێگرت.[٦] دواتر لەماوەی ھەڵاتنی پارێزگار لە قەرەباڵغییەکە، ئۆتۆمبێلەکەی پارێزگار ھەندێ خەڵکی کرد بەژێرەوە، زیاتر گڕگرتنی گرژییەکە و پەیوەندی زۆر گرنگ کرا بۆ گۆڕینی ئەلعاکووب. دوای ھەفتەیەک وەزیری یەکەمی عێراقی، عادل عەبدول مەھدی داوای کرد کە پەرلەمانی عێراقی ئەلعاکووب وەک پارێزگار لابەرن، کە لە ٢٤ی ئازاردا ئەنجام درا.[٦][٧]

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Overloaded ferry sinks in Tigris River near Iraq's Mosul, killing 71". NBC News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2019-03-21.
  2. ^ ئ ا ب پ "Families demand justice as toll in Mosul boat disaster hits 103". www.aljazeera.com. Retrieved 2019-03-24.
  3. ^ Alkhshali, Hamdi; Altaher, Nada; Qiblawi, Tamara. "Death toll rises to 92 after ferry capsizes in Iraq's Tigris River". www.cnn.com. CNN. Retrieved 22 March 2019.
  4. ^ CNN, Hamdi Alkhshali, Nada Altaher and Tamara Qiblawi. "Ferry capsizes in Iraq's Tigris river killing 71". CNN. Retrieved 2019-03-21.
  5. ^ "Scores dead as ferry sinks in Tigris River near Iraq's Mosul". www.aljazeera.com. Retrieved 2019-03-21.
  6. ^ ئ ا "Iraq ex-governor wanted after ferry sinking" (بە ئینگلیزی). ٢٠١٩-٠٣-٢٧. Retrieved 2019-03-28.
  7. ^ "Iraq's parliament fires governor over Mosul ferry disaster". www.aljazeera.com. Retrieved 2019-03-28.

سەرچاوەکان[دەستکاری]