ناڕەزایەتییەکانی حەما ١٩٦٤
ناڕەزایەتییەکانی حەما ١٩٦٤ یەکەم ناڕەزایەتی گەورە بوو لە نێوان سەرکردایەتی مۆدێرنی حیزبی بەعسی سۆسیالیستی عەرەبی دوای ئەوەی لە کودەتاکەی ٨ی ئازاردا دەسەڵاتی گرتە دەست و لەنێو ئەو ھاووڵاتیانەی کە لایەنگری ئیخوان موسلمین بوون لە سووریا. ناڕەزایەتییەکان لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٦٤دا ڕوویدا، کە نزیکەی ساڵێک دوای کۆنترۆڵکردنی دەسەڵات لەلایەن حیزبی بەعس، بە ھێزێکی سەربازی قورس سەرکوت کران، کە بووە ھۆی کوژرانی ٧٠-١٠٠ کەس، ئەمە جگە لە زیانی ماددی لە حەمای کۆن.
ڕەوتی ڕووداوەکان
[دەستکاری]یەکەمین پێکدادان لە نێوان حیزبی بەعس و ئیخواندا ماوەیەکی کەم دوای کودەتاکەی ساڵی ١٩٦٣ ڕوویدا و دوای ئەوە حیزبەکە دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت. ھەر لە سەرەتاوە گرووپە سیاسییە ئیسلامییەکان کە گەورەترینیان ئیخوان موسلمین بوو، نوێنەرایەتی توندترین دژایەتیی دەسەڵاتی نوێیان دەکرد. لە سەرەتای ١٩٦٤ ئیخوان قەدەغە کرا، ئەمەش بووە ھۆی زنجیرەیەک مانگرتن و خۆپیشاندانی بەرفراوان لە ھەموو شارە گەورەکانی سووریا، بە تایبەت شاری حەما کە "قەڵای مووحافیزە موسڵمانەکان" و "نەیاری ترسناکی دەوڵەتی بەعس" بوو.
لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٦٤ لە شاری حەما ئاژاوە دروست بوو و دووکانەکانی مەی و ناوەندەکانی حیزبی بەعس لەو شارەدا وێران کران. وەڵامەکە بریتی بوو لە ھێنانی تانک بۆ شکاندنی یاخیبوونەکە، لە ئەنجامدا لە نێوان ٧٠-١٠٠ کەسدا کوژران؛ جگە لە زۆرێک لە بریندارەکان، زیندانییەکان، یان ھەڵاتووەکان؛ ھەروەھا سەرکوتی سەربازی بووە ھۆی وێرانکارییەکی بەرفراوان، بە تایبەت لە حەمای کۆن.
دوای ئۆپەراسیۆنەکە شارەکە ئارام بووەوە، بەڵام دواتر بووە ناوەندی ڕووداوەکانی ساڵانی ١٩٧٩-١٩٨٢.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «احتجاجات حماة 1964»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.