نامۆ (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نامۆ (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
چەشنترسناک
دانەربێت سزیمکۆسکی
ئەکتەران
وڵاتی بەرھەمھێنەرئەمریکا
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان٢
ژمارەی ئەڵقەکان٢٠ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
  • کریس گریزمەر
  • بڕاین ڕۆبینس
  • بێت سزیمکۆسکی
  • شێلی زیمێرمان
  • ماتیو لەوس
کامێراتاک کامێرا
ماوەی پەخش٢٥ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرئەویسۆمس تی ڤی
پەخش
تۆڕھۆلو
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (2016-10-10) – ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (2017-10-18)
گرێدان بۆ دەرەوە
ماڵپەڕی فەرمی

نامۆ (بە ئینگلیزی: Freakish) زنجیرە تەلەڤیزیۆنی ئۆنلاینی ئەمریکی تۆقێنەرە، کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە «ھۆلو» نمایش کرا. زنجیرەکە چەندین ئەستێرە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ناودارە دیارەکان لەخۆ دەگرێت، لەوانە لیزا کۆشی، ھایز گریر، مێغان ڕینکس، لیۆ ھاوارد، ئایسلین پۆڵ، ئەو جەخت لەسەر کۆمەڵێک خوێندکاری قۆناغی ئامادەیی دەکاتەوە، کە لە ناو قوتابخانەکەیان گیریان خواردووە، کاتێک ڕوەکێکی کیمیاوی لە نزیک دەتەقێتەوە، دانیشتووان و قوتابییە بریندارەکانی تر دەبنە شتێکی نامۆ. لە مانگی تەممووزی ٢٠١٨، ئەو زنجیرە درامایە پاش دوو وەرز پوچەڵکرایەوە.

گریمانە[دەستکاری]

زنجیرەکە دوای کۆمەڵێک قوتابی دەکەوێت کە ڕۆژی شەممە لە قوتابخانەی ئامادەیی کێنت کۆدەبنەوە، بۆ دەستبەسەرکردن. ھەروەھا لە زانکۆش خوێندکاری دیکە ھەن، بەڵام بەشداری لە چالاکییە جۆراوجۆرەکانی (باسکە، ئامادەکردنی دیبەیت، مۆسیقا و ھتد..) دەکەن. کاتێک ڕوەکێکی کیمیاوی نزیک دەتەقێتەوە، دەبێت پێکەوە کار بکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ مانەوە، تەنیا بە سەرچاوەی سنووردار و خۆپارێزی لەو کەسانەی کە بوونەتە بوونەوەری وەک ژەھری زیندوو لە ئەنجامی سەرلێشینەوەکان.[١]

ڕۆڵەکان[دەستکاری]

  • لیۆ ھاروارد: وەک گرۆڤەر جۆنیس
  • لیزا کۆشی: وەک ڤیۆلیت ئەدامس
  • ئەدام ھیکس: وەک دیزڵ تارنەر
  • ئاسلین پۆڵ: وەک ناتالی کالاوای
  • مێغان ڕینکس: وەک زو پارکەر
  • مێڵڤین گریک: وەک لاشاوان

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

زنجیرەی نامۆ لەلایەن Awesomeness Tv بەرھەمھێنرا، و لەلایەن Beth Szymkowski دروستکرا.[٢] «ھۆلو» مافی پەخشی تایبەتی لە کاتی بەرھەمھێنانی بەرنامەکەدا بەدەرکرد، نمایشەکە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ نمایش کرا.[٢] ھۆلو زنجیرەی بۆ وەرزی دووەمی ١٠ ئەڵقەی نوێ کردەوە،[٣] و لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ نمایش کرا.[٤]

لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەو زنجیرە یە ھەڵوەشێنرایەوە.

پێشوازی[دەستکاری]

«سۆنیا سەریا» کە بۆ گۆڤاری ڤاریتی نووسیوویەتی، نمایشەکە بە «نیو کاتژمێرێکی بێسەروبەر، لە شوێنێک لە نێوان فیلمی ترسناک بۆ ھەرزەکاران» وەسف کردووە،[٥] و لە کۆتاییشدا دەڵێت: نمایشەکە ئەوەندە خۆش نییە کە بەسەر ڕیتمەکانی ترس یان دڵەڕاوکێی زەمبیدا زاڵ بێت لە گەورەبووندا. «نیل گێنزلینگەر» لەبارەی نمایشەکە بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕاگەیاند "لێرەدا لە سەردەمی تەلەفزیۆنی زامبیدا، دیارە زۆر شت لەبارەی" نامۆوە" ئاشنایە، بەڵام بە ئەڵقەکان کەمتر لە نیو کاتژمێر بۆ ھەر ئەڵقەیەک زنجیرەکە بە ئاسانی بەرەو کەمبوون دەچێت.[٦] لە Hollywoodlife.com، ئیمێلی لۆنگریتا نمایشەکەی بە «یانەی نانی بەیانی» و مردووی گەڕۆک وەسف کرد.[٧] لە وێبسایتی «ڕۆتن تەماتەدا» وەرزی یەکەم ٤ پێداچوونەوەی تێدایە و ٣ی ئەرێنی بووە و ١ی نەرێنی بووە.[٨]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Dugan, Christina (October 5, 2016). "WATCH: Exclusive Sneak Peek at Hulu's Newest Original Horror Series Freakish". People. Retrieved January 8, 2017.
  2. ^ ئ ا Spangler, Todd (April 14, 2016). "Hulu Acquires AwesomenessTV's 'Freakish' Horror Series". Variety. Retrieved January 8, 2017.
  3. ^ Petski, Denise (May 1, 2017). "Hulu's 'Freakish' Among Renewals Announced By Awesomeness At Newfronts". Deadline Hollywood. Retrieved May 3, 2017.
  4. ^ Petski, Denise (August 2, 2017). "Hulu Announced Season 2 Release Date for Freakish". Premiere Date. Retrieved August 2, 2017.
  5. ^ Saraiya, Sonia (October 7, 2016). "TV Review: 'Freakish'". Variety. Retrieved January 8, 2017.
  6. ^ Genzlinger, Neil (October 6, 2016). "Hold Onto Your Teeth: 2 New Shows Herald the Creepy Season". The New York Times. Retrieved January 8, 2017.
  7. ^ Longeretta, Emily (October 10, 2016). "'Freakish': Everything You Need To Know About The Must-Watch Teen Horror Show". Hollywoodlife.com. Retrieved January 8, 2017. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Freakish: Season 1". Rotten Tomatoes. Retrieved 24 May 2020.

بەستەر دەرەکییەکان[دەستکاری]