نادیە شارمین
نادیە شارمین | |
|---|---|
نادیە شەرمین لە ساڵی ٢٠١٥، لەکاتی وەرگرتی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی | |
| پیشە | ڕۆژنامەنووس |
| خاوەنکار | ئکاتۆر تیڤی |
| خەڵاتەکان | خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی، ٢٠١٥ |
نادیە شارمین ڕۆژنامەنووسی بەنگلادیشی و ڕاپۆرتنووسی تاوانەکانە. لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]
ژیان
[دەستکاری]نادیە لە قۆناغی ناوەندی حەزی بەوە بووە ببێتە ڕۆژنامەنووس. لە ساڵی ٢٠٠٩، دەچێتە پاڵ کۆمەڵەی سوپای ڕاگەیاندنی بەنگلادیش لەوێوە دەبێتە ڕاپۆرتنووسی تاوانەکان.[٢]
لە ساڵی ٢٠١٣، شارمین ڕووماڵی ڕاپۆرتێکی دەستپێکرد لەسەر کۆمەڵەیەکی ئیسلامی کە ھێرشیان کردبووە سەر یەکێک لە ھاوپیشەکانی لە کەناڵی ئیکوشی، کاتێک لەلایەن چالاکوانانی حیفازەتی ئیسلام ھێرشی کرایەسەر. ئەو کۆمەڵە ئیسلامییە بەوە ناسراون کە ھێرشدەکەنە سەر ئەو کۆمەڵانەی کە ژن و پیاو بەئاشکرا تێکەڵبن و بەیەکەوە کاربکەن، ھەروەھا ھێرشدەکەنە سەر بێباوەڕەکەن، جگە لەوانەش بەزۆر داوا دەکەن کە ژنان حیجاب بپۆشن.[٣] کۆمەڵەکە ١٣ خاڵیان بۆ پێداچوونەوەی یاسای ژنان لە بەنگلادیش ھەیە کە لاببردرێت، خودی ئەو یاسایانە بۆ یەکسانی ڕەگەزی لە بەنگلادیش دانراون.[٤] لە چالاکییەکانی حیفازەتی ئیسلام، ھیچ کاتێک چالاکوانەکانیان لەلایەن پۆلیس ھێرشیان نەکراوەتە سەر، لەبەرامبەردا ڕۆژنامەنووسان ھەردەم لەو وڵاتە ھەڕەشەیان لێدەکرێت لەلایەن پۆلیسەوە.[٥]
دواتر نادیەش بەھۆی نەپۆشینی حیجاب، دەکەوێتە ئامانجی ڕێکخراوەکە، لەمبارەیەوە نادیە دەڵێت کە لەبەرئەوە ھێرشی کراوەتە سەر چونکە ئەو تەنیا ژنێکە.[٦] ھێرشەکە لەلایەن ٥٠–٦٠ پیاوبوو کەبەدوای نادیە ڕایان دەکرد، کاتێک نادیە دەکەوێتە سەر زەوی ئەوا کامێرامانەکەی ھەوڵی ڕزگارکردنی دەدات بەڵام ھەردووکیان ھێرشیان دەکرێتە سەر. شەرمین دەبردرێتە نەخۆشخانە و ڕۆژی دواتر سکاڵا تۆماردەکات، بەڵام ھیچ کەسێک دەستگیر ناکرێت.[٧]
لە دوای چاکبوونەوەی شارمین گەڕایەوە سەر کارەکەی، ئەمجارەیان بۆ دەزگایەکی دیکە بەناوی ئکاتۆر تیڤی کارەکانی دەستپێکردەوە لەسەر ڕاپۆرتنووسینی تاوانەکان.[٨]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Women of Courage: Nadia Sharmeen، ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٥.
- ↑ «Biographies of 2015 Award Winners». U.S. State Department. ئازاری ٢٠١٥. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ Bashar، Reazul؛ Chowdhury، Moinul Hoque؛ Mujtaba، Golam؛ Siddiqui، Faizul (٦ی نیسانی ٢٠١٣). «Women denied entry to Hifazat rally area». bdnews24.com. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «ASK strongly protests and criticizes the attack on female journalist by Hefazat-a-Islam». Ain O Salish Kendra (ASK). Ain O Salish Kendra (ASK). ٩ی نیسانی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ Bidhan، Probir (٢ی ئابی ٢٠١٣). «Journalist Nadia Sharmeen, Shahbagh and Islamisation». GroundReport. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی نیسانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «Bangladesh: Action needed now to stop gender-based violence against journalists». Article19. ١٠ی نیسانی ٢٠١٣. لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «60 sued for attacking ETV journo Nadia». Dhaka Tribune. ١٢ی نیسانی ٢٠١٣. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «Bangladeshi journalist receives International Woman of Courage Award». nextnewsbd.com. ٥ی ئازاری ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە. ١٣ی ئازاری ٢٠١٥ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە