مەحموود محەممەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەحموود محەممەد لەدایک بوی(١٩٩٢) لە شاری سلێمانی بە ڕەچەڵەک شینکییە و خەڵکی گوندی (زەینەڵ)ە لە (شارباژێڕ) لە دوای ئاوارەبونیان لە (ھەولێر) دەست دەکات بە خوێندن و لە تەمەنی (٤) ساڵیدا باوکی شەھید دەبێت لە) گەلی عەلیبەگ) و بەردەوام دەبێت لە خوێندن تا ساڵی (٢٠٠٦) دواتر دەگەڕێنەوە سلێمانی و لەوێ شەشی ئامادەی تەواو دەکات و لە ساڵی (٢٠١٠) دەست دەکات بە ھۆنراوە نوسین ئێستا خاوەنی (٣٠٠) ھۆنراوەیە لەسەر بوارە جیا جیاکان و لە ساڵی (٢٠١٢) دەبێتە بەرپرسی نوسیگەی گۆڤاری (دواڕۆژ) و دروست کەری (دەستەی لاوانی دواڕۆژ) کە ئەم گرۆپە تەنھا کاریان خزەت کردنی ئەو لاوانە بوە کە بەھرەمەندن لە بواری نوسین و موزیک و دەنگ خۆش و ھتد بەڵام دوای ماوەی ساڵێک بەھۆی نەبونی بودجە چالاکان نەما و ئەو دەستەوە ھەڵوەشایەوە ئێستاش سەرقاڵی بڵاو کردنەوەی دوو کتێبە کتێبێک لە کۆکراوەی ھۆنراوەکانی و کتێبێکی دیکە کە ھێشتا لە تەواو بووندایە