مێژووی ڕۆمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مێژووی ڕۆمانی ( بە ئەڵمانی: Römische Geschichte ) مێژوویەکی فرە بەرگی ڕۆمای کۆنە لەلایەن مێژوونووسی ئەڵمانی تیۆدۆر مۆمسن (١٨١٧-١٩٠٣) سێ بەرگی ئەم کۆمەڵەیە بۆ یەکەمجار لە نێوان ساڵانی ١٨٥٤ بۆ ١٨٥٦ لە شاری لایپزیگ بڵاوکراونەتەوە کە پەیوەندییان بە کۆماری ڕۆمانییەوە ھەبووە. ئەم بەرھەمە لەلایەن خوێنەرانەوە پێشوازی لێکرا و لە شەوێکدا مۆمسنی بەناوبانگ کرد. بەرگەکانی دواتری پەرتووکەکە کە باسی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمیان دەکرد، لە ژیانیدا بڵاونەکراونەتەوە، بەڵکو لە وتارەکانی دوای مردنی کۆکراونەتەوە.

مێژووی ڕۆمان تا ئێستاش یەکێکە لە پەرتووکە ئاماژەپێکراوەکانی ئەکادیمی. ناوی ئەم بەرھەمە بە تایبەتی لە بەیاننامەی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵدا ھاتووە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «تاریخ روم (کتاب مومسن)»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣.