مێژووی پەرەسەندنی ڕووەکەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
Trilete spores.png

پەرەسەندنی ڕووەکەکان بۆتە دەرئەنجامی دەرکەوتنی بوارێکی فراوان لە ئاڵۆزی لە زۆربەی جۆری ڕووەکەکان دا (لە سەرەتاترین جۆری قەوزە و ڕووەکە فرەخانەکانەوە بۆ ڕووەکە وشکانییەکان و ئالۆزەکان) ھەرچەندە زۆربەی جۆرە ڕووەکە سەرەتاییەکان ھێشتا بەردەوامن لە ژیان بەڵام کۆمەڵەی ڕووەکە تازە گۆراوەکان جێی ئەو ڕووەکانەیان گرتۆتەوە کە پێشتر لەڕووی ژینگەییەوە زاڵ بوون وەک زیادبوون و زاڵبوونی ڕووەکە گوڵدارەکان بەسەر ڕووەکە تۆودارەکان دا لە ژینگە وشکانییەکان دا.[١]

بەڵگەی بەھێز و ئامادە لەبەردەستدایە کە (ساینۆبەکتریا – بەکتریای تایبەت بە ڕۆشنە پێکھاتن - Cyanobacteria) و زیندەوەرە فرەخانە رۆشنەپێکھاتووەکان لە ناوچە و ژینگە ئاوییە سازگارەکانی سەر زەوی دا ژیاون نزیکەی ١ میلیارد ساڵ لەمەوبەر،[٢] وە ھەروەھا کۆمەڵە زیندەوەرەی فرەخانەی ئاڵۆزی ڕۆشنەپێکاھتوو بوونیان ھەبووە لەسەر وشکانی دا لە چاخی (Precambrian)ی کۆتادا نزیکەی ٨٥٠ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر.[٣]

بەڵگەی سەرھەڵدانی ڕووەکە وشکانییەکانی (ئیمبیرۆفایت - Embryophyte) بۆ یەکەمین جار لە چاخی (ناوەڕاستی ئۆردۆڤیکی - Mid-Ordovician)(نزیکەی ٤٧٠ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر)دا دەردەکەوێت و لە ناوەڕاستی چاخی (دیڤۆنی)(نزیکەی ٣٩٠ ملیۆب ساڵ لەمەوبەر) خاوەنی زۆربەی خەسڵەتە ناسراوەکانی ڕووەکە وشکانییەکانی ئەم سەردەمە بوون وەک (ڕەگ و گەڵاکان). لە کۆتایی چاخی (دیڤۆنی) دا (نزیکەی ٣٧٠ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر) چەند ڕووەکێکی بێ سپۆر (ئارکیاپترس - Archaeopteris) خاوەنی شانەی بۆریی خۆراکیی لاوەکیی بوون کە ھەڵدەستان بە بەرھەمھێنانی قەدی ڕەق و دارستانی داری درێژ. لە کۆتایی چاخی (دیڤۆنی) دا تۆوەکان پەرەیانسەندبوو لە ڕووەکی قڕبووی تۆدار بە ناوی (ئێلکنسیا - Elkinsia).

بەدرێژای چاخی جیۆلۆجی (فانرۆزۆویک - Phanerozoic) تازەگەری پەرەسەندن لە ڕوودان دا بوو کە ھەتا ئێستاش بەردەوامە. ھەرچەندە بنیادی کۆمەڵەکان گۆرانکاریان بەسەردا ھات بەھۆی (ڕووداوی قڕبوونی پێرمی تریاسی) بەڵام زۆربەی کۆمەڵەی ڕووەکەکان بەشێوەیەکی ڕێژەی بە سەلامەتی مانەوە. دەکرێت ئەم ڕووداوە ڕێخۆشکەربووبێت بۆ دەرکەوتنی ڕووەکە گوڵدارەکان لە چاخی (تریاسی - Triassic)(نزیکەی ٢٠٠ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر) و دواتر ھەمەجۆربوونیان لە چاخەکانی (تەباشیری - Cretaceous) و (پالیۆجینی - Paleogene)دا. کۆتا کۆمەڵەی گەورە لە ڕووەکەکان دا کە پەرەسەندنی بەسەردابێت گیاکان بوون کە لە چاخی ناوەڕاستی (پالیۆجینی - Paleogene)(نزیکەی ٤٠ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر) گرنگییەکی زۆریان پەیداکرد. ١٠ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر گیاکان و چەندەھا جۆرە ڕووەکی دیکە ڕێکاری خۆراک ھەرسکردنی نوێیان پەرەپێسەند بۆ مانەوە و بەردەوام بوون لە ژینگەی کەمەرەیی گەرم و وشک دا کە خاوەنی ڕێژەیەکی نزمی گازی دوانەئۆکسایدی کاربۆن (CO2).

Leaf Varieties (15 sp).png

ڕەگ[دەستکاری]

ڕەگەکان گرنگ و سەرەکیین بۆ ڕووەکەکان لەبەر دوو ھۆکار، یەکەم: دابینکردنی بناغە لە خاکەکەدا، دووەم: دابینکردنی سەرچاوەی ئاو و پێکھاتە خۆراکییەکان لە خاکەوە و بەھۆی ئەم دوو ھۆکارەوە ڕووەکەکان توانیویانە بەرزتر و خێراتر گەشە بکەن.

پەرەسەندنی ڕووەکەکان لەسەر ئاستی جیھانی دەرئەنجام و لێکەوتەی ھەبووە. بەھۆی ماندوو کردن و فشار خستنە سەر خاک و بوونە ھۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی ماددە ترشییەکانی زەوی (لەڕێی دەرھێنانی ماددە خۆراکییەکانی وەک نیترەیت NO3- و فۆسفەیت PO₄³⁻) کە ڕێگەیان خۆشکردووە لە بەردەستبوونی ئەم ماددانە بەڕێژەیەکی زیاتر لە ژینگەدا و زیادبوونی ئاوێتە کاربۆنییەکان لە خاک دا بە قوڵاییەکی زیاتر،[٤] کە ھەموو ئەمانە دەرئەنجام و کاریگەرییەکی گەورەیان ھەبووە لەسەر کەشوھەوا و دەکرێت ئەو کاریگەرییانە ھێندە گەورە بووبێت کە بووبێتنە ھۆی قڕبوون و لەناوچوونی بە کۆمەڵ.[٥]

ھەرچەندە چەند شوێنھوارێکی شێوە ڕەگی لە خاکە بەردینەکان دا بوونی ھەیە لە چاخی کۆتایی (سیلۆری - Silurian) دا[٦] بەڵام بە بەردبووە جەستەییەکانی سەرەتاترین ڕووەکەکان پیشاندەری ئەوەن کە بە ھیچ شێوەیەک ڕەگ بوونی نەبووە لەو کاتەدا. چەندنیان خاوەنی لق و پۆپی درێژبووی سەر زەوی بوون و ھەندێکیان تەنانەت خاوەنی لقی نا ڕۆشنەپێکھاتووی ژێرزەوی بوون کە کونیلەی ھەوا ھەڵمژینیان نەبوو. جیاکردنەوەی نێوان ڕەگ و لقە تایبەتمەندارەکان پەیوەندی بەسەر شێوازی گەشەکردنیانەوە ھەیە کە جیاوازن لە ھێڵکاری لقەکان و ھەبوونی شانەی چینی کۆتایی ڕەگ. ھەرچەندە ڕووەکاکانی سەردەمی (سیلۆری – دیڤۆنی: Siluro-Devonian) وەک (ڕاھنیە - Rhynia) و (ھۆرنیەفایتن - Horneophyton) خاوەنی ھاوشێوە جەستەییەکانی ڕەگەکان بوون[٨٩][٩٠] بەڵام ڕەگ وەک پێکھاتەیەکەی جیاواز لە قەد بوونی نەبووە ھەتا سەردەمانی دواتر. بەداخەوە کە ڕەگەکان زۆر بە کەمی پارێزراون لە تۆمارە بەردینەکان دا بۆیە تێگەیشتنی مرۆڤ لە سەرچاوەی پەرەسەندنی ڕەگەکان زۆر لاوازە.[٧]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Stewart، W.N.؛ Rothwell، G.W. (1993). Paleobotany and the evolution of plants (وەشانی 2). Cambridge University Press. ISBN 978-0-521-23315-6. 
  2. ^ Strother، Paul K.؛ Battison، Leila؛ Brasier، Martin D.؛ Wellman، Charles H. (2011). "Earth's earliest non-marine eukaryotes". Nature. 473 (7348): 505–509. Bibcode:2011Natur.473..505S. PMID 21490597. doi:10.1038/nature09943. 
  3. ^ Knauth، L. Paul؛ Kennedy، Martin J. (2009). "The late Precambrian greening of the Earth". Nature. 460 (7256): 728–732. Bibcode:2009Natur.460..728K. PMID 19587681. doi:10.1038/nature08213. 
  4. ^ Rothwell، G. W.؛ Scheckler، S. E.؛ Gillespie، W. H. (1989). "Elkinsia gen. nov. , a Late Devonian gymnosperm with cupulate ovules". Botanical Gazette. 150 (2): 170–189. doi:10.1086/337763. 
  5. ^ P. Kenrick, P.R. Crane (1997) (1997). The origin and early diversification of land plants. A cladistic study. Smithsonian Institution Press, Washington & London. Washington: Smithsonian Inst. Press. ISBN 978-1-56098-729-1. 
  6. ^ Raven, J.A.؛ Edwards, D. (2001). "Roots: evolutionary origins and biogeochemical significance". Journal of Experimental Botany. 52 (90001): 381–401. PMID 11326045. doi:10.1093/jexbot/52.suppl_1.381. 
  7. ^ Del-Bem، L. E. (2018). "Xyloglucan evolution and the terrestrialization of green plants". New Phytologist. 219 (4): 1150–1153. PMID 29851097. doi:10.1111/nph.15191.