مێخەک (گوڵ)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گوڵی مێخەک

مێخەک (بە ئینگلیزی: Dianthus) جۆرە ڕووەکێکە لە توخمی ئەو ڕووەکانەیە کە بۆ ڕازندنەوە و جوانی بەکاردەھێنرێت لەکەرتی مێخەکیەکانە کە نزیکەی ٣٠٠ جۆر لە خۆدەگرێ کە زۆربەی لە ئاسیا و ئەوروپایە وە کەمێکی نەبێ لە مەغریبی عەرەبی دایە وە تەنھا یەکدانە لە ناوچەکانی جەمسەری زەوی دا ھەیە کە ئەویش لە ئەمریکای باکورە. سیفەتەکانی ڕووەک زۆربەی لە جۆری دەوەنە چەندساڵەیەکانە وبەشێوەیەکی گشتی گەڵاکانی باریک ولەرێکی یەکن تاک گوڵەو پێنج پەرەگوڵی ھەیە٠

جۆرەکانی مێخەک[دەستکاری]

  • مێخەکی کەشخە (بە لاتینی: Dianthus elegans) لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
  • مێخەکی تەبرێزی (بە لاتینی: Dianthus tabrisianus) لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
  • مێخەکی سێخاڵی (بە لاتینی: Dianthus tripunctatus) لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕست.
  • مێخەکی کەرامی (بە لاتینی: Dianthus karami) لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
  • مێخەکی لوبنانی (بە لاتینی: Dianthus libanotis) لە وڵاتانی شام.
  • مێخەکی شۆڕەوەبوو (بە لاتینی: Dianthus pendulus) لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
  • مێخەکی تیژ (بە لاتینی: Dianthus cyri) لە کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
  • مێخەکی ڕۆژھەڵاتی (بە لاتینی: Dianthus orientalis) لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
  • مێخەکی توکن (بە لاتینی: Dianthus crinitus) لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
  • مێخەکی پەڕە ڕیشن (بە لاتینی: Dianthus pogonopetalus) لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
  • مێخەکی ڕاوەستاو (بە لاتینی: Dianthus strictus) لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

گرنگی ئابوری[دەستکاری]

لەو ڕووەکانەیە کە جەماوەرێکی زۆری ھەیە ھەر بۆیە لەرووی بازرگانییەوە گرنگی خۆی ھەیە بەتایبەتی لەووڵاتانی ڕۆژاوا ناوی لە خانەی دووەمدادێت بۆزۆر فرۆشی لە دوای جۆرەکانی گوڵباخ.

پێشانگا[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]