میرنشینی ھۆت ڕیڤەر
میرنشینی ھۆت ڕیڤر | |
---|---|
![]() | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٠ |
ناونراوە لەدوای | Hutt River |
دامەزرێنەر | Leonard George Casley |
زمانی فەرمی | ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئێسپێرانتۆ |
وڵات | ئوسترالیا |
دابەشکاریی کارگێڕی | ئوسترالیای ڕۆژاوا |
پۆتانی شوێن | ٢٨°٤′٤٥″S ١١٤°٢٨′٤٨″E |
ناوچەی کاتی | UTC+08:00 |
کۆتاییھاتن | ٣ی ئابی ٢٠٢٠ |
وێبگە | http://www.principality-hutt-river.com/ |
![]() | |
میرنشینی ھۆت ڕیڤر (بە ئینگلیزی: Hutt River Principality) وردەوڵاتێکی بچووکە لە ڕۆژاوای ئوسترالیا کە لەلایەن شازادە لیۆنار جۆرج کاسلی لە ٢١ی نیسانی ١٩٧٠ سەربەخۆیی ڕاگەیاندووە و لە ٣ی ئابی ٢٠٢٠ ھەڵوەشایەوە. میرنشینەکە دەکەوێتە دووری ٥١٧ کم (٣٥٤ میل) لە باکووری پێرس، نزیک شارۆچکەی نۆرسامپتۆن لە ویلایەتی ڕۆژاوای ئوسترالیا. ڕووبەرەکەی ٧٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە بوو، ئەمەش وای کردووە لە چەند وڵاتێکی دانپێدانراو گەورەتر بێت.[١] و لەڕووی دانپێدانانەوە نە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و نە لە ئوسترالیا و کۆمۆنوێڵتی نەتەوەکان دانیپێدانەنراوە.[٢] [٣] ھەرچەندە ڕەگەزنامەی بۆ ھاووڵاتیان دەردەکرد، بەڵام لە ھەمان کاتدا ڕەگەزنامەکەی لە ھیچ وڵاتێک کاری نەدەکرد، بەو پێیەی لە ھیچ ئاستێکی نێونەتەوەیی و تەنانەت ناوخۆییدا دانپێدانانی نەبوو، شازادە لیۆناریش داوای دانپێدانانی نێونەتەوەیی دەکرد بۆ ناوچەکە، بەڵام دانپێدانەنرا. و ئوسترالیا بە ھیچ شێوەیەک دان بە میرنیشی ھۆت ڕیڤەردا نەنا و دەیگووت کە ھیچ کام لە بەڵگەنامەکانی یاسایی نەبوون.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Casley v Commissioner of Taxation [2007] HCATrans 590; Casley v Deputy Commissioner of Taxation [2017] WASCA 196, [8].
- ^ "Secession Success". 8 June 2008.
- ^ "Defendant claims to be Hutt ambassador". دی ئێچ. 27 March 2008. Retrieved 23 January 2014.