ئێسپێرانتۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای زمانی ئێسپێرانتۆ

ئێسپێرانتۆ بەناوبانگترین و کارامەترین زمانی نێوەنەتەوەیی دەستکردە کە بۆ یەکگرتووکردنی زمانەکانی هەموو خەڵکی دنیادا درووست کراوە بە ئامانجی ئەوەی کە ببێتە زمانێکی دووەهەم بۆ ھەموو کەس لە جیھاندا. ئەم زمانە لە ساڵی ١٨٨٧ زایینیدا لە لایەن لودۆڤیگ لازارۆس زامێنھۆفـی پۆڵەندی بە ئایین جولەکە دروستکراوە. زامێنھۆف سەرەتا زمانەکەی ناونا 'La Internacia Lingvo' کە بەواتای (زمانە نێودەوڵەتیەکە) بوو، بەڵام ھەر زوو خەڵک بە ناوی ئێسپێرانتۆ ناسیان کە بەواتای (ئەو کەسەی کە ھیواخوازە)یە.

ئاخێوەرانی ئەم زمانە بەسەر ھەموو جیھاندا دابەشبوون کە وڵاتە گەورەکانیش لەخۆ دەگرێت، بەڵام ھیچکەس ژمارەی ڕاستەقینەی ئێسپێڕانتۆزانەکان نازانێت. زۆربەی سەرچاوەکان دەڵێن کە لە نێوان چەند سەد کەس بۆ دوو میلیۆن کەسن. تەنانەت نزیکەی ٢٠٠٠ ئاخێوەری ڕەسەن ھەن کە زمانی دایکیانە و ھەر لە منداڵییەوە بەم زمانە قسەیان لەگەڵ کراوە. بەمەش ئێسپێرانتۆ دەبێتە زمانێکی دەستکرد کە زۆرترین بەکارهێنەری لە ھەموو جیھاندا هەیە. ئێسپێرانتۆ خاوەنی ئاڵا و سروودی خۆشیەتی.

ئێسپێرانتۆ ئامانجەکەی ئەوەبوو کە زمانێکی ئاسان بێت تا ھەموو کەس بە ترخان کردنی کاتێکی کەم فێر یبێت و چێژی لێ ببینێت، بەم مەبەستەش ڕێزمانێکی ئاسان و جێگیری بۆ دروست کراوە و پیتی ناو وشەکانیشی ھەمیشە ھەمان دەنگیان ھەیە و وشەکانی بە پێشگر و پاشگر چەندین وشەی تریان لێ دروست دەکرێن. تەنھا بە زانینی ٣٠٠٠ چاوگ دەتوانیت ٢٠٠٠٠ وشەی تر دروست بکەیت کە یەکسانە بە ژمارەی ئەو وشانەی کە زۆربەی ئینگلیزە ڕەسەنەکان لە زمانی خۆیاندا دەیزانن. ئاسانی ئەم زمانە تا ئەو ڕادەیەکە کە بۆ فێربوون، نزیکەی ١٥٠ کاتژمێر پێویستە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئینگلیزی ١٥٠٠ و ئەڵمانی ٢٠٠٠ کاتژمێریان دەوێت.

ئەلفبێی ئێسپێرانتۆ لە ٢٨ پیت پێکدێن کە ئەمانەن پیتەکانی a e i o u کە لەسەرەتای وشە ھاتن دەنگی ئـ دێتە پێشیان
ئەلفبێی ئێسپێرانتۆ ناوی پیت دەنگی پیت نمونەی وشە چۆنیەتی خوێندنەوەی واتاکەی
١ Aa ئا ـا arbo ئاربۆ دار
٢ Bb بۆ ب banano بانانۆ مۆز
٣ Cc تسۆ تس cepo تسێپۆ پیاز
٤ Ĉĉ چۆ چ ĉevalo چێڤالۆ ئەسپ
٥ Dd دۆ د domo دۆمۆ خانوو
٦ Ee ئە دەنگی تێکەڵەیەکە لەنێوان (ـە و ـێ) elefanto ئێلێفانتۆ فیل
٧ Ff فۆ ف fenestro فێنێسترۆ پەنجەرە
٨ Gg گۆ گ gitaro گیتارۆ گیتار
٩ Ĝĝ جۆ ج ĝardeno جاردێنۆ باخچە
١٠ Hh هۆ ھ hundo ھووندۆ سەگ
١١ Ĥĥ خۆ خ ĥameleono خامێلێۆنۆ قمقمۆکە
١٢ Ii ئی یی infano

mi

ئینفانۆ

می

منداڵ

من

١٣ Jj یۆ ی jes یێس بەڵێ
١٤ Ĵĵ ژۆ ژ ĵazo ژازۆ جاز
١٥ Kk کۆ ک kafo کافۆ قاوە
١٦ Ll لۆ ل lakto لاکتۆ شیر
١٧ Mm مۆ م mano مانۆ دەست
١٨ Nn نۆ ن ne نە نەخێر
١٩ Oo ئۆ ۆ ombrelo ئۆمبڕێلۆ چەتر
٢٠ Pp پۆ پ pomo پۆمۆ سێو
٢١ Rr ڕۆ ڕ (ڕ بەقورسی مەڵێ بەس با لە ر ـش نەچێ) rizo ڕیزۆ برنج
٢٢ Ss سۆ س seĝo سێجۆ کورسی
٢٣ Ŝŝ شۆ ش ŝafo شافۆ مەڕ
٢٣ Tt تۆ ت tempo تێمپۆ کات
٢٥ Uu ئو وو urso ئوورسۆ ورچ
٢٦ Ŭŭ وۆ و aŭto ئاوتۆ ئۆتۆمبێل
٢٧ Vv ڤۆ ڤ violono ڤیۆلۆنۆ کەمانچە
٢٨ Zz زۆ ز zebro زێبرۆ کەرەکێوی

تێبینی بکە وشەکان بە ۆ کۆتاییھاتوون، چونکە لە ئێسپێرانتۆ ھەموو ناوێک بە ۆ کۆتاییدێت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

ویکیپیدیا
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە ئێسپێرانتۆ