مۆنۆمێنتی لێنین (بەرلین)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆنۆمێنتی لێنین

مۆنۆمێنتی لینین (بە ئەڵمانی: Lenin-Denkmal) مۆنۆمێنتی ڤلادیمێر لینین بوو لە بەرلینی ڕۆژھەڵات کە لەلایەن پەیکەرتاشی ڕووسی سۆڤیەت نیکۆلای تۆمسکی دروست کرابوو. لە ١٩ی نیسانی ١٩٧٠ بۆ یادی ١٠٠ ساڵەی لەدایکبوونی لینین کرایەوە. دوای یەکگرتنەوەی ئەڵمانیا، ئەنجومەنی قەزای فریدریششاین سەرەڕای خۆپیشاندان و داواکارییەکانی دانیشتووانی گەڕەکەکە و پارێزەران دەنگیدا بە لابردنی.[١] پرۆسەی ڕووخاندنی لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩١ دەستی پێکرد و تا مانگی شوباتی ١٩٩٢ مۆنۆمێنتەکە بە تەواوی ھەڵوەشایەوە و پارچەکانی لە پەراوێزی بەرلین نێژران.[٢] لە ساڵی ٢٠١٥ سەری پەیکەرەکە ھەڵکەندراوە و لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە قەڵای سپانداو لە بەرلین نمایشکراوە وەک بەشێک لە پێشانگای ھەمیشەیی شوێنەوارە سیاسییەکانی بەرلین.[٣]

نمایش[دەستکاری]

سەری پەیکەرەکە، ئێستا لە مۆزەخانەی قەڵای سپانداو

لە ساڵی ٢٠٠٩ قەڵای سپانداو داوای مۆڵەتی لە ئەنجومەنی شاری بەرلین کرد بۆ ھەڵکەندنی سەری شوێنەوارەکە. ئەنجومەنەکە سەرەتا ڕەتیکردەوە، دواتر بڕیارەکەی پێچەوانە کردەوە و لە مانگی ئەیلوولی ٢٠١٥ سەرەکە ھەڵکەندرا. لە نیسانی ٢٠١٦ەوە لە قەڵاکەدا نمایشکراوە وەک بەشێک لە پێشانگای ھەمیشەیی پەردە لەسەر لادرا: بەرلین و شوێنەوارەکانی.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Saunders, Anna (2018). Memorializing the GDR: Monuments and Memory after 1989 (1 ed.). Berghahn Books. pp. 66–71. ISBN 978-1-78920-801-6. JSTOR j.ctvw04jpp.
  2. ^ Bertelè, Matteo (2007). "Farewell Lenin – Good-Bye Nikolai: Two Attitudes towards Soviet Heritage in Former East Berlin". Meno Istorija ir Kritika (بە ئینگلیزی): 192–199. ISSN 1822-4547 – via Academia.edu.
  3. ^ Paul, Benjamin. ""Unveiled: Berlin and Its Monuments"". www.artforum.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-02.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Segal, Joes (2016). Art and Politics: Between Purity and Propaganda. Amsterdam University Press. pp. 113–114. ISBN 978-94-6298-178-2. JSTOR j.ctt1d4tzdz.