مۆزەخانەی کاوناس بۆ نابینا
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (ئەیلوول ٢٠٢١) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
مۆزەخانەی کاوناس بۆ نابینا (بە ئینگلیزی: Kaunas Museum for the Blind) ئەم مۆزەخانەیە لە کاوناسی لیتوانیا لە ساڵی ٢٠٠٥ کرایەوە، یەکەم مۆزەخانەبوو بۆ نابینایان لە وڵاتانی باڵتیک و یەکێک بوو لە یەکەم مۆزەخانەکانی ئەوروپای ڕۆژھەڵات.[١]
مۆزەخانەکە کە دەکەوێتە ناو ژێرخانێکی کەنیسەی سانت میشێلی ئارچەنجڵ، لە پڕۆژەی نێودەوڵەتی «ژێرخانی سەدەی ٢١» دروستکراوە، کە لەلایەن خوێندکارانی زانکۆی تەکنەلۆجیای کاوناس، بە سەرپەرشتی پەیکەرتاش ڕۆبێرتاس ئەنتیس ڕێکخرابوو.[٢] ھەروەھا خوێندکارانی یۆنان، تورکیا و ھەنگاریا بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆندا کرد، پێشانگەکان لە ڕێگەی دەنگ و بۆن و لەمسەوە دەبینرێت.[٣]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "Museum for the Blind". Association of Lithuanian Museums. Retrieved 2009-01-07.
- ^ "Įgulos bažnyčios požemiuose - muziejus neregiams" (بە لیتوانیایی). Kauno diena. 2005-09-08. Retrieved 2011-04-05.
- ^ "Kauno Soboro požemiuose įsikurs muziejus neregiams" (بە لیتوانیایی). Delfi.lt. 2005-08-07. Retrieved 2011-04-05. ١٣ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.