مۆرمۆنی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مۆرمۆنیسم یان مۆرمۆنی (بە ئینگلیزی: Mormonism) بزوتنەوەیەکی ئاینییە جۆزیف سمیپ ساڵی ١٨٣٠ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دایمەزراند «کەنیسەی یەسووعی مەسیح بۆ قەشەکانی کۆتا رۆژەکان» بیروباوەڕەکەی لەسەر خوێندنەوەی کتێبی پیرۆز و (کتێبی مۆرمۆن) کە پێشبینییەکانی دامەزرێنەرەکەی تێدایە، دامەزراوە. بنەما بنچینەکانی مەسیحییەت قبوڵ دەکات لەوانە سیانینە، لە ھەندێک شتدا لە ئیسلام دەچێت وەک فرەژنی «ساڵی ١٨٩٠ دەستبەرداری فرەژنی بوو تا حکومەتی فیدراڵی دانی پێدا بنێت» بزوتنەوەکە پێغەمبەرێک سەرکردایەتیی دەکات کە کۆڕێکی موریدان دەوریان داوە، کاھینی نییە چونکە ھەموو مرۆڤێکی پێگەیشتوو دەتوانێت دروشمەکانی ئەنجام بدات، کەنیسەیەکە بەھۆی چالاکیی تەبشیری بەھێزەوە لە فراوانبووندایە، ژمارەی شوێنکەوتوانی لە جیھاندا نزیکەی ٩ ملوێن کەسە، دوو لەسەر سێیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ McLoughlin, Williamn G.; Ahlstrom, Sydney E. (June 1973). "A Religious History of the American People". The Journal of American History. 60 (1): 508. doi:10.2307/2936335. ISSN 0021-8723. JSTOR 2936335.
  2. ^ "Mormonism, An Independent Interpretation - The Encyclopedia of Mormonism". eom.byu.edu. Retrieved January 16, 2021.
  3. ^ Smith, Joseph Fielding. Doctrines of Salvation Volume 1 - Joseph Fielding Smith (بە ئینگلیزی). pp. 1:118.