موسکان خاتوون
ڕواڵەت
موسکان خاتوون | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٠٠٤ بە نزیکی |
نەتەوە | نیپال |
پیشە | چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ |
ناسراوە بە | خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا لە ساڵی ٢٠٢١ |
موسکان خاتوون ({{मुस्कान खातुन؛ لە دایکبووی ٢٠٠٤ (نزیککراوە)) چالاکوانی مافەکانی ژنانی نیپالییە. ئەو یەکێکە لە قوربانیانی پرژاندی ماددەی ئەسید، ئەمەش دوای ئەوەی داوایەکی دڵداریی لە کوڕێک ڕەت کردبوویەوە.[١] ئەو لە ناوخۆی وڵاتەکەیدا، کەمپەینی سازکرد بۆ تووندکردنی یاسا لەدژی کەسانی دەستدرێژیکار. موسکان چاوی بەسەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی شارما ئۆلی کەوت، ئەویش دوای دیدارەکە ڕازی بوو کە یاسای توندتر بۆ پرژێنەری ئەسید دابنرێت و ھەروەھا فرۆشتنی ماددەی ئەسید سنووردار بکرێت.[٢]
لە ئازاری ٢٠٢١، موسکان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، خەڵاتی نێونەتەوەیی ژنانی ئازای پێدرا. خەڵاتەکە لەلایەن خانمی یەکەمی ئەمریکا، جیڵ بایدن بەخشرا.[٣][٤][٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «A teenage girl was attacked with acid after her father told a man to stop pursuing her». Bhusan Yadav & Shankar Acharya. Kathmandu Post. ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ٥ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Rights Activist Muskan Khatun Wins 2021 International Women of Courage Award». U.S. Embassy in Nepal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٥ی ئازاری ٢٠٢١. لە ٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «2021 International Women of Courage Award Recipients Announced». US Department of State. ٤ی ئازاری ٢٠٢١. لە ٥ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Nepal's Muskan Khatun among the recipients of 2021 International Women of Courage Award». Kathmandu Post. ٥ی ئازاری ٢٠٢١. لە ٥ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ABD'nin Uluslararası Cesur Kadınlar Ödülü Adayı: Canan Güllü». www.amerikaninsesi.com. لە ٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە موسکان خاتوون تێدایە. |