موحسین تەنابەندە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

موحسین تەنابەندە
وێنەیەک تایبەت بە بابەتەکە موحسین تەنابەندە

مێژووی لەدایکبوون ١٥ی نیسانی ١٩٧٥
شوێنی لەدایکبوون تاران
ئایین موسڵمانی شیعە
نەتەوە فارس
ساڵانی ئیشکردن ٢٠٠٢-ئێستا
ھاوسەر ڕۆشەنگ گوڵپا


موحسین تانەبەندە (لەدایکبووی ١٥ی نیسانی ١٩٧٥) ئەکتەر و دەرھێنەر و سیناریۆنووسی ئێرانییە. لە ساڵی ٢٠٢٢ خەڵاتی ئۆریزۆنتی بۆ باشترین ئەکتەر لە ٧٩ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤێنیز بەدەستھێنا بەھۆی نواندن لە جەنگی جیھانی سێیەم (٢٠٢٢). خەڵاتی جۆراوجۆری وەرگرتووە، لەوانە سێ خەڵاتی کریستاڵ سیمۆرگ و چوار خەڵاتی حافز.

ھونەرمەند موحسین تنباندە لە ڕێکەوتی ١٥ نیسانی ١٩٧٥ لە تارانی پایتەختی ئێران لە دایک بووە. دووەم گەورەترین ئەندامی خێزانەکەیەتی، کە سێ براو سێ خوشکی تری ھەیە. بەھۆی پیشەی باوکییەوە ھەر لە منداڵییەوە ڕو دەکەنە شاری ئیسلامشەھر و ھەر لەوێش قوتابخانە تەواو دەکات. پێش ئەوەی بچێتە زانکۆ یەکەم کاری نواندنی خۆی کردووە. لەپاش چەندین نواندن لەگەڵ دەرھێنەرەکەیدا، بڕیار دەدات ڕوکاتە دونیای سینەما. یەکەم ئەزموونی ساڵی ٢٠٠٣ لە فیلمی کلوە بەفرەکان بوو. ھونەرمەند چەندین خەڵاتی وەرگرتووە. لەوانە باشترین ڕۆڵ لە فیلمی حەوت خولەک تا پاییز، جاڵجاڵۆکە. لە ساڵی ٢٠١٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆشەنگ گوڵپا کردووە.[١]

فیلمۆگرافی[دەستکاری]

فیلمەکان[دەستکاری]

ساڵ فیلم ڕۆڵ خەڵات
٢٠٠٣ تەنیش ڕووبار دەرھێنەر نییەتی
٢٠٠٣ کلوە بەفر بەھنام نییەتی
٢٠٠٥ چەندی تێ دەچیت بۆ گریان نووسەر نییەتی
٢٠٠٥ چەند کیلۆ خورما بۆ پرسە صەدری نییەتی
٢٠٠٥ ئۆفساید بلیت فرۆش نییەتی
٢٠٠٦ بەھۆی سوێند ئابی کورتە فیلم. نییەتی
٢٠٠٦ ئەگەر دەتوانن من بگرن نووسەر نییەتی
٢٠٠٧ شوتی شەوی یەڵدا غوفار کورتە فیلم. نییەتی
٢٠٠٧ سەردەمێک بۆ خۆشەویستی ئەمیری نییەتی
٢٠٠٧ شیھیدبون بۆ خودا شێخ عەلی محەممەد نییەتی
٢٠٠٨ کوڕانی سەرباز نایەنە دنیا نووسەر سیمرخی بلوری بۆ باشترین ئەکتەر
٢٠٠٩ حەوت خولەک تا پاییز نیما سیمرخی بلوری بۆ باشترین ئەکتەر
٢٠٠٩ بەردی یەکەم حەسەن علی نییەتی
٢٠٠٩ نەخێر مەحموود سیمرخی بلوری بۆ باشترین ئەکتەر
٢٠٠٩ سان پێتەرسبوگ کەریم نییەتی
٢٠١٣ ١٠٠ چرا فەرزین نییەتی
٢٠١٤ بەرگەری ئێران فەتحوڵڵا نییەتی
٢٠١٤ گینس بیک نییەتی
٢٠١٥ محمد رسول اللە ساموئێل نییەتی
٢٠١٥ فیڕاری نادر باشترین ئەکتەر، فێستیڤاڵی میللی شار
٢٠١٧ شکانی بیست ئێسک لەیەک کاتدا عەضیم باشترین ئەکتەر، فێستیڤاڵی میللی ھند، ئوستوڕالیا
٢٠١٨ سوێند باشترین دەرھێنان
٢٠١٩ سێ ھەناسەی پەنگخواردوو موجتەبی باشترین ئەکتەر، فێستیڤاڵی سلێمانی ٢٠٢١
٢٠١٩ جاڵجاڵۆکە سەعید حەنایی
٢٠٢٠ سەردەمێک لە ئابادان مصیب
٢٠٢١ پاڵەوان بەھرام
٢٠٢٢ جەنگی جیھانی سێھەم شەکیبب باشترین ئەکتەر، فێستیڤاڵی وینز، تۆکیۆ، ئیستەنبوڵ

دراما[دەستکاری]

ساڵ فیلم ڕۆڵ خەڵات
٢٠١٠–٢٠٢٠ پایتەخت ١-٢-٣-٤-٥-٦ نەقی مەعمولی نییەتی
٢٠١٣ شاھگوش ئیسماعیل نییەتی
٢٠١٤ ئەبڵە نەنە ھۆشەنگ نییەتی
٢٠٢٣ ئازادم کە، وازم لێبێنە حاتەم نائیب سوورخی نییەتی
٢٠٢٣ نیشتمان (سەر زەوی دایک) حەمید ڕەزا

سەرچاوەکان[دەستکاری]