موتەکەبیر (ناوی خوا)
ڕواڵەت
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
ئەلموتەکەبر (بە عەرەبی: المتكبر) زۆر خۆ بەگەورەزان و خۆ بەگەورەگرە بەرامبەر ھەموو کەمی و ناتەواوییەک.[١]
لەقورئاندا
[دەستکاری]﴿هُوَ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْمَلِكُ الْقُدُّوسُ السَّلَامُ الْمُؤْمِنُ الْمُهَيْمِنُ الْعَزِيزُ الْجَبَّارُ الْمُتَكَبِّرُ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ ٢٣﴾ [حەشر:٢٣] (کوردی: ئەو، ئەو خوایەیە کە بەدەسەڵات و پاک و بێگەردە و دڵنیاکەرەوەی ئیماندارانە ودڵنیاکەروەی دۆستەکانییەتی بەوەی کەسزایان نادات، و زۆر ئاگادارو چاودێرە، و بەدەسەڵات و بەھێزە بەسەر بوونەوەرەکانیدا، و زەبر بەدەست و ناچارکەرە، و خۆ بەگەورەگرە بەرامبەر ھەموو ناتەواوییەک).[٢]
لەفەرموودەدا
[دەستکاری](يمجد الرب نفسه: أنا الجبار، أنا المتكبر، أنا الملك، أنا العزيز، أنا الكريم) واتا «خوا خۆی بەرزڕادەگرێت. من بەتوانام، من خۆ بەگەورەزانم، من پاشام، من گەورەم، من بەڕێزم».[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «(27) اسم الله المتكبر الكبير - شرح وأسرار الأسماء الحسنى - هاني حلمي عبد الحميد». ar.islamway.net (بە عەرەبی). لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ قورئانی پیرۆز
- ↑ «الدرر السنية - الموسوعة العقدية - البحث». www.dorar.net. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە موتەکەبیر (ناوی خوا) تێدایە.