موئمین زەڵمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
موئمین زەڵمی Momen Zellmi

لەدایکبوون۱/۱۲/۱۹۸٥
زەڵم، هەورامان، هەڵەبجە
نیشتەجێیکوردستان
ناوەکانی ترد. موئمین زەڵمی
پەروەردەدکتۆرا لە سیاسەتی زمان و پەروەردە
پیشەمامۆستای زانکۆ و شرۆڤەکار و سیاسەتوان


موئمین زەڵمی (ناوی تەواو: موئمین یاسین محمدامین) (لەدایکبووی ۱۹٨٥ لە زەڵم، ھەورامان) شرۆڤەکار و سیاسییەکی کوردی باشووری کورستانە.

ژیان[دەستکاری]

موئمین یاسین محمدامین زەڵمی، لەدایکبووی ساڵی 1985و خەڵکی گوندی زەڵمە لە ناوچەی هەورامان پارێزگای هەڵەبجە، دە ساڵ لە ئێران بووە و بە زمانی فارسی خوێندوویەتی، دەرچووی زانکۆی سەلاحەدینە لە بەشی ئینگلیزی، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە زانکۆی بەنگەلۆری هیندستان و دکتۆرای لە پەروەردە و سیاسەتی زمانەوانی خوێندووە و مامۆستای زمانی ئینگلیزییە لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.

ژیانی سیاسی[دەستکاری]

لە تەمەنی پانزە ساڵیدا چوەتە ناو کاری رێکخراوەیی، ئەندامی بزووتنەوەی ئیسلامی و دواتر یەکبوونی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی بووە،تا ساڵی 2015 چەندین پۆستی جیاوازی وەرگرتووە کە دوایینیان ئەندامی ئەنجومەنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵی ئیسلامیی بووە. ساڵی 2017 بە سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری یان دامەزراند و بوویە بەرپرسی دامەزراوەی گەشەپێدانی مرۆیی و لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018 شدا کاندیدی ئەو قەوارەیە بوو بۆ پەرلەمانی عێراق.لە مانگی 11ی 2018دا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیتری هاوپەیمانیی نیشتیمانییان ڕاگەیاند و بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی. دواتر لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە هاوڕێیانی دەستلەکارکێشانەوەیان ڕاگەیاند. [١]

ئەکادیمیا و ڕۆشنبیری[دەستکاری]

دەرچووی زانکۆی سەلاحەدینە لە بەشی ئینگلیزی، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە زمان و ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە زانکۆی بەنگەلۆری هیندستان و دکتۆرای لە پەروەردە و سیاسەتی زمانەوانی خوێندووە و مامۆستای زمانی ئینگلیزییە لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان. زیاتر لە پانزە ساڵە لە بواری رۆژنامەنوسیدا کاردەکات، بە زمانەکانی (ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی و کوردی) کاری رۆژنامەوانی ئەنجام داوە و ئەندامی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستانە.ستووننوس بووە لە ژمارەیەک دەزگا و رۆژنامەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.دیوانە شیعرێک و چەند کتێبێکی چاپکراو و پانزە توێژینەوەی بڵاوکراوەی هەیە.[٢]

چالاکی[دەستکاری]

سەرپەرشتی ژمارەیەکی زۆر کەمپینی داکۆکی لە مافی ڕەوای خەڵک و لاوان و قوتابیان، و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان کردووە، لە چەندین گروپ و هەڵمەتی خێرخوازیدا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەشدار بووە.شرۆڤەکار و راوێژکاری سیاسی و دیبلۆماسی ژمارەیەک ناوەندی سیاسی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییە، لەسەر ئاستی دیبلۆماسییەتی ناوچەیی ناسراوە. لە ژمارەیەکی زۆر لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا کاری کردووە و پەرەپێدەری پڕۆگرامی کاری مەدەنی و خۆبەخشی بووە.

بڵاوکراوە[دەستکاری]

خاوەنی سێ کتێبی چاپکراو وزیاتر لە پانزە توێژینەوەی زانستی و دەیان توێژینەوەی میدیایی و سەدان وتار و شرۆڤە و شیکاری رۆژنامەوانییە لە ڕۆژنامە و وێبگە کوردی و جیهانییەکاندا.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]