بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مرۆڤی بەتوانا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مرۆڤی بە توانا یان (ھۆمۆ ھابیلیس) جۆرێکە لە جۆرە دێرینەکانی مرۆڤی سەردەمی بەردین کە بە نزیکەیی لە نێوان ساڵانی ١٫٥ بۆ ٢٫١ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاوە لە سەرەتای سەردەمی بلیستوسین دا.[١] جۆرەکە لە باکووری تەنزانیا لە ساڵی ١٩٥٥ دا دۆزراوەتەوە لە ناوچەی خاوەن پاشماوەی بەردینیی ئۆلدوڤای جۆرج لەلایەن زانایانی بە بەردبوو، ماری و لویس لیکی.[٢]

لە ساڵی ١٩٦٤ دا بەپێی تۆمارە بەردینەکان دەرکەوت کە ئەم جۆرە مرۆڤە جیاوازە لە جۆری (ھۆمۆ) بۆیە ھەستان بە پێشنیارکردنی ناوی (مرۆڤی بەتوانا - ھۆمۆ ھابیلیس) بۆی. لە کاتی تەماشاکردن و وردبوونەوە لە ڕووخسار و پێکھاتەی دروستبوونەوە مرۆڤی بەتوانا پۆلێن دەکرێت لە نێوان ھەردوو جۆری (ئاسترۆلۆبیسکس ئەفێرنیسس) و (ھۆمۆ ئرێکتس). لەو کاتەوە ئەم جۆرە پۆلێنە مشتوومرێکی زۆری لێ کەوتۆتەوە و پێشنیارکراوە بە دووبارە پۆلێنکردنی جۆرەکە بۆ سەر جۆری (ئاسترۆلۆبیسکس ھابیلس) لەبەر ئەوەی ئەو ڕەھەندەی بۆتە ھۆکاری پۆلێنکردنی لەسەر جۆری (ھۆمۆ) بیرۆکەیەکی کۆن و بەسەرچووە کە مرۆڤی بەتوانا یەکەمین و سەرەتاترین مرۆڤ بووە لە بەکارھێنانی کەرەستە و ئامێرەکان، بەھەمان شێوە جۆری (ھۆمۆ ھابیلس)یش ئامێری بەکارھێناوە لە پارچەکردن و لەتکردنی گۆشت دا لە کاتی ھەنگاونانی بەرەو گۆشتخۆرێکی بەھێز.

پۆلێنکردن

[دەستکاری]

لە سەرەتایی دۆزینەوەیەوە پێداگیری و گفتووگۆ دەکرێت لەسەر دووبارە پۆلێن کردنەوەی لە جۆری (ھۆمۆ ھابیلس)ەوە بۆ (ئاسترۆلۆبیسکس ھابیلس)[٣][٤] لەسەر بنەمای بچووکی قەبارە وخاوەندرێتی چەند خەسڵەتێکی سەرەتایی.[٥][٦] زانایانی بە بەردبوو (لویس و ماری لیکی) بۆ یەکەمین (مرۆڤی بە توانا - ھۆمۆ ھابیلیس)یان دۆزیەوە لە ساڵی ١٩٥٥ دا و بۆ یەکەمین جار بەشێوەیەکی فەرمی زانایانی بە بەردبوو (فلیپ ڤ. تۆبیاس و جۆن ڕ. ناپیەر) ناساندیان و پێناسەیان کرد لەسەر بنچیەنەی ئێسکی شەویلگە پەیوەست بە چەند ددانێک، پارچەی ئێسکی کەلەسەر و ئێسکی دەستی نموونەی (OH 7). ناوی جۆرەکە نرا (ھابیلس) لەسەر پێشنیاری زانای بەردینەکانی باشوری ئەفریقا (ڕەیمۆند دارت) کە لە زمانی لاتینی دا بە واتایی (بەتوانا، لێوەشاوە، تواناداری مێشکی و بەھێز) دێت.[٧]

سەرەتاترین نموونەی وەرگیراو (LD 350-1) کە دەگەرێتەوە بۆ ٢٫٨ میلیۆن ساڵ لەمەوبەر وا بیردەکرایەوە کە دەکەوێتە نێوان ھەردوو جۆری (ئاسترۆلۆبیسکس) و (ھۆمۆ ھابیلس)[٨] و ھەتا ئەمرۆ تۆمارە بەردینەکە بە یەکەمین بەڵگەی جۆری (ھۆمۆ) دادەنرێت. مرۆڤی نموونەکە ژیاوە بە ماوەیەکی کاتی کەم دوای گۆرانێکی گەورەی ژینگەیی کە لە ناوچەکەدا ڕوویداوە.

جۆری (ھۆمۆ ھابیلس) خاوەنی مێشکێکە بە قەبارەی (٥٥٠ سم٣ – ٦٨٧ سم٣) وەک لەو قەبارەیەی پێشووتر بیری لێ دەکرایەوە کە (٣٦٣ سم٣ – ٦٠٠ سم٣) بێت.[٩] بەشێوەیەکی گشتی قەبارەی مێشکیان لە %٤٥ گەورەترە لە مێشکی (ئاسترۆلۆبیسکس) و لە %٢٥ گەورەترە لە مێشکی (پارانسۆرۆپس). ھۆمۆ ھابیلس خاوەنی مێشکێکی فراونبووە بە تایبەتی لۆچەکانی پێشەوە و لاتەنیشتەکان کە بەرپرسیارە لە گووتار لە مرۆڤە نوێیەکان دا[١٠] و ھەروەھا خاوەنەی دەموچاوێکی کەمتر کشاوە و نارێکە بە بەراورد لەگەڵ جۆری (ئاسترۆلۆبیسنیس) دا.

قەبارەی (ھۆمۆ ھابیلس) بچووکتربووە لە مرۆڤە نوێیەکانی ئەم سەردەمە و بەشێوەیەکی گشتی درێژی لە ١٫٣ مەتر زیاتر نەبووە. خاوەنی لاقێکی درێژتربووە لە جۆری (ئاسترۆلۆبیسنیس) و لەم لایەنەوە زیاتر ھاوشێوەی مرۆڤ بووە کە دەکرێت نیشانە بێت لەسەر کۆچکردنی مەودا دوور[١١] بەڵام دەستەکانی زیاتر ھاوشێوەی مەیموون بووە کە گونجێنراوە بۆ سوڕاندن و بەرگەگرتنی کێش بە پێچەوانەی (ئاسترۆلۆبیسکس ئەفێرنیسس) و جۆرەکانی دیکەی (ھۆمۆ)ەوە.[١٢]

وا بیردەکرێتەوە کە ھۆمۆ ھابیلس بەشێوەیەکی سەرەتایی ئامێر و کەرەستەکانی بەکارھێناوە لە دۆزینەوە و ھەڵگرتنەوەا (وەک لێکردنەوە و بڕینی گۆشتی لاشەی ئاژەڵە مردووەکان) وەک لەوەی بەکاریھێنابێت بۆ بەرگری و ڕاوکردن کەم ئەم بۆچوونەش ناسراوە بە (گریمانەی ھەڵگرتنەوە). دەکرێت ھەستابێتن بە دزینی ڕاوکراوی ئەو ئاژەڵە ڕاوکەرانەی قەبارەیان بچووکترە لەخۆی وەک چەقەڵ و پڵنگی چیتا. بەھەمان شێوە میوەش بەشێکی سەرەکی ژەمە خۆراکییەکانی پێکھێناوە کە لەڕێی داخورانی ددانەکانیەوە بەھۆکاری بەریەکەوتنی بەردەوامی لەگەڵ ترشێتی دا ڕوویداوە.[١٣]

لێکۆڵینەوەیەکی توێکاری ساڵی ٢٠١٨ دەربارەی جۆری (ئاسترۆلۆبیسکس سێدیبا) بۆی دەرکەوت کە ئەم جۆرە جیاوازە لە جۆرەکانی (ھۆمۆ ھابیلس) و (ئاسترۆلۆبیسکس ئەفێرنیسس) بەڵام زۆر نزیکن لە یەکترەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Friedemann Schrenk, Ottmar Kullmer, Timothy Bromage, "The Earliest Putative Homo Fossils", chapter 9 in: Winfried Henke, Ian Tattersall (eds.), Handbook of Paleoanthropology, 2007, pp. 1611–1631, doi:10.1007/978-3-540-33761-4_52
  2. ^ Wood, Bernard "Fifty Years After Homo habilis", Nature. 3 April 2014. pp. 31–33.
  3. ^ Wood and Richmond (2000). «Human evolution: taxonomy and paleobiology». Journal of Anatomy. 197 (Pt 1): 19–60. doi:10.1046/j.1469-7580.2000.19710019.x. PMC 1468107. PMID 10999270. p. 41: "A recent reassessment of cladistic and functional evidence concluded that there are few, if any, grounds for retaining H. habilis in Homo, and recommended that the material be transferred (or, for some, returned) to Australopithecus (Wood & Collard, 1999)."
  4. ^ Australian Museum: http://australianmuseum.net.au/Homo-habilis.
  5. ^ Miller J. M. A. (2000). «Craniofacial variation in Homo habilis: an analysis of the evidence for multiple species». American Journal of Physical Anthropology. 112 (1): 103–128. doi:10.1002/(SICI)1096-8644(200005)112:1<103::AID-AJPA10>3.0.CO;2-6. PMID 10766947.
  6. ^ Tobias، P. V. (1991). «The species Homo habilis: example of a premature discovery». Annales Zoologici Fennici. 28 (3–4): 371–380. JSTOR 23735461.
  7. ^ Leakey، L. (1964). «A New Species of the Genus Homo from Olduvai Gorge» (PDF). Nature. 202 (4927): 7–9.
  8. ^ Villmoare B., Kimbel H., Seyoum C., Campisano C., DiMaggio E., Rowan J., Braun D., Arrowsmith J., Reed K. (2015). Early Homo at 2.8 Ma from Ledi-Geraru, Afar, Ethiopia. Science. doi:10.1126/science.aaa1343
  9. ^ "Vertebrate fossils record a faunal turnover indicative of more open and probable arid habitats than those reconstructed earlier in this region, in broad agreement with hypotheses addressing the role of environmental forcing in hominin evolution at this time." «Late Pliocene fossiliferous sedimentary record and the environmental context of early Homo from Afar, Ethiopia». Science. 347 (6228): 1355–9. 2015. doi:10.1126/science.aaa1415. PMID 25739409.
  10. ^ Tattersall, I. , & Schwartz, J. H. , Extinct Humans, Westview Press, New York, 2001, p. 111.
  11. ^ «Implications of new early Homo fossils from Ileret, east of Lake Turkana, Kenya». Nature. 448 (7154): 688–691. 2007-08-09. doi:10.1038/nature05986. PMID 17687323. A partial maxilla assigned to H. habilis reliably demonstrates that this species survived until later than previously recognized, making an anagenetic relationship with H. erectus unlikely
  12. ^ Margvelashvili، Ann (2013-10-02). «Tooth wear and dentoalveolar remodeling are key factors of morphological variation in the Dmanisi mandibles». Proceedings of the National Academy of Sciences (بە ئینگلیزی). 110 (43): 17278–83. Bibcode:2013PNAS..11017278M. doi:10.1073/pnas.1316052110. ISSN 0027-8424. PMC 3808665. PMID 24101504. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە. {{cite journal}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  13. ^ Tobias، P. V. (1987). «The brain of Homo habilis: A new level of organization in cerebral evolution». Journal of Human Evolution. 16 (7–8): 741–761. doi:10.1016/0047-2484(87)90022-4.