مرواریی ڕەش

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە چەتەکانی دەریای کاریبی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە چەتەکانی دەریای کاریبی (ڕوونکردنەوە).
مراوی ڕەش لەبەندەرێک

مرواریی ڕەش (ئینگلیزی: Black Pearl) کەشتییەکی خەیاڵیی نێو زنجیرە فیلمەکان و ڕۆمانەکانی چەتەکانی دەریای کاریبییە، کە لەلایەن کاپتن جاک سپارۆوە سەرکردایەتی دەکرێت. مرواریی ڕەش بەئاسانی بەھۆی ئەو ڕەنگە ڕەشیە جیاوازە دەناسرێتەوە وە چارۆکەکەی.

زەمینە[دەستکاری]

سەرەتا و پێش ناوەکەی ئێستای کەشتیەکە ناوی "کچۆڵەی خراپ" بوو. ناوی کەشتیەکەیە لەوە چەتەی دەریای سەرنج ڕاکێشانی لە نێو دەریای کاریبی لە دیزنیلاند. کەشتیەکە جگە لەوەی لەلایەن چەتتەکانەوە کردەی "دزین" و "بڕین"ی پێ ئەنجام دەدرێت، بۆکاری بازرگانی لە بەشی ڕۆژھەڵاتی ھیندستان. کەشتیەکە لە لایەن کوتلەر بیکیتەوە کڕدراووە، بەڵام لە لایەن کاپتن جاک سپاڕۆوە دەدزرێت.

پڕچەککردن[دەستکاری]

مرواری ڕەش لە ڕیزی کەشتییە مامناوەندیە شەڕکەرەکانە، کە دەتوانێت ٣٢ تۆپی دوازدە پاوەندی ھەڵبگرێت. وە ١٨ لەسەر پشتی کەشتیی تفەنگ و ١٤ لەسەر پشتی کەشتیی سەرەوە. لاتەنیشتی سەرئاوی کەشتیی پڕی ١٦ گوللەتۆپ تێدا دەبێت کە (١٩٢ کیلۆگرام) ھەڵدەگرتێت. بەڵام مرواری ھیچ تفەنگی ڕاونانی تایبەتی نیە.

بەستەرەکان[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]