محەممەد ڕافع

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

موحەممد رافع عەبدولقادر نادر یان موحەممەد رافع له‌ ٠٦-٠٥-١٩٥٩ له‌شاری ھەولێری کوردستانی باشوور له‌دايكبووه. قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تايی و ناوه‌ندیی و دواناوه‌ندیی له‌شاری هه‌ولێر ته‌واوكردووه‌. له‌ساڵی ١٩٨٢-١٩٨٣ بڕوانامه‌ی بكالۆريۆسی له‌‌ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی به‌شی كيميای زانکۆی سەلاحەدین به‌ده‌ست هێناوه‌. له‌ ساڵی ١٩٨٨ ژيانی هاوسه‌ری پێكهێناوه‌. هه‌ڵگری بروانامانه‌ی: (مينی ماسته‌ر له‌ به‌ڕ‌ێوه‌بردنی كارگێڕیی، دبلوم له‌ البرمجة اللغوية العصبية، دبلوم له‌ تقنيات التدريب الاحترافي). ئێستا خاوه‌نی كارگه‌ی (البركة الدائمة)یه‌. خاوه‌نی كۆمپانيای (روح و ريحان)ه‌. به‌شداربووی خولی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌غدایه‌ بۆ گياده‌رمانییه‌کان

بیر و باوڕ[دەستکاری]

مامۆستا كار ده‌كات بۆ گۆڕينى ناخى مرۆڤ و گێڕانه‌وه‌ى بۆ سه‌ر ئه‌و فيطره‌يه‌ى كه‌ خودا بۆى داناوه‌، له‌ پاش زياتر له‌ (25) ساڵ توێژينه‌وه‌ له‌سه‌ر قورئانى پيرۆز. ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ كار ده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ديدێكى نوێ بۆ قورئانى پيرۆز كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ى ته‌نها قورئانى پيرۆزه‌ به‌ ترتيب نزول و حيكمه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ر (علیه‌ سلام) ده‌سپێكى ئه‌م ديده‌ نوێيه‌ له‌ سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌‌كانى سه‌ده‌ى بيسته‌م بوو به‌وه‌ى كه‌ له‌ ڕێگه‌ى وانه‌ وتنه‌وه‌ى م. محمد رافع له‌ چه‌ند مزگه‌وتێكى شارى هه‌ولێر، كه‌ بريتى بوون له‌ سيڕه‌ى قورئانيى ژياننامه‌ى پێغه‌مبه‌ر و زيندووكردنه‌وه‌ى ئيمان و ناوو كرداره‌ پيرۆزه‌كانى خوداو له‌گه‌ڵ بنيادنانه‌وه‌ى خود (ذات). ئه‌گه‌ر به‌نێو ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بگه‌ڕێيت ده‌بينيت كه‌ م. محمد رافع ڕاى زۆر نوێ و جياوازى هه‌يه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ريدا، هه‌روه‌ها (استنباط)ى زۆرى هه‌يه‌ له‌ قورئان و فه‌رمووده‌. مامۆستای به‌رێز له‌و که‌سانه‌ ده‌ژمێردرێت که‌نه‌خشه‌و چۆنييه‌تى زيندووكردنه‌وه‌ى ئيمانى له‌‌ قورئانى پيرۆز زیندووکردۆته‌وه‌‌.

سەرچاوەکان[دەستکاری]