محھممھد عھلی عھونی
محەممەد عه‌لی عەونی ( له دایکبووی ۱۸۹۷ زایینی له شاری سوێرکی، لیوای ئامه‌د- مردووی ۱۱ی تهموزی۱۹٥۲ له قاهیره ) پلەی یەکەم و دووهەمی خوێندنی له تورکیا تەواو کردووه و بۆ فێربوونی زانستی ئایینی و عەڕه‌بی چۆتە میسر و له قاهیره له ئەزهەر خوێندوویه‌تی و کارنامه بەرزی ساندووه. زمانەکانی فارسی و فەڕه‌نسی زۆر باش زانیوه، دهگەل بنەماڵەی بەدرخانیەکاندا لە دامەزراندنی کۆمەڵی خۆیبووندا به‌شدار بووه. لە بەر کوردایەتی کردنی، تورک نەیانهێشتووه بگەڕێتەوه نیشتمانی خۆی و هه‌ر له میسر ماوەتەوه و له دیوانی شاهیدا به وەرگێڕی زمانه ڕۆژهەڵاتیهکان دامەزراوه.
شەڕهفنامەی فارسی له چاپ داوەتەوه و پێشەکی و پەڕاوێزی زۆر به هێژای له‌سه‌ر نووسیوه. هه‌روه‌ها شه‌ڕه‌فنامه کردۆته عه‌ڕه‌بی و له پاش مه‌رگی ئه‌و ساڵی ۱۹٥۸ له لایه‌ن وزاره‌تی ته‌ربیه‌ی میسر له چاپ دراوه.
مه‌سه‌له‌ی کورد (القضیة الکردیة) ی "بلوچ شێرکۆ"ی به عه‌ڕه‌بی نووسیوه‌ته‌وه. " خولاسه‌ی تاریخی کورد و کوردستان" و " تاریخی دوه‌ل و ئه‌ماراتی کوردی"ی مامۆستا ئه‌مین زه‌کی به‌گی کردوون به عه‌ڕه‌بی و به په‌راوێزی زۆر بایخدار ڕازاندوونه‌وه. جزمی دووهه‌می "مشاهیر الاکراد"ی مامۆستا ئه‌مین زه‌کی به‌گی له چاپ داوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها گه‌لێک نووسراوه‌ی زۆر به نرخی له سه‌ر کورد و کورستان هه‌ن که تا ئێستا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |